زانایانی بە ناوبانگی کورد
گەورەکانی ڕێی خەبات
کاروانی شەهیدان
فۆنت و نەرم ئامێری کوردی
» بەم زووانە
 
 
دوایین بابەتەکان
گەورەکانی تر
هونه‌رمه‌ندان
نووسه‌ران
شاعیران
 
ناودارانی ئەم سەردەمە
(mp3) چریکەی نوێ
 (mp3)چریکەی ئەوین
سه‌رژمێر
evinebook آمارگیر وبلاگ ==============

خۆشەویستەکانمان
»
.: هەموو خۆشەویستەکانمان:.

كتێبخانه ی كوردي ئه وين

پاڵەنگانی نوێ

مەشاهیری کورد

مشاهیر كرد

نــاودار

هه‌ورامان هانه‌به‌رچه‌م

کتابخانه‌هورامان؛یانه‌وکتێبووهه‌ورامانی

ئه کره م حه‌سن زاده(سه‌ریاس)

 

ئاڵای كوردستانئاڵای کوردستان-کتێبخانەی کوردی ئەوین

 
هه‌موو گه‌لانى سه‌ر رووى ئه‌م زه‌مینه‌‌، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به‌ شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراله‌و له‌ ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له‌ داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه‌ ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه‌.


پێناسه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
ئاڵای کوردستان پێکاهاتووه‌ له‌ سێ ڕه‌نگ و دروشمێک له‌ ناوه‌ندی .

ڕه‌نگه‌کان:
ئاڵای کوردستان له‌ لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتوه‌، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ره‌نگی سووره‌، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕنگی سپی یه‌، و لاکێشه‌ی خواره‌وه‌ ڕه‌نگی سه‌وزه‌ .
به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێ ی درێژییه‌که‌یه‌تی .


دروشمی نه‌ته‌وه‌یی:
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینه‌، ئه‌م خۆره‌ 21 په‌ڕ (تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه‌.


به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به‌ په‌ڕه‌کانییه‌وه‌ یه‌ک(1) پێوه‌ره‌ و به‌بێ په‌ڕه‌کان نیو (0.5) پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه‌ شێوه‌یان ڕاسته‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ خالێکی تیژ دروست ده‌که‌ن .


خۆره‌که‌ ده‌بێ ڕێک له‌‌ چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت.


خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه‌ که‌ ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به‌ ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشک) تێده‌په‌ڕێت .


چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ڕه‌نگه‌کان :
ڕنگه‌کانی ئاڵای کوردستان به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :

سوور : PMS 032
سه‌وز : PMS 354
زه‌رد :‌ PMS 116

PMS= PANTONE Matching syste www.pantone.com

شێوه‌کانی به‌کار هێنانی ئاڵا
1- هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته خۆره‌که‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌وه دیار بێت .
2- به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری پانی، ڕه‌نگی سور له سه‌ره‌وه و ڕه‌نگی سه‌وز له خواره‌وه‌ .
3- به‌رز کردنه‌وه‌ی له باری درێژی، ڕه‌نگی سور له لای چه‌پ و ڕه‌نگی سه‌وز له لای ڕاست .
4- له‌ یه‌خه‌دانی وه‌ک ڕۆزێت له سه‌ر سینگ، له لای چه‌پ له سه‌ر دڵ هه‌ڵ ئه‌گیرێت .
5- له سه‌ر مێز دانانی ، پێویسته به لای چه‌پدا بشکێته‌وه .




سروودی نشتیمانی
سروودی ئه‌ی ره‌قیب كه‌ له‌ لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی كورد، پارێزه‌ر یونس ره‌ئووف ناسراو به‌ دڵدار له‌ ساڵی 1940 دانراوه‌، بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له‌ بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه‌ و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مانه‌ و ئاوێته‌ی بیر و ویژدانی هه‌موو چین و توێژێكی گه‌لی كوردستان بووه.‌
دڵداری شاعیر كه‌ دانه‌ری سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه‌، ناوی ته‌واوی یونس مه‌لا ره‌ئوف مه‌لا مه‌حمود سه‌عیده‌و له‌ 20/2/1918 له‌شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌و له‌ 12/7/1947 دا كۆچی دواییكردووه‌.


ئه‌ی‌ ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نایشکێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان

که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان

ئێمه رۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوورو شۆڕشین
سه‌یری که خوێناوی‌یه رابردوومان

که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان

لاوی کورد هه‌ستایه سه‌ر‌پێ وه‌ک دلێر
تا به خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان

که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مانئاڵای کوردستان-کتێبخانەی کوردی ئەوین

ئێمه‌ رۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان، ئایینمان هه‌ر نیشتمان

که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان

لاوی کورد هه‌ر ‌حازر و ئاماده‌یه‌
گیان فیدایه، گیان فیدا هه‌ر گیان فیدا

که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان


سەرچاوە: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی شنبه پنجم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  22:41 |

بۆ بیستن و یا داگرتنی( دانلۆد )شێعرەکانی مامۆستا گۆران  لە قەبارەی (فوڕمەت ) mp3  لە سەر ناوی شێعرەکان دا کرتە (کلیک ) فەرموون 

دیوانی گۆران بەشی١-دیوانی گۆران بەشی٢-دیوانی گۆران بەشی٣-دیوانی گۆران بەشی٤

 عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران (١٩٠٤-١٩٦٢) شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد بوو. لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا مامۆستا بووە. پاشان چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەستپێدەکات و چەند جار دەخرێتە بەندیخانە. لە ١٩٥٢ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و بابەتی دەنووسی و چەند کتێبی ھۆنراوەشی نووسیوە. گرینگیی گۆران لەوەدایە کە یەکەم شاعیری نوێی کوردە کە شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە شیعری کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە.

مامۆستا گۆران-كتێبخانه ی كوردی ئه وين



سەرەتای ژیان

ناوی عەبدوڵڵا بەگە و کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە. باوک و باپیریشی لە ھۆنراوە و وێژەدا بەھرەیان ھەبووە. بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی «میران بەگی» لە ناوچەی مەریوان بوون. پاشان ڕوودەکەنە ھەڵەبجە چونکە خۆیان بە جاف زانیوە ‌و لەوێ جێگر ئەبن.

گۆران لە ساڵی ١٩٠٤ یان لە ١٩٠٥دا لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. لای باوکی قورئان ‌و سەرەتای خوێندنی خوێندووە. پاشانیش لە مزگەوتی پاشا‌ی ھەڵەبجە بووە بە فەقێ. لە دوا ساڵەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم ‌و سەرەتای ھاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوەیەک ھەڵەبجە چۆڵ دەبێت ‌و خەڵک ڕوودەکەنە لادێکانی دەوروپشت. ماڵی باوکی گۆرانیش لە بەھاری ١٩١٩ەوە تا پاییزی ئەو ساڵە ڕوودەکەن چەمی بیارە ‌و لەوێ لە باخێکدا ھەوار دەخەون ‌و بۆ پایز ئەگەرێنەوە بۆ ھەڵەبجە. کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورک لە ھەڵەبجە دانرا، بۆ پۆلی یەکەم وەرگیراوە. وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ قوتابخانە پچڕپچڕ بووە. پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی ھەڵەبجەدا لەلایەن ئینگلیز‌ەوە تەواو کردووە.

لە ١٩١٩دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات. پاشان لە ١٩٢١دا موحەممەد بەگی برای، بە ھاندانی مستەفا سائیب، لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا دەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی کەرکووک بۆ خوێندن. بەڵام ھەر لەو ساڵەدا موحەممەد بەگی برایشی دەکوژرێ. ئیتر گۆران کەسی وەھای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆی ‌و ژیانی دایکی ببات بەڕێوە، لەبەرئەوە دەست لە خوێندن ھەڵئەگرێت ‌و لە ساڵی ١٩٢٢ەوە تا ساڵی ١٩٢٥ گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ.گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٥دا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی ھەڵەبجە دامەزراوە ‌و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوە.


چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی

پاش ١٩٣٧ ماوەیەک بێکار ئەمێنیتە و دواییش بە یارمەتیی تۆفیق وەھبی گوێزراوەتەوە بۆ دایەرەی ئەشغاڵ بەشی «کاروباری ڕێگاوبان» ‌و تا گیرانی یەکەمی لە ١٩٥١دا لەو بەشەدا ئەمێنێتەوە. لەو بەینەدا چەند ساڵێک لەگەڵ چەند ڕۆشنبیرێکی تری کورددا دەچێ بۆ یافا لە فەلەستین و لە ئێستگەی ڕادیۆی ڕۆژھەڵاتی نزیک بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لە دژی فاشیزم، بەشی کوردستان دەکەنەوە.

لە تشرینی دووەمی ١٩٥٢دا لە بەندیخانەی یەکەمی دێتەدەر و دەچێ بۆ سلێمانی ‌و دەبێ بە بەرپرسی ڕۆژنامەی ژین. تا ئەیلوولی ١٩٥٤ لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤دا بۆ جاری دووھەم لەگەڵ کۆمەڵێ لە ئاشتی خوازانی سلێمانی دەگیرێ و فەرمانی ساڵێ بەند و ساڵێ خستنە ژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا ئەدرێ. ماوەی بەندکردنەکەی لە سلێمانی، کەرکووک، کوت، بەعقووبە ‌و نوگرە سەلمان ‌و ماوەی چاودێرییەکەشی لە بەدرە بەسەردەبا. لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٦ دا ئەم فەرمانی بەندکردنەی تەواو دەکات و ئازاد دەکرێت ‌و دەچێتە بەغدا و چەند ڕۆژێک لەوێ لە یەکێک لە پڕوژە میریەکانی خانوودا ئەبێت بە چاوەشی کرێکار.

کاتێک کە ئیسرائیل ھێرش دەباتە سەر میسر، دوای ڕاس بوونەوەی عەرەبەکان لە ئیسرائیل، بڕێک لە کوردەکانیش بە ناوی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵیان پەیمانی برایەتی دەبەسن. گۆرانیش لەوانەی و دەیگرن و لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥٦دا دادگای عورفی لە کەرکووک فەرمانی سێ ساڵ بەندی بە بارمتە دانانی ھەزار دیناری کاتی دەسەپێنێت بەسەریدا، ئەویش بەوەی کە تا سێ ساڵ ورتەوی لە دەم دەرنەیەت ‌و کردەوەی ‌وای لێ نەوەشێتەوە میری پێی دڵگران ببێ. گۆران نە ھەزار دینارەکەی ئەبێ ‌و ئە ئەشیەوێ گفتی وەھا بە میری بدات، بۆیە ئەخرێتەوە بەندیخانە ‌و تا ١٠ی ئابی ١٩٥٨ پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی گەلاوێژ لە زینداندا ئازاد دەکرێت. گۆران ئەم ماوەیەی بەندیخانەی کەرکووک و بەعقووبە بەسەربردووە.

پاش بەربوونی لە زیندان ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و پاش ئەوە بە ماوەیەک لەگەڵ شاندێکی میللی سەر لە یەکێتیی سۆڤیەت و چین ‌و کۆریای باکوور ئەدا.

لە سەرەتای ١٩٥٩دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەردەکات. لە ئیسکانی سلێمانیش دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی ١٩٦٠ کاری تێدا دەکات. ئەنجا بەبیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێھێشتووە - کار بەجێھێشتنەکەی بۆ چوون بوە بۆ شەقڵاوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووھەمی مامۆستایانی کورددا - لەسەر کار لای ‌دەبەن.

لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٠دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی.


چالاکییە ئەدەبییەکان

یەکەمین کۆمەڵە شێعری گۆران بە ناوی «بەھەشت و یادگار» لە ١٩٥٠ لەسەر ئەرکی عەلائەدینی سەجادی لە بەغدا لە چاپ دراوە. ناوەڕۆکی ئەم بەشی دیوانەی ھەروەکو خۆی لە سەرەتای کۆمەڵە شێعرێکیدا ئاماژەی پێ کردووە «سەرانسەر لەگەڵ بابەتەکانی جوانی و دڵداری خەریکە» و مامۆستا پێشکەشی دەکات بەو «شۆخ و نازدارانە کە جوانییان وەک تێغ نابڕێ، وەک چرا پێش چاو ڕووناک ئەکاتەوە».

لە ساڵی ١٩٥٤دا لە چاپخانەی ژین قەسیدە درێژەکەی «پەیامی کورد بۆ میھرەجانی چوارەمی گەنجان و قوتابییان لە بوخاریست» لە چاپ دەدات.

لە ١٩٥٨دا گۆران بەنیاز بووە کۆمەڵەشێعرێک بە ناوی «سروشت و دەروون» لە چاپ دا کە دوای خستنە ژێر چاپی تەواوی نەکرد کە پاشان لە لایەن «ھۆگر»ی کوڕی و براکانی لە ١٩٦٨دا بە ناوی «سروشت و دەروون لە گەڵ ئۆپەرێتی ئەنجامی یاران» لە چاپ دراوە.

گۆران زۆر باش ئاگاداری نوێ بوونەوەی ئەدەبیاتی گەلانی تر وەک تورک و ئینگلیزی بووە چون نەویستووە لە ئەدەبیاتی ڕۆژ دوور کەوێتەوە دەستی داوەتە وەرگێڕان. گۆران یەکەم شاعیری کورد بووە کە شێوازی کۆنی عەرووزی بەلا دەنێت و شیعری کوردی دەگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی ھیجای کوردی. باوڕی وابووە کە ئەبێت شێعری کوردی لە عەرووزەوە بگرێتەوە بۆ سەر کێشی پەنجە(ھیجا)ی کوردی. ئەو کێشەی کە فلکلۆری کوردی و شیعری ھەورامی لە سەردەمی ئەردەڵانییەکان پی ھۆنراوەتەوە. ھەر لەم بارەوە دوای شیکردنەوەی مانای شیعر لە زمان چەند ناوداری جیھانی، پاشان ئەلێت: «.. بە دروستیش سەرنج بدەین ئەبینین، کە لە گشت زمانەکانی رووی زەویدا شیعرێک، بە شیعر دانرابێ و پشتاوپشت ھەتا ئێستا بە جێ ھێڵرابێ ھەر ئەو شیعرانەن، کە بە پێی تابەتێتی و پێوانەی نەتەوەی عائیدی خۆیان وەزنێک تایبەتییان ھەیە. تەنانەت قافیەش لەناو ھەندێ نەتەوەدا بە پێویستی بنجی(ئەسڵی)دائەنرێ بۆ شیعر، ئەگەرچی شیعری ئەم نەتەوانە ھەرگیز وەک ھی ئەوانی تر نەیتوانیوە بە کێوی ناوبانگی ئیتاتیکی بە ناوی شیعری پەخشانەوە، ناو بە ناو ئایا بخوێنینەوە.» ئەو نوێ خوازیە دەبێت بە ھۆی ئاڵگوڕێکی نوێ لە دنیای ئێستای شیعری کوردیدا.

گۆران بێجگە لە شیعر دەستێکی بەرزیشی لە بواری پەخشاندا بووە. پەخشانی گۆران ڕەنگدانەوەی سەردەمی ژیانی خۆیەتی و خۆیشی بەردەوام نەبووە لە سەریان و لە ڕاستیدا ئەو گرنگییەی بە شیعرەکانی داوە و ھەوڵی تازە کردنەوەی تێدا داوە بەو شێوەیە لە پەخشانەکاندا کاری نەکردووە.

لە کاتی ژیانیدا سێ دیوانە شیعری «بەھەشت و یادگار» و «فرمێسک و ھونەر» و «پەیامی کورد» ھەروەھا لە ١٩٥٣ و ١٩٦١دا ھەڵبژاردەیەکی چیرۆکی بێگانە و ھێندێ سەرنجی رەخنەگرانەی بە چاپ گەیاندووە بەڵام گۆران زۆر بە ئاوات بوو تا پێش مەرگی دیوانە شێعرەکەی لە چاپ بدرێت. لە ١٩٧٨ لیژنەیەک پێکھاتوو لە محەممەدی مەلاکەریم، دوکتۆر عێزەدین مستەفا، کاکەی فەلاح ، حەمەکەریم فەتحوڵڵا، جەلال دەباغ و ھۆگر گۆران و ھێرۆ گۆران و ئەژی گۆران بۆ کۆ کردنەوەی بەرھەم و شێعرەکانی کە زۆربەی لە گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق بڵاو کرابوونەوە، وەک گۆڤاری ھاوار لە سووریا و ڕۆژنامەی ژیانەوە و دەنگی داس و ژین و ئازادی و گۆڤاری گەلاوێژ و دەنگی گێتی تازە و ھیوا و شەفەق و بەیان و بڵێسە و رووناھی و نامیلکەی دیاریی لاوان و یادگاری لاوانی عێراق ئەکەونە تەقالادان و بەم بۆنەیەوە ئاگاداری و بانگەوازێک بو ئەدەب دوستان لە ڕۆژنامەی «بیری نوێ» ژمارەی ٢٧٧ و «پاشکۆی عێراق» ژمارەکانی ١٢و١٣ بڵاو ئەکەنەوە. لە ئاکامدا دیوانەکەی لە ساڵی ١٩٨٠ ئەکۆیتە بەر چاوی خوێنەران و ھۆگرانی شێعری کوردی.


کۆتاییی ژیانی

لە سەرەتای ١٩٦٢دا دەردەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە. نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام پاش وادە. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەر دەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ ئێراق. پاش گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە. لەبەر ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ ژیانی کۆتایی پێدێت.


بەرھەمەکان

بەھەشت و یادگار، بەغدا، ١٩٥٠
فرمێسک و ھونەر، بەغدا، ١٩٦٨
سروشت و دەروون، سلێمانی، ١٩٦٩
لاوک و پەیام، سلێمانی، ١٩٦٩
دیوانی گۆران، بەغدا، ١٩٨٠
ئومێد ئاشنا کتێبی «نووسین و پەخشان و وەرگێڕاوەکانی گۆران»ی کۆکردووەتەوە و پێشەکیی بۆ نووسیوە و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ھەولێر چاپی کردووە.


سەرچاوەکان

شیعر و ئەدەبیاتی کوردی ، بەرگی دووەم ، ڕەفیق حیلمی
نامەیەکی تایبەتی کاک ئەژی گۆران بۆ ئامادەکاری "دیوانی گۆران"
ئاگاداریەکانی تایبەتی محەمەدی مەلا کەریم


نمونەی شیعری ڕۆمانتیکی گۆران

پاییز! پاییز
بووکی پرچ زه‌رد
من مات تۆ زیز
هه‌ردوو هاوده‌رد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هه‌ناسه‌م، تۆ بای ساردت
من خه‌م، تۆ هه‌وری گریانت
دوایی نایه‌ دادم دادت
پایز پایز
گه‌ڵا رێزانت
هه‌وری ماتی ئاسمانت
له‌بر کزه‌ی بای سه‌ر ته‌زێن
له‌ گه‌ڵ گه‌ڵای دره‌ختا ئه‌ژین
به‌ڵام قورسه‌ زۆر به‌ جۆشه‌
دۆزه‌خێکم کوا له‌ جۆشه‌
پاییز! پاییز!
شان و مل رووت
من مات، تۆ زیز
هه‌ردووکمان جووت
هه‌رچه‌ند گوڵ سیس ئه‌بێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئه‌ڕژێ بگرین
ڤپۆلی باڵدار ئه‌فرێ بگرین
بگرین… بگرین… چاومان نه‌‌سڕین
هه‌رگیز، هه‌رگیز


گوڵی خوێناوی

 کوڕ:
بڕوانە،شایی یە،چۆپی یە،لەو ماڵە
گوێ بگرە!زوڕنایە،دەهۆڵە،شمشاڵە
زەرد و سوور تێکەڵ بوون،ژن و پیاو هەرایە
لەوناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە
ساتوخوا خێراکە بابڕۆین دەست بگرین
بەکامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین
کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم:ئاڵ چەپکێ،زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن،نایەم بۆ هەڵپەڕکێ!
کوڕ:
کچ لەڕێی جوانیتا،کچ لەڕێی جوانیتا
کچ لەڕێی نێونیگای هاتوچۆی کانیتا
پایزە گەڵای دار ڕژاوە باغ ڕووتە
گووڵ کوانێ گوڵ لێوی بەبزە پشکووتە!
کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم:زەرد چەپکێ،ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن،نایەم بۆ هەڵپەڕکێ!
بتدایە دڵ بەمن بە هەموو مەعناوە
دوو چەپکت ئەهانی لە باغچەی پاشاوە
کوڕ(ئەڕوا لەبەرخۆیەوە بە گۆرانی ئەڵێ):
باغچەی پاشا لەوبەر ئاوە
خێڵی دوشمن دەوری داوە
ئەڕۆم:ڕێگام لێ گیراوە
ناڕۆم:چاوکاڵ لێم تۆراوە!
کوڕ:
بە باغچەی پاشادا ورد گەڕام،خوار و ژوور
زەرد هەبوو بۆم چنیت،چنگ نەکەوت گوڵی سوور
کچ:نایەم،گوڵ ماویەتی بۆ سەرم سوور چەپکێ!
کوڕ(یەخەی مراخانی ترازان):
ناتەوێ ئەم زامی سەر دڵەم لەباتی!
کچ:
ئەی هاوار!تفەنگی دوشمنیش پێکاتی؟
ڕاکشێ تاوێ سەر بنێرە سەر ڕانم
بابگریم بۆ دڵێ،بۆ گوڵێ دۆڕانم!


خەوە؟ خەیاڵە؟ عەردە، بەهەشتە؟

خەوە؟خەیاڵە؟ عەردە، بەهەشتە؟

هەڵپەڕکێی ژنە، یا هی فریشتە؟

پەلکە زێڕینەی ئێوارەی بەهار

لەعەزرەت تارای سوور، کەوتووەتە خوار

... ئێستا سەرگەرمی ئیلتیفاتی بووک

جرم و جوڵیەتی و هەڵئەپەڕێ سووک

(ئامان لەرزانە، هاڕەی لەرزانە)

بەستەی هەڵپەڕکێی باڵا بەرزانە

گۆرانی بێژ، بێ و بچۆ و خۆت بادە

کێ ئەوەندەی تۆ دەروونی شادە؟

وەک هەنگ بگەڕێ و گۆرانی بڵێ

لادە جارجارێ بۆ بەرپێی گوڵێ

گوڵ، بە ئاهەنگی (ئامان لەرزۆکە)

پێیە دابنی و پێیە بەرزۆ کە

بە ناز لار بگرە سەری بێ پوشین

با بریقەی بێ کڵاوزەڕ، چین چین

پێچکەی پشتەسەر لەسەر زوڵفی ڕەش

با بجریوێنێ وەک ئەستێرەی گەش

شانی بۆ شل کە و خۆت هەڵسێنەوە

سوخمەی سەر مەمک بلەرێنەوە

با پێچکەی نقیم، گورج گورج، بە تاسە

لێو بنێتە سەر کوڵمی هەیاسە


هەوری پاییز

 له‌ ده‌ریاوه‌ قه‌تاری هه‌وری بارشت که‌وته‌ دووی پێشه‌نگ

به‌ سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه‌،کش و بێ ده‌نگ

به‌ سه‌ر پایزی زه‌ردا با به‌ خوڕ بگری، به‌ کوڵ بگری،

له‌ سه‌ر ئاخر گه‌ڵا،ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری،

به‌ خوڕ بگری،به‌ کوڵ بگری،به‌ سه‌ر ده‌شت و ده‌ری وشکا

به‌ سه‌ر داری گه‌ڵا زه‌ردا، به‌ سه‌ر پووشا،به‌ سه‌ر دڕکا،

به‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌یی کزرا،به‌ سه‌ر زیخی چه‌می دێما،

به‌ سه‌ر هه‌ر وشکی پێکا وا له‌ هاوینی گه‌رم جێ ما

به‌ڵی بگری،به‌ کوڵ بگری،هه‌تا ئاخر دڵۆپ بگری،

به‌ گریه‌ی هه‌وری پایز با نوقم بێ سینه‌ی کزری!

به‌فر ئاسۆی بڵند بگرێته‌ چوارچێوه‌ی بلوورینی،

له‌ چه‌م هه‌ڵسێ خوڕه‌و هاژه‌ی شه‌پۆلی ئاوی خوێنینی!

دڵۆپی ساردو فێنک با له‌ سه‌ر دارو ده‌وه‌ن بڕژێ،

په‌پووله‌ی زه‌ردی ئاڵتوونی له‌ سه‌ر لق هه‌ڵوه‌رێ، بپژێ

به‌ڵێ! بگری هه‌ور،بارانی پایز بێ وچان بگری،

له‌ سه‌ر باغچه‌ی گوڵێ وا سیس ئه‌بێ ئاخر چڵی عومری!

بگرمێنێ،ته‌پ و نم دابکا،بیکاته‌ شه‌ست،هه‌رگیز،

نه‌وه‌ستێ قوڵپی گریانی،نه‌وه‌ستێ هه‌وره‌که‌ی پایز،

ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاکاوه‌، له‌ حاڵی گیان که‌نشتایه‌،

نیشانه‌ی ماته‌می پایز له‌ فرمێسکی درشتایه‌



 هیوا مەگری

هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵ دە، بەس بگری
لە چاوی بێ قەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟
کوڕی خۆم، کۆرپەڵەم، میوانی دونیای تازە خوڵقاوم
ئەدا گریەت، بە زەبری چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم
چیە ئەو گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو، خورپێن؟
چیە ئەو قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن؟
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لە سەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چیە فەرقت؟ لە بەر چی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ
وەکوو ئەو بەرخە بچکۆڵەی کە هەر ئێستا لە دایک بوو
لە بەر چی نەشئەی یاری، هەڵت ناداتە سەر پاشوو؟
ئەڵەی ئەو زەڕنەقووتەی پەپکەمارە، فەڕشی هێلانەی
چ ئێشێکە، کوڕم؟ بۆ چی لە سەر ئەو هەڵکڕووزانەی؟
چیە توخوا؟ چ سڕێکە وەها مەحکوومی گریانی؟
کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی، لە مەعنای گریە نازانی
ئەگەر وەک باوکە حەسرەت دیدەکەت، زەهرت بچێژایە
زەمان گەردی ئەمەلتی گشت، بە دەم باوە بپێژایە
لە ناو کڵپەو و بڵێسەی نائومێدی و حەسرەتا یەکسەر بسووتایە
بەهاری عومری جوانیت، هەم گوڵ و هەم بەر، بەڵێ ڕۆڵەم
ئەگەر وەک من کەمێک بەدبەختی ئیدراکیش لە تۆشی رەش بکردایە
نە وەک شەو، ڕۆژی ڕووناکیش، حەقت بوو
حەقت بوو عەرش بلەرزێنی، بە ناڵەی ڕۆحی پڕ ئێشت
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵێ ڕێشت
حەقت بوو ئەو هەموو گریانی نامەفهووم و بێ مەعنا
زمانی بەست و تەقریری شکاتت بێ، لە دەست دونیا
حەقت بوو بێ وچان بگری، بە سەر تاوانی باوکیما
بەحر پڕ کەی لە تف، بیدەی بە ناوچاوانی باوکیما
بەڵام ڕۆڵەم، کە تۆ هێشتا لە فەجری زیندگانیتای
لە بەر دەرگای تەلسمی بەخت مەجهوول و نیهانیتای
بە چی مەعلووم بە شوێن هی منا ئەڕژێ، چەمی عومرت؟
سەراسەر پێ کەنین و خوڕڕەمی نابێ، خەمی عومرت؟
بەڵێ بەرخم، ئەگەر چی هەر وەکوو یەک ژینی گش لایە
لە بەینی بێشکە و قەبرا، بڕینی عەینی ڕێگایە
هەموو هەر قافڵەی بێ ئیختیاری سەر زەمینێکین
هەموو دێین و دەڕۆین تاکوو ئەگەین، یەعنی ئیتر ئەمرین
وەلێ کۆچی ژیان، کۆچێکی پڕ سێحر و پڕ ئەفسوونە
لە یەک سەرچاوە دوو قەترە، یەکێ لێڵ و یەکێ ڕوونە
هەیە وەک من بە سەر دڕکا ئەنێ هەنگاوی ئاوارە
هەیە هی واش کە فەڕشی ژێری پێی، ئاوریشمی گوڵزارە
ئەوەندەی ڕۆحی مەئیووس و مەلوول تاری ئەکا دونیا
ئەوەندەش نوور لە ڕۆحی شادەوە، ئەڕژێ بە سەر سەریا
کوڕم، هەر وەک لە ئوعجووبەی ژیانا بەختی بەد ئەگری
شتێکیش بەختیاری، پێ کەنین، گرتوویە چوار دەوری
بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری، لە ئەستێاوە
بە چی مەعلووم کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟


 زه‌نگی په‌ستیی١

ئه‌وا دیسان له‌ گۆشه‌ی نادیاری
دڵم، هه‌ڵسا زڕه‌ی زه‌نگی فگاریی٢

به‌ ئه‌سپایی، به‌ بێهێزیی، به‌ عاسته‌م،
هه‌وای ڕۆحم ئه‌خاته‌ سه‌ر له‌ره‌ی خه‌م!

به‌ ئه‌سپایی، به‌ له‌رزۆکیی، هه‌ژاریی،
ئه‌ناڵێنێ له‌ شوێنی نادیاریی!

زمانێک دێته‌ گۆ هه‌رچه‌ن زڕه‌ی دێ،
که‌ تێر نابم له‌ گوێکرتن به‌ دوو گوێ!

زمانێک، به‌سته‌یه‌ک، ده‌نگێک، نه‌وایه‌ک،
سکاڵایه‌ک، هه‌ناسه‌ و ئاخ و ئایه‌ک

که‌ تێی ناگه‌م، که‌ نازانم ئه‌ڵێ چی،
به‌ڵام خوڕخوڕ له‌گه‌ڵیا ڕۆحم ئه‌گری!

چییه‌ ئه‌ی ڕۆحی بێ لێوار و بێ په‌ی
له‌ تۆ ناشاره‌زایی من هه‌تا که‌ی؟

چییه‌ ئه‌م ده‌نگه‌؟ ئه‌م ئاوازه‌ دووره‌؟
که‌ پێهه‌ڵهێنه‌ری چاوی شوعووره‌؟

که‌ دێ په‌ستم، که‌ نایه‌ ئاره‌زووی دڵ
به‌ دوویا وێڵ ئه‌بێ مه‌نزڵ به‌ مه‌نزڵ!

چییه‌ ئه‌م زه‌نگه‌ زرنگه‌ی دێ به‌ ماتیی
که‌ ژێر ته‌م که‌وتووه‌ شوێنی وڵاتی؟

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
١٩٤٠-گۆران


١. هه‌ندێ جار له‌ قووڵایی دڵما هه‌ستی په‌ستییه‌ک ئه‌که‌م، له‌ چه‌شنه‌ مه‌ستییه‌ک ئه‌چێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده‌م بیر و خه‌یاڵ و لێکدانه‌وه‌ لێ ئه‌ورووژێنێ، شه‌که‌تم ئه‌کات، که‌جی ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێکی نه‌ختێ درێژ خۆیم لێ بشارێته‌وه‌، گیانم وه‌کو مناڵ ئه‌که‌وێته‌ به‌یاییه‌کی به‌ کوڵ بۆی... ویستم ئه‌م بیرانه‌م له‌ قاڵبی شیعردا داڕێژم، هه‌رچه‌ن تێکۆشام، هه‌ر توانیم ئه‌مه‌ بێنمه‌ دی.

٢. فگاریی: په‌ستیی و عاجزیی




ئاواتی دووری


ئەی چاو! چەشنی بازی قەفەس هەڵوەری پەڕت،
کوا باڵە تیژەکانی نیگای حوسنی دڵبەرت؟
کوانێ دوو چاوی مەست؟ کوانێ؟
کوانێ برۆی پەیوەست؟ کوانێ؟
کوانێ زوڵفی ڕەش؟
کوڵمی ئاڵ و گەش؟
کوا هەیکەلی جەمال؟
کوا حوسنی بێ میسال؟
ئەی گوێ! زەلیلی چاوم و بەر تۆ پەنا ئەبەم!
دەنگێ لە یاری دوورەوە، چی بکەم لە زیل و بەم١؟
با بێ، خەندەی پڕ ئاهه‌نگ بێ!
نەغمەی نازی شۆخ و شەنگ بێ!
زڕەی بازن بێ!
بەرەو لای من بێ!
هاڕەی هەیاسەکەی،
ورشەی کراسەکەی!...
ئەی حیسسی شاممە! لە چاو و لە گوێچکە مەئیووسم،
بۆنێ لە یارەوە دێنێ خیتامی ئەفسووسم؛
با بێ: بۆنی هەناسەی بێ
پڕ بە سینەم وەک تاسەی بێ!
با بێ بۆی مەمەی
لە درزی سوخمەی
بۆنی وەنەوشە، گوڵ
مێخەک، عەتر، سمڵ...
ئەی لامیسە! ئەگەرچی نەبوو دەنگ و ڕەنگ و بۆ،
وەک شێت بەعەقڵی خامەوە خۆم خستە بەختی تۆ!
کوا تەماسی لەشی نەرمی؟
کوا لەزەتی کۆشی گەرمی!
کوا مەمکی پڕ چنگ؟
لیمۆی باخی سنگ؟
کوا ماچی لێوی ئاڵ
جورعەی٢ ئەبەد، خەیاڵ؟
ئەی خاتیراتی عومری گوزەشتەم، دەخیلی تۆم!
خنکاوی بەحری دووری نەکەی عەشقی ڕەنجەڕۆم؛
جیلوەت لە چاوم ون نەبێ
هەرگیز لای تۆ نووستن نەبێ!
چەشنی ئاوێنە
دائیم بنوێنە:
عەشقی قەدیمی یار
تا وەختی ئیحتیراز٣


١. زیل و بەم: تیژ و بۆڕ یا باریک و قەبە، سیفەتن بۆ دەنگ لە مۆسیقادا
٢. جورعە: قوم، فڕێ لە خواردنەوە
٣. ئیحتیزار: سەرەمەرگ




بێدارییه‌ک...

ژوورم ته‌نیا و دنیای به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژوور، 

به‌ چوارده‌وری باخچه‌ی کۆشکا، هه‌تا دوور،

دارستانی سه‌روه‌ و سنه‌وبه‌ری سه‌وز  

شه‌و ڕووناکه‌ و چاوم یاخی له‌ وه‌نه‌وز

ئه‌ی بولبولی شه‌به‌قی شه‌و! بخوێنه‌، 

هه‌ستی 'جوانی په‌رستی'م بورووژێنه‌

با به‌ زه‌بری مه‌ستیم به‌ ئاوازه‌ی نوێت!  

وێڵی دارستان بم کاتێک: خه‌ڵک ئه‌نوێت!

ئه‌گه‌ر عه‌شقی هونه‌ر، وه‌ک تۆ، ئه‌ی بولبول، 

له‌ناو ڕه‌گما له‌گه‌ڵ خوێنا بدا پل،

منیش وه‌ک تۆ خه‌وم ئه‌خه‌مه‌ ژێر پێم،  

دێم به‌ چڕی دارستانا ئه‌گه‌ڕێم.

به‌ لای له‌شی سپی په‌یکه‌ره‌کانا 

تێئه‌په‌ڕم، ده‌ستی چه‌پ له‌ گیرفانا،

ئه‌شێلم گیای بن داری نوقمی ئاونگ،  

بای دارستانله‌رزێن ئه‌مژم پڕ به‌ سنگ

به‌ شه‌پۆلی گه‌ڵای سه‌وزا که‌ ڕوانیم،  

سۆزی له‌ره‌ی نوێ ئه‌چێته‌ گۆرانیم؛

وه‌ک شووشه‌ی عه‌تر وشه‌کانی هه‌ڵبه‌ستم  

ئه‌گرن بۆنی گوڵی له‌یلاخی ده‌ستم

ئه‌وسا مه‌گه‌ر، زاتێک بنێمه‌ به‌ر خۆ، 

ده‌م له‌ جوانیی تۆ به‌م هه‌واری مۆسکۆ!




هەڵبەستی دەروون

هەرچەن ئەکەم، ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم!
لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم: 
بۆچی وەها دوورن لەیەک؟ نازانم!
ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار
دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار،
دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین...  
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین!
دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی،
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی
دەرکەوتایە ئەو دنیایەی کە شیعری
بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری
زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو
تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!..
بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە
باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە
لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن
هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!..

 




له‌ لادێ

کراس‌که‌تانی که‌واسه‌وزی به‌ژنوباڵا به‌رز،
به‌ شان و گۆزه‌وه‌ چه‌ن جوانی ئه‌ی په‌ری سه‌ر ئه‌رز! 

له‌ دووره‌وه‌ چ نمایانه‌ پێچ و سه‌رپۆشت!
چ زوو ئه‌گاته‌ ده‌ماخم شه‌پۆلی بۆی خۆشت!
 
شه‌ماڵی ڕێگه‌ی کانی ئه‌خاته‌ باڵاکه‌ت،
له‌رانه‌وه‌ی له‌شی زیوینی شۆڕه‌بیی که‌ڵه‌گه‌ت!
 
ئه‌ڕۆی به‌ عیشوه‌، به‌ له‌نجه‌، به‌ وه‌زنی گۆرانی
ئه‌ڕۆی... زڕه‌ی که‌مه‌ره‌ت دێ هه‌تاکو به‌ر کانی
 
ئه‌گه‌یته‌ کۆمه‌ڵی پیاوانی به‌رده‌می مزگه‌وت،
سڵێک ئه‌که‌ی وه‌کو ئاسک له‌ سێبه‌ری ئه‌شکه‌وت!
 
له‌ ڕێگه‌تا هه‌یه‌ پۆل پۆل له‌ لاوی دێ کۆمه‌ڵ،
که‌ هه‌ر یه‌که‌ گوڵی هێناوه‌ چه‌شنێ، پڕ باخه‌ڵ!
 
هه‌موو به‌ عه‌زره‌ته‌وه‌ن گوڵ فڕێ ده‌نه‌ به‌ر پێت،
خوایه‌ ئاخۆ گوڵی کێ به‌ دڵته‌وه‌ ئه‌لکێت؟...

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی شنبه پنجم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  1:57 |

 

بۆ داگرتنی(دانلۆد)کتێبی ڕازی تەنیایی-هۆنراوەی مامۆستا ئەحمەد هەردی-نووسینی کەریم دانشیار لێرەدا کلیک فەرموون

بۆ بیستن و یا داگرتنی( دانلۆد )شێعری دیوانی ئه حمه د هه ردی-ڕازی ته نیایی لە قەبارەی (فوڕمەت ) mp3  لێرەدا کرتە (کلیک ) فەرموون


ژیاننامه

ھەموو ئاواتی ئاکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو

شریتی سەرگورشتەی من خەوێکی نەوبەھارێ بوو

ھەموو پێچانەوەی ژینم بریتی بوو لە چیرۆکی

لە کورتی و زوو بەسەرچوونا بزەی سەرلێوی یارێ بوو


١- ساڵی 1922 لەسلێمانی لەدایك بووە.
٢- ساڵی 1941 بووە بە مامۆستا لەقوتابخانە سەرەتاییەكاندا.
٣- لەكۆتایی چلەكاندا لەسەر هەڵوێستی سیاسی لەوەزیفە دەركراوەء چەند جارێك تووشی زیندانء دوورخستنەوە بووە.
٤- ساڵی 1957 كۆمەڵێك شیعری بەناوی (رازی تەنیایی)یەوە بەچاپ گەیاندووە.
٥- ساڵی 1959 لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی تردا "كۆمەڵەی ئازادای ژیانەوەی یەكێتیی كورد- كاژیك"یان دامەزراندووەء هەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەكەمی.
٦- سەردەمێك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەكێتیی نووسەرانی كورد بووەء سەردەمێكیش سەرۆكی لقی سلێمانی بووە.
٧- ساڵی 1963 پەیوەندیی كردووە بەشۆڕشی كوردستانەوە.
٨- ساڵی 1966 لەسەردەشت لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (ساواك)ەوە دەستگیر كراوەء لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ كوردستانی عێراق.
٩- پاش رێكەوتننامەی 11ی ئازاری 1970، ساڵی 1973-1974 لەكۆلیجی ئادابی زانكۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە.
١٠- لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی 1974 دیسانەوە پەیوەندیی كردووە بەشۆڕشەوە.
١١- پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لەئێران ئاوارە بووە تا ساڵی 1979.
١٢- ساڵی 1979 شەڕی نێوخۆی حیزبەكان نائومێدی دەكاتء بڕیار دەدات بۆ پاراستنی هەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
١٣- لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی بەعسدا، جارێكی تر لەساڵی 1988دا پەیوەندی كردۆتەوە بە شۆڕشی كوردستانەوەء بۆ ماوەیەك بووە بە سكرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی كورد (پاسۆك).
١٤- ساڵی 1989 وازی لە پاسۆك هێناوەء وەكو كەسایەتییەكی سەربەخۆ لەڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینی 1991.
١٥- ساڵی 1992 لەلەندەن نیشتەجی بووەء هەر لەوێش لێكۆڵینەوەكەی لەسەر (كێشی عەرووز لەشیعری كوردیدا)، تەواو كردووە.
١٦- پاش رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ كوردستانء ساڵی 2004 لێكۆڵینەوە عەرووزییەكەی بەچاپ گەیاندووە.
١٧- بەهۆی ژیانی پڕ لەئاوارەییء دەربەدەرییەوە، گەلێك لێكۆڵینەوەء دەقی ئەدەبی و هونەریی فەوتاون و رووناكییان نەدیوە.
١٨- رۆژی 29/10/2006 لەماڵەكەی خۆیدا لەسلێمانی كۆچی دوایی كردووە.


شێعرەکانی مامۆستا ئەحمەدی هەردی


ڕازی ته‌نیایی


ژیان و ئه‌ركی ناخۆشی په‌پووله‌ی ئاره‌زووی كوشتم
شه‌رابی جامی دڵداری له‌ تافی لاوییا ، ڕشتم !
ته‌می ڕۆژانی پڕ مه‌ینه‌ت وه‌ها تاریك و چڵكن بوو
نیگاری خۆشه‌ویستی دڵ ، په‌ری ئاسا، تێیا ون بوو !
شه‌وی ته‌نیایی، ڕووناكی چرای ئاواتی ، خنكاندم
ده‌سی ناكامی ، ئاوازه‌ی ده‌روونی كه‌یلی تاساندم
ئه‌وا ئێستا له‌گه‌ڵ زامی ،

ده‌روونی پڕ له‌ ناكامی
ئه‌پێوم چۆڵی سه‌رسامی

****

له‌ ته‌نیایی شه‌وی ژینا، ئه‌نێم هه‌نگاوی كوێرانه‌ !
نی یه‌ ده‌ستێ ده‌رم بێنێ له‌ ناو ئه‌م گۆڕه‌ وێرانه‌
نی یه‌ جوانێ، سه‌ری كاسم بنێمه‌ سه‌ر دڵی نه‌رمی !
كه‌ هیلاكی له‌شم ده‌ركا خه‌وی سه‌ر باوه‌شی گه‌رمی
ئه‌گێڕم چاوی بێ تینم به‌ تاریكی شه‌وا، سه‌رسام
نی یه‌ پڕشنگی دوو چاوی ، كه‌ ڕووناكی بكا، ڕێگام !
به‌ غه‌یه‌ری باڵی خه‌مناكی،

شه‌وی پڕ ترس و سامناكی !
نییه‌ یه‌ك تۆزه‌ ڕووناكی !

****

نی یه‌ ته‌نیا په‌ریزادێ، كه‌ پاڵم پێوه‌نێ ، نازی
كه‌ به‌هره‌ی سیس و ژاكاوم ببوژێنێته‌وه‌، ڕازی
تریقه‌ی ئه‌و، ته‌می ئه‌م ئه‌یسه‌ ڕاماڵێ له‌سه‌ر چاوم
وه‌كو لای لایه‌ ژیری كا، دڵی منداڵی گریاوم
به‌ڵێ گوێ هه‌ڵئه‌خه‌م بێجگه‌ له‌ خورپه‌ی سست و لێدانی !
دڵی په‌ستم ، كه‌ نووزه‌ی دێ به‌ ئاسته‌م ڕازی په‌نهانی
نییه‌، هه‌ر ده‌نگی هیچ نایێ

له‌ هیچ شوێنێ، له‌ هیچ لایێ
شه‌قه‌ی باڵی شنه‌ی بایێ !

سلێمانی 1951


چه‌پكه‌ گوڵێك بۆ ست فاتمه‌


فاتمه‌ ! دوو چاوی مه‌ستت، پڕ ته‌لیسمی جوانی یه‌
پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی و ئاره‌قی یه‌زدانی یه‌،
به‌ژن و باڵاكه‌ت نموونه‌ی هه‌یكه‌لی یۆنانی یه‌،
لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه‌، به‌سته‌یه‌، گۆرانی یه‌

بووكی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم ، گیانه‌كه‌م ست فاتمه‌ !
تاقه‌ پڕشنگێكی چاوت ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه‌..

گه‌رچی دڵداری له‌ خاكی ئێمه‌دا ئه‌فسانه‌یه‌
هه‌ر به‌ ته‌نیا بۆ كوڕی خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه‌
گیانه‌كه‌م ! ئه‌مما دڵی من له‌و دڵه‌ شێتانه‌یه‌
بێ ئه‌وه‌ی هیچ شك به‌رێ، كوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه‌

هه‌ر به‌ ته‌نیا خۆشه‌ویستی شك ئه‌به‌م، ست فاتمه‌ !
سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه‌ ..

خۆشه‌ویستی وا كه‌ نامه‌ی خوایه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران
به‌رز و ناسك، وه‌ك هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی دولبه‌ران
نه‌ك وه‌كو حه‌زكردنی دینار و گه‌وهه‌ر په‌روه‌ران
ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ قڕانێ، چه‌نده‌ دڵیان هه‌ڵوه‌ران !

خه‌ڵقی تر پاره‌په‌رستی با بكه‌ن ، ست فاتمه‌ !
من به‌ ته‌نیا ، تۆ په‌رستی ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه‌..

زۆر كه‌ڕه‌ت هانم ئه‌دا داخی ده‌روونی پڕ گڕم
بۆتی هه‌ڵڕێژم سكاڵای ناسكی گه‌رم و گوڕم
داخه‌كه‌م كاتێ كه‌ دێمه‌ به‌رده‌مت، واقی وڕم
وام ئه‌شێوێنێ به‌ جۆرێ نایه‌ڵێ هیچ ده‌ربڕم!


بووكی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم ، گیانه‌كه‌م ست فاتمه‌ !
گوێیه‌ بۆ ئه‌م ڕازه‌ شل كه‌ی، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه‌.

سلێمانی 1950


دووچه‌شن دڵداری


ئه‌م دڵه‌ی وه‌ك بت په‌رستێ ڕوو ئه‌كاته‌ چاوه‌كه‌ت
نوێژ ئه‌كا بۆ تیشكی چاو و زوڵفه‌ تێك ئاڵاوه‌كه‌ت
گه‌رچی ئه‌یشێلی به‌ زه‌بری قۆنده‌ره‌ و پێڵاوه‌كه‌ت
قه‌ت به‌ دڵڕه‌ق باست ناكه‌م، نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت

چونكه‌ ئه‌یزانم ته‌لاری یاره‌ خواپێداوه‌كه‌ت
مه‌ستی كردووی، بۆیه‌ نابینێ له‌ ئاستم، چاوكه‌ت

باخه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گوڵ ئه‌لاوێنێته‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی بكا و بۆ پاره‌ بیگۆڕێته‌وه‌
بیفرۆشێ به‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵقی ئه‌ڕوتێنێته‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی مێزی شه‌رابی پێ بڕازێنێته‌وه‌

كچ له‌لای ئێمه‌ گوڵێكه‌، بۆیه‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌كه‌ن
تا بڕازێنێته‌وه‌ مێزی شه‌رابی ده‌وڵه‌مه‌ن !

ڕه‌نگه‌ لات وابێ كه‌ گوایا یاره‌كه‌ت ماره‌ت ئه‌كا
یا به‌ كه‌یبانووی ته‌لاری به‌رزی ئه‌م شاره‌ت ئه‌كا
ئه‌م خه‌یاڵه‌ت خاوه‌، تووشی، داوی ئه‌و ماره‌ت ئه‌كا
چونكه‌ وه‌ك گورگێكه‌، مه‌یلی ئه‌و له‌ش و لاره‌ت ئه‌كا

ئه‌و به‌ ته‌نیا بۆ گوڵی سه‌ر مێزی باده‌ی تۆی ئه‌وێ
هه‌ر كه‌ جارێ بۆنی كردی، جا گوڵێكی نوێی ئه‌وه‌ێ !

ئه‌و، گوڵی بۆ مێزی باده‌ و پۆكه‌ر و یاری ئه‌وێ
واته‌ تۆی بۆ تێپه‌ڕینی كاتی بێزاری ئه‌وێ
من، گوڵم بۆ تۆوی باخی ژین و دڵداری ئه‌وێ
یانی من، تۆم بۆ ئه‌وینی عومری یه‌كجاری ئه‌وێ

تۆم ئه‌وێ وه‌ك گوڵ له‌ باخی ماڵی مندا هه‌ڵبده‌ی
نه‌ك گه‌ڵی سه‌رمێزی ئیمڕۆ بیت و پێخوستی سبه‌ی!

من. ئه‌وینم هینی عومره‌ و، هی خه‌وی شه‌وگار نی یه‌
وه‌ك خه‌وی خاوه‌ن ته‌لار و خاوه‌نی دینار نی یه‌
هه‌ر بووه‌ و هه‌رگیز ئه‌مێنێ، هینی جار و بار نی یه‌
ئاوی لێڵی كوێره‌ شیوێ، چه‌شنی هی ڕوبار نی یه‌

جا ئیتر من قسه‌ی خۆم پێ گه‌یاندی ، بێ درۆ
حه‌ز ئه‌كه‌ی هه‌ر وه‌ك په‌پووله‌ ڕوو له‌ ئاگر كه‌ و بڕۆ !

ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌ له‌ساڵی 1950دا نووسروه‌ و له‌ ساڵی 1983 دا ته‌واو كراوه


چاوه‌ڕوانی بێهووده‌


هه‌موو ڕۆژێ له‌ به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژن و باڵایه‌
له‌ سه‌ر ڕێیدا ئه‌وه‌ستم، هه‌تا كوو ئاوی پێم دایه‌ !

به‌ دوو چاوێ كه‌ شه‌وقی چاوه‌ڕوانی ئه‌ی ترۆكێنێ
به‌ دوو چاوێ كه‌ سیڕڕی قووڵی لاوێتی ئه‌دركێنێ

سه‌رنجی ڕێ ئه‌ده‌م ، ڕێگا، هه‌موو شێوه‌ی ئه‌وی تیایه‌
وه‌كوو دنیا له‌ ناو جوانی ئه‌وا توابێته‌وه‌... وایه‌

شنه‌ی با، باسی جوانی ئه‌و به‌ گوێی مندا ئه‌چرپێنێ
هه‌موو ده‌ركه‌وتنی شۆخێ، دڵی من دا ئه‌خورپێنێ

به‌ڵام خورپه‌ی ته‌واوی دڵ له‌ گه‌ڵ هه‌نگاوی ئه‌و دایه‌
كه‌ سه‌رتاپا له‌ ئاوازی به‌هه‌شتی خواوه‌ ... په‌یدایه‌

به‌ڵێ ! كاتێ كه‌ ئه‌و ده‌ركه‌وت، ئیتر من بێ سه‌ر و شوێنم
به‌ تیشكی خۆری جوانی ئه‌و، به‌ جارێ قوڵپ ئه‌دا خوێنم

وه‌كو چۆن نه‌ونه‌مامێ، گه‌رده‌لوول ئه‌یبات و ئه‌ی هێنێ
له‌شم موچڕكی دڵداری، وه‌ها ناخی ئه‌بزوێنێ !

ئه‌گه‌رچی وه‌ك خه‌یاڵی من عه‌با ده‌وری له‌شی داوه‌
له‌ ئه‌ندام و له‌ش و لاری بڵند و ڕێكی ... ئاڵاوه‌

به‌ڵام كاتێ كه‌ با چمكی عه‌باكه‌ی لا ئه‌دا، تاوێ
ئه‌ڕێژێ پووزی نایابی ، له‌ سیحری خوایی، لافاوێ

سلێمانی 1951


په‌یامی یار


له‌ یاره‌وه‌:
له‌ شۆخ و شه‌نگی پاره‌وه‌،
له‌ ڕازی ... پڕ نیانی یا،
له‌ ته‌ك شنه‌ی به‌یانی یا،
په‌یام له‌ یاری جوانه‌وه‌،

گه‌یشته‌ لام..

******

به‌رامه‌كه‌ی،
گوڵاوی باخی نامه‌كه‌ی،
كه‌ ئاوی زینده‌گانی یه‌..
شه‌رابی كامه‌رانی یه‌،
گوڵی هیوای ژیانه‌وه‌،

گوڵی هیوام..

******

چ نامه‌یێ ؟
چ په‌نجه‌یێ ، چ خامه‌یێ ؟
ئه‌وه‌نده‌ دڵ ئه‌كاته‌وه‌ !
خه‌فه‌ت له‌ بیر ئه‌باته‌وه‌،
ئه‌خاته‌ ناخی گیانه‌وه‌:
ته‌زووی به‌تام.

سلێمانی1958



دڵێكی تێكشكاو


به‌ سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بڵندی گه‌نجی وه‌ستاوم !
شریتی عومری ڕابوردووم وه‌كو خه‌و دێته‌ بارچاوم

شریتی چی ؟ سه‌راپا سه‌رگوریشته‌ی ناهومێدیمه‌
فلیمی پڕ له‌ ناسۆری هه‌ره‌س هێنانی لاویمه

تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م، سه‌رنجم چه‌نده‌ لێ داوه‌.
له‌ تاپۆی نامرادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه‌.. !

ئه‌وی ئه‌وساكه‌ ڕوناكی ئه‌دا به‌م ژینه‌ شێواوه‌
دڵێكی پڕ له‌ ئاهه‌نگ بوو، كه‌ ئێستا پاكی ڕووخاوه‌ .. !

******

به‌ڵێ ئه‌وسا دڵێكم بوو، كه‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانم بوو
دڵێ: مه‌ڵبه‌ندی ئاوات و ته‌وژم و تینی گیانم بوو

دڵێ: گوڵزاری دڵداری و به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی بوو
وه‌كو بتخانه‌ مه‌یدانی بتی جوانی په‌رستی بوو

له‌ گه‌ڵ گریان و هاواری هه‌ژارانا له‌ شینا بوو
له‌ گه‌ڵ ناڵه‌ی كه‌سانا له‌ خورپه‌ و ڕاچه‌نینا بوو

له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌وینێكا ، هه‌موو سیحرێكی پۆشی بوو
له‌ كونجێكی خه‌راباتا ، خه‌ریكی باده‌نۆشی بوو

دڵێ بوو: دار و دیواری هه‌موو مه‌ستی نیگارێ بوو
هه‌موو سوچێكی ده‌سكردی ، به‌ڵێنی تاقه‌ یارێ بوو

دڵێ، خونچه‌ی ته‌مای وابوو، له‌ خۆشی ئه‌و ده‌می واكا
كه‌ تیشكی ئه‌و له‌ لێوی دا، گوڵاوپڕژێنی دنیا كا.. !

دڵێ، ئاماده‌ بوو، تاری، هه‌زار ئاوازی لێ هه‌ستێ
به‌ مه‌رجێ: گوڵبه‌ده‌م جارێ به‌ مه‌ستی لێی بدا، ده‌ستێ!

ته‌لاری دڵ، كه‌ دیواری وه‌ها مه‌ستی ئه‌وینی بوو :
له‌ باوه‌ش گرتنی باڵای، هه‌موو ئاواتی ژینی بوو..!
.............................................................
وه‌نه‌وشه‌ و نێرگز و شه‌وبۆ ، هه‌موو سه‌رخۆشی تاسه‌ی بوون
له‌ ته‌ك سروه‌ی به‌یانیدا: ته‌ماداری هه‌ناسه‌ی بوون. !
......................................................................
هه‌موو پێكێكی مه‌ینۆشی، به‌یادی ئه‌و، كه‌ پڕ(مه‌ی)بوو
له‌ مه‌یخانه‌ی دڵا كه‌یلی بزه‌ی ئه‌و جووته‌ لێوه‌ی بوو !

هه‌موو پاڕانه‌وه‌ی وابوو، به‌ شێوان و سبه‌ینانێ :
كه‌ ڕۆژێ لێوی پڕ تاسه‌ی له‌ سه‌ر دوو لێوی ئه‌و دانێ !

******

كه‌چی ئه‌و كۆشكی چه‌ند ساڵه‌ی، دڵم بنچینه‌كه‌ی دانا
به‌ ته‌نیا گه‌رده‌لولێكی(نه‌هاتی)، چوو به‌ ئاسمانا .. !

هه‌موو ئه‌و نیاز و ئاواته‌ی له‌ ناو ناخی ده‌روونا بوو
له‌ داخی بێ به‌ڵێنی ئه‌و به‌ جارێ ته‌فر و توونا بوو .. !

به‌ڵێ، كاتێ به‌خۆم زانی، به‌هاری پڕ ئه‌وین ڕۆیی
خه‌و و ئاواتی چه‌ند ساڵه‌ و به‌ڵێنی پێ گه‌یین ڕۆیی.. !

گه‌لێكم پشكنی دنیا له‌ دووی ئه‌و جووته‌ لێوه‌ی ئه‌و
هه‌زار ئه‌فسووس ! نه‌ ئه‌و ڕۆژه‌م به‌دی كرد و نه‌ شێوه‌ی ئه‌و

نه‌ پڕشنگی له‌ خونچه‌ی دا، نه‌ په‌نجه‌ی دا له‌ تاری دڵ..
نه‌ به‌ژنی شۆخ و شه‌نگی بوو به‌ میوانی ته‌لاری دڵ

نه‌ چاوانی گوڵی ڕشت و نه‌ كلچێوكێكی پیا هێنا
نه‌ پرچی نێرگزی مه‌ست و، وه‌نه‌وشه‌ی شینی داهێنا

نه‌ پێكی نایه‌ سه‌ر لێو و نه‌ بیستم ڕازی شیرینی
نه‌ ماڵ ئاوایی لێكردم نه‌ ئیتر شێوه‌ییم بینی
..............................................................
به‌ڵێ ، ئێستا ئه‌وه‌ی جێ ماوه‌ بۆ من ، یادگارێكه‌
به‌سه‌رهاتی دڵی ورد و به‌سه‌رچوونی به‌هارێكه‌..!


تانگۆی كوردی


تاقانه‌ خونچه‌كه‌ی باخی ژیانم..
زیندوو كه‌ره‌وه‌ی ئاواتی بێ گیانم !
ڕۆشنكه‌ری ڕێگای ژین و مانم..
با له‌ ده‌ستی ژینی په‌ستی شار و دێ، شار و دێ
ڕاكه‌ین و ڕوو بكه‌ینه‌ چۆڵ و هه‌ردێ، ناو هه‌ردێ .
ته‌نیا، وه‌ك ئاسكۆڵه‌ی كۆسار،
ڕوو بكه‌ینه‌ قه‌د شاخ و ناو گوڵزار.

******

له‌ قه‌د پاڵی شاخی هه‌زار به‌ هه‌زار..
له‌ سای سێبه‌ری دره‌ختی ناو گوڵزار.
كونجێ بكه‌ین به‌ هێللانه‌ و هه‌وار..
ده‌ست له‌ گه‌ردن، تاكوو مردن، شۆخ و شاد، شۆخ و شاد
خه‌می دنیا به‌ ماچ بده‌ین به‌ باد، هه‌ر به‌ باد
گۆنات هه‌ڵمژم پڕ به‌ ده‌م
سوور هه‌ڵگه‌ڕێی هێنده‌ ماچت كه‌م..!

سلێمانی 1939



فەلسەفەی دڵــــــــداری

کەجۆگــــا یێــــکەڵی چــەم بێ وچەمیش ێـــــــکەڵ بە دریابێ
شەماڵیش پـــــر لــــە هەستی بێ نیە شت تــــــاکو تەنیابێ

بــە قـــانونی خـــودا ئەشـــیا ئەبـــێ تێــــــکەڵ بــــــــە یکتربن
ئیتـــــــــر بــــۆچی مـــن و تـــۆ تێــــکەلی یەکـــتر ببین نــــابێ

کەچێوەکـــەش بکەن مـــاچی هــەمووئـــــاسمانی بەرزوشین
شەپۆلیش هەر وەکو دڵـــدار لــەمل یـــەك دەستی ئـــالابــــێ

ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکــــــــات و لێی دووربی
کەتیشکی رۆز زەمینی هـــەر وەکــــــــو دوولبــەر لــەکۆشابی

ئــەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گــەر تۆش نەکــەی مــــــاچم
هــەمــــووی بــێ کەڵکە ئەم ماچـــانە بـــێ تۆ فایدەی نـــابێ


ئەی دیدە پەری


ئــەی دیدە پــــەری بەو دەمـــــە بەو کوڵمە گوڵینە
بـــــۆکەس نیە تاسەر،ئەوەرێ، ئەم گوڵــــــی ژینە
تـــــاسەرنیە ئــــەم نـــــازە ، وەهـــا دووری مەبینە
ئەو چــاوە گــەلاوێــــژە خـــــەڵاتــــــی کـــــــە برینە
ئەو زووڵفە کە ئێساکە دووتوێـــــی عەمبەری چینە
رۆژێــــــکی کە دێ، تێکەڵی توێی خـــاکی زەمینە

یەو گــــــەردەنە بێگەردە کــــــــە وەك تەختی بلورە
ئــــــەو لێوە کـــــە وەك خونچە تەر و ناسك و سورە
ئێستاکە بەبـــــێ رەحمی سزای جــــــەور و فتورە
لای وایـــــە کە ژین فـــــانی نیەو رێـــــــــگای دوورە
نــــــــایزانێ کە هەر پەنجێ لـــــەم خاکی زەنمینە
کوڵمی دەهەزار(لەیل) و دەمی سەد(مەم و زین)ە

ئەمرۆ دڵــــــی بێچارە ئەبـــــەی ئەیخەیتە نــــــاوداو
نــــایزانــــی سبەینێ ئەکـــــەوی سەرکز و دامــــاو
ئەو جوانیە ئەروات و لـــەچــــاو گومەبێ وەك ئــــــاو
ئــــــەورۆژە ئەبــــــێ دائیمە هـــــەر بێنیە بەرچــــاو
تا رەحمێ بــــکەی ئێستا کـــــە بـــــەم زام و برینە
سەرکز نەبـــــی لەو جێگە بــــــێ سامانی زەمینە

ئــەم چـــەند قسەیەم و توە بـــــەتۆ ئێسە بەچاکی
گەرچـــی ئەشیزانم دڵــــی بـــــــەردت نییە بــاکی
مەروانـەرە ئەمرۆ کـــە بــــەروومـەت گوڵــــــی تاکی
بروانــــە سبەینێ کــــــە لەنــــــاو دامەنــــی خاکی
سەد لـــــەیلی وەك تـــــۆ بووە لــەم رۆشنی ژینە
ئێستاکــــــە لەنـــاو جەرگەیـــــی تــــاریکی زەمینە

سالی١٩٣٩ نووسراوە


خــــــــــــــــــــــــــــه‌رمانه‌


چ سڕێکت له‌ناودڵدا ، حه‌شارداوه‌ به‌په‌نهانی؟

که‌‌چاوت چه‌شنی ئاوێنه‌ وه‌ها بێ په‌رده‌ درکانی؟

ئه‌زانم دڵ هه‌یه‌، وه‌ک مس، که‌ژه‌نك دێنێ به‌ئاسانی

دڵی تؤ زێڕی تێزابه‌ له‌کوێوه‌ ژه‌نگی هه‌ڵهانی؟

ئه‌مانه‌ گه‌رچی تێ ناگه‌مک، به‌ڵام پێوسته‌ بیزانی

هه‌تا ماوم له‌دنیادا، فریيشته‌ی باخی ئاواتم

به‌دڵ هه‌رچه‌شنی خه‌رمانه‌، له‌ده‌وری مانكی گؤناتم


سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی گاگه‌ش

 

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی جمعه چهارم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  19:15 |

بۆ بیستن و یا داگرتنی( دانلۆد )شێعری کەژاڵ ئادەمی لە قەبارەی (فوڕمەت ) mp3  لە سەر ناوی شێعرەکان دا کرتە (کلیک ) فەرموون

به ر به یانی ئازادی--بوکی شیعر--ئاشقێکی نامۆ--کوچه تنهایی(فارسی)--خواب رنگین(فارسی)


كه ژاڵ ئاده می  ساڵی 1983 له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بوو. هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ هه‌ستی بۆ شێعرو مۆسیقا بو. له ته‌مه‌نی 8 ساڵاندا ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی شێعری كوردی كردو خوێندنو نوسینی كوردی له شێعره‌كانی مامۆستا قانع فێر بو. زۆر جار شێعره‌كانی ماموستا قانعی ئه‌كرد به گۆرانی و هه‌ستی پاكو ناسكی مناڵانه‌ی خۆی پێ ده‌رئه‌بڕی.

  كه ژاڵ ئاده می-كتێبخانه ی كوردی ئه وين   كه ژاڵ ئاده می-كتێبخانه ی كوردی ئه وين  

ساڵی 1998 ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران بوو له وڵاتی سوید نیشته‌جێ بو. له ته‌مه‌نی 15 ساڵاندا ده‌ستی به ژه‌ندنی ئامێری كه‌مان (ویۆلۆن) كردو له مه‌كته‌بی مۆسیقای "سه‌با" ده‌ستی به خوێندنی تێئۆری موزیك كرد.

كه‌ژاڵ له پاڵ مۆسیقادا خه‌ریكی شێعر نوسینیشه. كه‌ژاڵ بۆ خۆی ده‌ڵێ شێعر نزیكترین رفێقمه كه هه‌مو سكاڵاو ده‌رده‌دڵێكی لا ئه‌كه‌م. شێعره‌كانی كه‌ژاڵ له زبانی خۆیه‌وه وه‌ك ئافره‌تێك نوسراوه. گوێگر به بیستنی گۆرانیه‌كانی كه‌ژاڵ به باشی تێ ئه‌گا كه ئه‌و شێعرانه نۆسراوه‌ی ئافراتێكن و ئه‌وینو ئازارو هاوارو ئاواتی ژنێك تێیاندا خۆ ئه‌نوێنێ.

كاتێ مامۆستا عه‌لی شه‌كوری كه هه‌ر له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری كه‌ژاڵه‌وه مامۆستاو هانده‌رو یارمه‌تی ده‌ری بوه، تێ گه‌ی كه‌ژاڵ ده‌نگێكی به‌سۆزی هه‌یه پێشنیاری پێدا شێعره‌كانی خۆی ئاوێته‌ی مۆسیقا بكات و بیكات به به‌رهه‌مێک.

به‌رهه‌می جوانترین وشه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می كه‌ژاڵه. ساڵی 2006 ده‌رچوه و له 6 گۆرانی پێك هاتوه. ‌‌‌‌‌مامۆستا عه‌لی شه‌كوری دانه‌ری ئاوازه‌كانه و گۆرانیه‌كان هۆنراوه‌ی كه‌ژاڵن

كه‌ژاڵ هه‌ستی خۆی بۆ شێعرو مۆسیقا به‌م وشانه ده‌رئه‌بڕێ :

" مۆسیقا هاژه‌ی دڵی پڕ هه‌سته و شێعر زایه‌ڵه‌ی هه‌ستێكی به‌سۆز. كاتێ كه پشكۆی شێعرو مۆسیقا پێكه‌وه ئه‌كه‌ونه گڕ گرتن، ئه‌و كاته‌یه كه جوانترین وشه‌كان له باوشی به‌تینی گۆرانیێكدا خۆیان ئه‌نوێنن. به‌رهه‌مه‌كانم پێشكه‌شی هه‌مو ئه‌و دڵانه‌ی ئه‌كه‌م كه بۆ ئازادی، بۆ عه‌شق و بۆ ئینسانیه‌ت لێ ئه‌ده‌ن. جوانترین وشه‌م پێشكه‌ش ئه‌که‌م به‌و هونه‌رمه‌ندانه و مامۆستایانه‌ی وا هونه‌رو مۆسیقا لایان به ڕێزه و بۆ په‌ره پێدانی تێ ئه‌كۆشن."........

 

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی جمعه چهارم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  17:49 |

له‌ مانگی گه‌لاوێژی 1358ی هه‌تاوی(1979) ده‌سته‌یه‌کی هونه‌ری به‌ سه‌رپه‌رشتی کاک «ئیقباڵی حاجبی» له‌ شاری سنه‌وه‌ دێنه‌ مهاباد و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژان شانۆیه‌کی مۆسیقایی به‌ نێوی (سه‌مفۆنیی کابووکێ) پێشکێش ده‌که‌ن که‌ له‌ کۆڕی نێوبراودا کاک «عه‌زیزی شاروخ»یش به‌شدار ده‌بێ.

 
هه‌رچه‌ند ئه‌من به‌شبه‌حالی خۆم زۆرم سه‌ر له‌و کارانه‌ ده‌رناچێ، به‌ڵام ئاهه‌نگه‌که‌م به‌ دڵه‌وه‌ نووسا و پێم کارێکی داهێنه‌رانه‌ و سه‌رکه‌وتووانه‌ بوو. به‌ تێکڕایی خه‌ڵک پێشوازییه‌کی گه‌رم و له‌ ڕاده‌به‌ده‌ریان لێکرد. دوای ئه‌وه‌، یه‌کێتی لاوانی {دێمۆکرات}ی مهاباد به‌ نیازی ده‌ستخۆشانه‌ و ڕێزگرتن له‌ هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌شدارانی گروپی (سه‌مفۆنیی کابووکێ) ئێواره‌ ئاهه‌نگێکی به‌زم و هه‌ڵپه‌رکێ له‌ دانیشسه‌رای کچانی مهاباد وه‌ڕێده‌خا.

ئێواره‌ی ئاهه‌نگه‌که‌، من و مامۆستا هێمن له‌ گه‌ڕه‌کی (خڕێ) ڕا به‌ره‌و شوێنی گۆرین وه‌ڕێ که‌وتین. له‌ چوارڕێی هه‌باساغای تووشی کاک سمایلی براده‌رم بووین و، دوای چاک و چۆنی ئه‌ویشمان ڕه‌گه‌ڵ که‌وت.

مامۆستا عاده‌تی وابوو، که‌ بۆ هه‌ر شوێنێکی ئاوا چووبا، (تاریک و ڕوون) و (ناڵه‌ی جودایی) له‌ گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرت، نه‌کا داوای شێعر خوێندنه‌وه‌ی لێبکرێ. به‌ر له‌وه‌ی سواری تاکسی بین مامۆستا ڕووی له‌ سمایلی کرد و گوتی «وابزانم کارتی لێگێڕانه‌وه‌ت پێ نییه‌. ها ئه‌و تاریک و ڕوونه‌ی له‌ بن هه‌نگلت بنێ نه‌وه‌کوو پێشمان پێبگرن»! وه‌ختایه‌ک گه‌یشتینه‌ به‌رده‌رگای دانیشسه‌رایه‌، چه‌ند لاوی مێرمنداڵی قۆشمه‌ له‌ مامۆستا هێمن ده‌پرسن ئه‌وانه‌ کێن؟ مامۆستاش ده‌ڵێ«ئه‌وانه‌ مونشی منن» به‌م جۆره‌ سێ به‌ سێ چووینه‌ ژوورێ.

هێشتا به‌ ته‌واوی پێمان نه‌نابووه‌ ژووری حه‌وشه‌که‌، ئه‌وه‌نده‌م دی پۆلێک گه‌نج و لاو ده‌ مامۆستا ڕۆهاتن و بردیانه‌ ناو گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک.
له‌و حه‌وشه‌ پان و به‌رینه‌ داوه‌تێک ده‌گه‌ڕا، سه‌روبنی دیار نه‌بوو. داروبه‌رد وه‌ سه‌ما که‌وتبوو. چاوه‌ چاوی کوڕیشکان و تاسکه‌ تاسکی که‌نیشکان ته‌نانه‌ت دڵی ویشکه‌ سۆفیی خانه‌قاشی دێنا جۆش و خرۆش.. (هه‌ر ئاره‌قه‌ی گۆنا و گه‌ردنان بوو وه‌ک تکه‌ ئاونگی به‌یان له‌ سه‌ر په‌لکی گوڵان، تک تک ده‌ڕژان و، هه‌ر بزه‌ و نیو نیگای بن سیلان بوو به‌ دزی تێکده‌ئاڵان و داده‌پژان.. چ دیمه‌نێکی خه‌مڕه‌وێنه‌ بۆ ساتێکیش بێ، حاشا کردن له‌ پیری و په‌شیمان بوونه‌وه‌ بۆ لاوی و، چاوگێڕان له‌ دووی دۆی چه‌له‌نگ و چاوبه‌ڵه‌کی ئاخرگه‌ڕی سێ ڕۆژانه‌..).
داوه‌ت به‌ربوو. دوو دوو و سێ سێ کۆزیلکه‌مان به‌ست و له‌ ده‌وری یه‌ک کۆبووینه‌وه‌. ده‌مێک بوو تاو په‌ڕی بوو. شه‌و ئامێزی بۆ بێده‌نگی ده‌کرده‌وه‌. ئه‌ستێره‌کان به‌ره‌و ژوانگه‌ی ئاسمان خۆیان تیفتیفه‌ ده‌دا. ورده‌ورده‌ سه‌ری قسان خۆش ده‌بوو.
له‌ پڕ کیژۆڵه‌یه‌کی ژیکه‌ڵه‌ و خوێن شیرینی 15-16 ساڵان له‌ به‌رده‌م مامۆستا هێمن قوت بووه‌وه‌ و، به‌ ده‌نگێکی نه‌رم و سنه‌ییانه‌، دوای چاک و چۆنی هاته‌ ئاخافتن و گوتی: مامۆستا گیان شێعرێکی ئاشقانه‌م گه‌ره‌که‌». مامۆستا تێی ڕاده‌مێنێ و ده‌پرسێ ناوت چییه‌؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: «چیمه‌ن».. مامۆستا پێی وابوو به‌ خوێندنه‌وه‌ی:
«ده‌شت و چیمه‌ن ڕازاوه‌ کێو و به‌نده‌ن نه‌خشاوه‌»
نه‌جاتی دێ، که‌چی چیمه‌ن شێعرێکی وای ده‌ویست:

«وه‌ک ئاره‌قه‌ی هه‌نیه‌ی جوانان
وه‌ک دڵــــه‌ خورپه‌ی جێژوانان
وه‌کـووکه‌شم و نه‌شمی بووکێ
وه‌ک ڕه‌نگ و بۆنی گـوڵووکێ
شێعرێکی ته‌ڕ، شێعرێکی خۆش
شێعرێک دڵان بێنێتـــه‌ جۆش»1
(شێعرێک باسی جوانی ئه‌و بێ
له‌نجه‌ی تاوس، ڕه‌وتی که‌و بێ)
(به‌ڵام ئه‌فسووس، هه‌زار ئه‌فسووس
که‌ کچ جوانیش بێ وه‌ک ڤێنووس)2
«پــه‌ری شێعر وه‌ک کچی جوان
بۆ پیـــــــاوی پیر نایه‌ته‌ ژوان»

مامۆستا هێمن ئاخر سه‌ر سووکه‌ هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشێ و ده‌ڵێ: چیمه‌ن، کچانم به‌ خوڵای ئێستا بۆم نایه‌.. بابزانم. زۆر جار که‌ داوای شێعری لێکرابایه‌ ئه‌و گوته‌یه‌ی دووپات ده‌کرده‌وه‌«با بزانم بۆم دێ!»
له‌و که‌ین و به‌ینه‌دا که‌ من هه‌ستم بزوابوو به‌ چاوان مامۆستام حاڵیکرد که‌ به‌ڵێنی پێبدا و دڵی ئه‌و میوانه‌ نازداره‌ نه‌شکێنێ و خواز و نیازی بێته‌ جێ.
به‌ کورتی، ئه‌و ڕووداوه‌ بوو به‌ هه‌وێنی شێعرێکی تازه‌ به‌ نێوی (چیمه‌ن) که‌ هه‌ر بۆ سبه‌ی له‌ ده‌فته‌ری حزبی دێمۆکرات بۆ مامۆستام خوێنده‌وه‌ که‌ له‌و عانه‌دا مه‌لا عه‌وڵا و مه‌لا جه‌لال و یه‌کدووکه‌سی دیش له‌وێ بوون. کاتێ له‌ خوێندنه‌وه‌ی پارچه‌ شێعره‌که‌ ته‌واو بووم، مامۆستا دیسان ورده‌ هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا و گوتی: «چاوی سه‌رم بی.. به‌ڵام به‌و هه‌ناسه‌ی پاییزانه‌ هه‌ر هیچت بۆ من تێدانه‌هێشتووه‌ته‌وه‌..».
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ دوای نیوه‌ڕۆیه‌ له‌ قاوه‌خانه‌ی که‌ریمی گه‌ڕه‌کی خڕێ، دیوناسێکی مهابادی وابزانم دڵی به‌ کچه‌که‌وه‌ بوو، داوای ئه‌و پارچه‌ شێعره‌ی لێکردم. هه‌زار و یه‌ک شێر و ڕێوی بۆ هێنایه‌وه‌ فایده‌ی نه‌بوو. له‌ پاشان هه‌رچییه‌کی له‌به‌رم بو بۆم خوێنده‌وه‌ و ئه‌ویش نووسییه‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تای زستانی 1361 (1982) له‌ شاری سنه‌ به‌ ڕێکه‌وت بوومه‌ میوانی ئه‌و براده‌ره‌ که‌ ئه‌وکات له‌وێ ده‌ژیا. دوای من خۆش و تۆ خۆش.. پارچه‌ شێعره‌که‌ی نیشانی خۆم دا که‌ به‌ خه‌تێکی خۆش له‌ چه‌ند نوسخاندا وه‌ختی خۆی بڵاوی کردبووه‌وه‌. پاشان که‌ سه‌ری قسه‌ و باسان کراوه‌ لێم پرسی: ده‌ی ده‌گه‌ڵ کێشه‌که‌ چیت کرده‌وه‌؟». به‌ ئه‌سپایی سه‌ری هێنایه‌ بن گوێم و گوتی: به‌ قوربانت بم سه‌بر، نه‌کا خێزانم بزانێ!
هه‌رچه‌نده‌ تا ئه‌و ساڵانه‌، له‌به‌ر بێنه‌وبه‌ره‌ و خۆشاره‌وه‌کێن و هه‌ڵات هه‌ڵات و ڕاوڕاوێنی سیاسی، خۆم له‌و پارچه‌ شێعره‌ ده‌بوارد، به‌ڵام که‌ ئاوڕێکم وه‌ ڕابردووی پڕ پێچ و په‌نای خۆم دایه‌وه‌ ڕوانیم منێکی ڕه‌نج به‌ خه‌ساری دنیای سیاسه‌ت، له‌و بیره‌وه‌رییانه‌ زیاتر چیم بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ سه‌ر له‌ نوێ ده‌ستێکی باشم تێوه‌ردانه‌وه‌ و ساخم کردنه‌وه‌. هیچ نه‌بێ ببنه‌ هۆی ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌م و خه‌می غه‌ریبایه‌تی:


چیمه‌ن

لـــــه‌ هه‌ڵپه‌رکێکی زۆر خۆشی شه‌وانه‌
به‌ ئه‌سپایی کچێکی ژیکـــــــــــــه‌ڵانه‌
به‌ری هـــــه‌ڵدا گه‌ڕی گه‌رمی زه‌ماوه‌ند
بزه‌ی نازی ده‌هــــــــــــاتێ چاوبزانه‌
بــــه‌ به‌ر چاوی گه‌لێک لاوی زراوچوو
نزیک بۆوه‌ لــــــــــه‌ «هێمن» دڵبه‌رانه‌
وه‌کووتاوس له‌لای هه‌ڵنیشت و پێیگوت:
گـــــــــه‌ره‌کمه‌ شێعرێ بێژی ئاشقانه‌
کــه‌وا بیوه‌م به‌ره‌و کورسان به‌ دیاری
که‌ نه‌چمه‌و ده‌ستی خـــــاڵی لێره‌کانه‌

دراوه‌ سه‌ر له‌ نوێ هێمن گــــــه‌مارۆ
گه‌مارۆی ئه‌م که‌ڕه‌ت کوا وه‌ک چه‌لانه‌
هه‌تا دۆینێ خه‌فێ و پۆلیس و ژاندارم
ـ وه‌ره‌ بنواڕه‌ ئاکــــــاری زه‌مانه‌ ـ
که‌چی ئێستا ئه‌سیری کیژه‌ کوردێک
چه‌توونه‌ لێی قوتار بێ، به‌م زووانه‌
ئه‌ویش کیژێ که‌ وه‌ک بڕنۆیه‌ باڵای
چمـــا ده‌بزێوێ هه‌ستی شاعیرانه‌؟

هــــه‌ڵیگرتم خه‌یاڵی ورد و ناسک
له‌ حاڵێکدا، که‌ ده‌دوان ئه‌م دووانه‌
به‌من ده‌تگوت به‌یانه‌گوڵ ده‌پشکوێ
خوناوه‌ی ناز ده‌بارێ له‌م ده‌مــانه‌
سه‌رم سووڕما له‌کاروباری گه‌ردون
لــــــــــه‌ زستان و به‌هاری هاوینانه‌
له‌ نێوان چیمه‌ن و به‌فرێ چ سه‌یره‌؟
گزینگێک و هــــــه‌ناسه‌ی پاییزانه‌!

مــه‌لی شێعرم که‌ دی ئاونگی گۆنای
له‌ سوێیان له‌نگه‌ری گرت له‌م به‌رانه‌
به‌ترس و له‌رزه‌وه‌ پێمگوت کچی شۆخ
به‌ شـــــــاگرد و چکۆڵه‌ی ویم بزانه‌
ئه‌گه‌رچی لام گرانه‌ وه‌سفی جوانیت
ڕه‌چاویش کــه‌م ڕه‌وشتی هێمنانه‌
ده‌بێ بگرین که‌ کوردین قه‌دری میوان
ده‌خیلت بم نـــــه‌ڕه‌نجی لێم به‌ مانه‌:
نه‌وێرم چاو له‌ چاوت که‌م چ مه‌علووم
که‌ مه‌ستی ژوانه‌ یا کوشته‌ی سه‌رانه‌؟
برۆت گـــه‌ر تێک بنێی دنیا ده‌شێوێ
به‌ تیرێکی کــــه‌ ده‌رچێ له‌م که‌وانه‌
ده‌ترسێ دڵ وه‌کوو گواره‌ له‌ زولفت
نه‌وه‌ک بخرێته‌ ژێر پێ کاتی شانه‌
له‌ تاوان قافیه‌م لاسه‌نگ و سووکه‌
ئه‌وه‌ند سه‌نگی قیافه‌ی تۆ گــــرانه‌
بـــه‌ کام واژه‌ بنوێنم ڕه‌وتی باڵات
که‌ ده‌بزێوی به‌ عاسته‌م ئه‌م مه‌مانه‌
قه‌دی به‌رزو نیگاڕه‌مزو که‌وی ته‌رز
چ خشپیل و به‌ناز و خنجیــــــلانه‌!
گزینگی دوندی ئــــارێزه‌ بزه‌ی تۆ
کـــــه‌ زیندوو ڕاگری ڕوح و دڵانه‌
له‌مــه‌ زیاتر چ بێژم چیمه‌نی جوان
چدی مه‌گره‌ به‌ مامۆستا به‌هـــانه‌


گه‌لاوێژی 1358

• • •

1) شێعره‌کانی ناو ئه‌م که‌وانه‌یه‌«...» له‌ دیوانی تاریک و ڕوون وه‌رگیراون.
2) (...) تێهه‌ڵکێشی س. چ. هێرش.
سه‌رچاوه‌: هێمن و من، نووسینی: هێرش، سوێد 1992. ل 56-62

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی جمعه چهارم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  5:41 |

شنەی یادت لە بێشەمدایە ئەمشەو
بە نەرمی هەڵدەکا ئەو بایە ئەمشەو

لە دیدەم، ئەشکی ڕوون ڕێگا دەپرسێ
سەفەر گۆیا بەرەو دەریایە ئەمشەو

دەڵێی فەرهاد چووەتە خەونی شیرین
لە کێوی بێستوون دەنگ نایە ئەمشەو

بە شادیت، هەر گڕی مۆم بوو سەمای بوو
لە ژووری بێ چرا، سەرمایە ئەمشەو

کە تۆ بووی، مانگ لە نێو گۆمدا مەلەی کرد
لە پشت هەورە، لە ڕووی هەڵنایە ئەمشەو

وەرە، وەزمانی بێنە و، بیدوێنە
کە پەنجەی تۆی دەوێ ئەو نایە ئەمشەو

لە ناخیدا هەزار گۆرانی مەیوە
لە بێ تۆیی، پشووی دەرنایە ئەمشەو

بە خاک و خۆڵ دەخافڵێ تفڵی بێواز
دڵم سەرپاک لە خۆڵتدایە ئەمشەو

پەڕوباڵی وەریوە و عار نانێ
مەلی تۆفان چ بێ پەروایە ئەمشەو


حزین لاهیجی دەڵێ
آواز تیـشه امــشب از بیســتون نیــامد
گویا به خواب شیرین فرهاد رفته باشد

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی جمعه چهارم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  5:15 |


وەلی دێوانە

بۆ بیستن و یا داگرتنی( دانلۆد )شێعری وەلی دێوانە لە قەبارەی (فوڕمەت ) mp3  لێرەدا کرتە (کلیک ) فەرموون

 

وەلی دێوانە-كتێبخانه ی كوردی ئه وين

 وەلید کوڕی کوێخا محەمەد ناسراو بە وەلی دێوانە ھۆنراوەنووسێکی کوردی سەدەی ھەژدەھەم بووە. ھۆنراوەکانی ئەم شاعیرە کە بە شێوەزاری ھەورامی بوونە پشتاوپشت بیستراون. بۆ یەکەمجار ھۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژیان و ژین بڵاو کراونەتەوە، پیرەمێردی شاعیر گرنگیەکی زۆری بە ھۆنراوەکانی داوە و کردوونی بەشێوەزاری سۆرانی. مەحمود خاکی لە ساڵی ١٩٧٠ و عوسمان ھەورامی لە ١٩٧٦دا ھۆنراوەکانی وەلی دێوانەیان کۆکردووەتەوە و چاپیان کردووە. وەلی دێوانە شارەزای زمانی فارسی بووە.



ژیان

ناوی وەلید کوڕی کوێخا محەمەدی تیرەی کەماڵەیییە. باوکی پیاوێکی خانەدان و موڵکداربوە. لە دەشتی شاکەل و شێروانە ھاتۆتە دنیاوە. لە سەرچاوەکاندا ساڵی لە دایک بوونی ئاشکرا نییە، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە لە سەدەی ھەژدەیەمدا ژیاوە و مردووە (لە ساڵی ١٧٥٦دا ھێشتا لە ژیاندا

بووە).

وەلی دێوانە-كتێبخانه ی كوردی ئه وين

لە تەمەنی منداڵییەوە باوکی حەزی کردوە فێری خوێندن و نووسین ببێت، لە شاری سلێمانی فەقێیەکی بۆگرتوە فێری خوێندنی بکات و لەسەر دەستی مامۆستاکەی مەلا یوسف فێری خوێندن و نووسین و و قورئان بووە. خوێندەواری وەلی دێوانە و ناوبانگی مامۆستاکەی گەیشتۆتە ھۆزەکانی تر. کوێخا قادر شێروان کە یەکێک بووە لە سەرۆک خێڵەکانی تیرەی کەماڵەیی و کچێکی ھەبووە بە ناوی شەم (شەمسە) داوای لە مامۆستاکەی کردووە ئەمیش فێری خوێندن بکات و پێکەوە لەگەڵ وەلی دێوانە خوێندوویانە. وەلێ شەیدای شەم دەبێ و پەیمانی خۆشەویستیان بەستووە. دەچن بۆ خوازبێنی و بەڵام بڕیاریان داوە تا لە کوێستان بگەڕێنەوە بەدەستگیرانی بمێننەوە. لە کاتی کۆچی ھاوینەی جاف بەرەو کوێستان، ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی شاعیر و بنەماڵەی خۆشەویستەکەی لە کەلی پەیکووڵیدا، ڕوویداوە. بەھۆی ئەو ناکۆکییەوە، دوو دڵدار بە یەک نەگەیشتن و لەیەکتری دابڕاون و یەکتریان نەدیوەتەوە. خۆشەویستی شەم زۆر کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەم شاعیرە و زۆربەی شیعرەکانی بۆ خۆشەویستی و لێک دابڕانی شەم بووە.

گۆڕی وەلی دێوانە بە قەد پاڵی کێوی سەید سادقەوەیە لە شارۆچکەی سەید سادقی ناوچەی شارەزووردا.


هۆنراوەکانی

هۆنراوەکانی وەلی دێوانە بە شیوەزاری هەورامی و لەسەر کێشی دە بڕگەیی خۆماڵی نووسراون، هۆنراوەکانی هۆنراوەی سادە و ئاسان و ڕەوانن ئەمەش تام و چێژێکی تایبەتی بە هۆنراوەکانی داوە


نموونەیەک لە هۆنراوەکانی

ھەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان
ھەی ژیانی من ھەی ڕۆحی ڕەوان
ھەی گلێنەکەی دیدەی بێ خەوان
ھەی ئاسکی سەرکەل لەسێبەر سڵ کەر
ھەی ھەوای سازی کوێستانان لە سەر
ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕوناکایی ڕەشماڵانی جاف
ھەی من پەروانەی پەڕ سوتاوی تۆ
ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ
تۆ جارێ نایەی بۆ سەر وەختی من
گوێ نادەی بە ئاە زامی سەختی من
ناپرسیت ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێ باکی لە تین قرچەی دەرونم
ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە
بێ مروەتیت کرد ھەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم
وادەی من و تۆ دیوانی خوابێ
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ
شەمی شەم ڕوومەت تۆ بەسەلامەت
سکاڵای دڵم کەوتە قیامەت

ئەمەش چەن هۆنراوەیەکی  وەڵی دێوانە بە شێوەی سۆرانی لە کۆکراوەکانی کتێبخانەی کوردی ئەوین

یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان

یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
هەر چەن کەوتوومە دوورە وڵاتان
تەنیا گۆڕکەم لە رێی خیڵان بێ
نزیک هەوارگەی جاف و گوران بێ
کیلێکی بەرزیش بە قەت باڵای(شەم)
لە ژوور سەرم بێ،بێ زیاد و بێ کەم


تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو
بنووسن بە خوێن جەرگی سەر کردووم
کە من بە تیری دەستی(شەم) مردووم
چونکە ئەو(شەمە) تاتاری چینە
لە دەشت بێزارەو و چیا نشینە
بەڵکوو هەڵکەوێ لە راگۆزارێ
رێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ
بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی
لە خاکا مەیلی رەنگ و بۆیەتی
جوابی پرسیاری گۆریشم وایە
یاری مەحشەرم شەری لەیلایە

هۆنراوەی"وەلی دێوانە"
وەرگێرانی"مامۆستا پیرەمێرد"
وتنی"مامۆستا کەریم کابان"


یاران له‌ جه‌رگم،یاران له‌ جه‌رگم

 

شەم شێوه‌ی تیری داوه‌ له‌ جه‌رگم

که‌وتمه‌ گیانه‌ڵڵا دواکاتی مه‌رگم

مه‌مشۆن و کفن مه‌که‌ن به‌ به‌رگم

تکایه‌ مه‌یشۆن جێی برینی له‌ش

با له‌ زام بتکێ تکه‌ی خوێنی گه‌ش

شه‌هید بێ کفن و بێ شتن چاکه‌

هه‌رکه‌س شه‌هید بێ بێ گه‌رد و پاکه‌

به‌لام وه‌سیه‌تم ئه‌مه‌یه‌ یاران

دوور له‌ ووڵاتم وام له‌ دیاران

تو خوا با گۆڕم له‌ رێ ی خێڵان بێ

له‌سه‌ر ریگای شه‌م شاخی گێڵان بێ

کێلیکی به‌رز به‌قه‌د باڵای شه‌م

له‌سه‌ر گڵکۆم بێ به‌بی زیاد و که‌م

تاقی به‌ به‌وینه‌ی تاقی برۆی ئه‌و

سوژده‌گای دڵ بێ به‌ رۆژ و به‌ شه‌و

له‌ رووی بنوسن هۆنراوه‌کانم

که‌ به‌ تیری شه‌م ده‌رچووه‌ گیانم

تا هه‌رکه‌سێ دێ کێل و مه‌زارم

بزانێ کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم

چونکه‌ شه‌م گۆنا تاتاری چینه‌

له‌ ده‌شت بێزاره‌ چیا نشینه‌

ڕۆژی هه‌ڵ که‌وێ له‌ رێ گوزارێ

ریگه‌ی بنێته‌ سه‌ر گۆڕم جارێ

بزانێ که‌شته‌ی ئاخ و داخی دڵ

ئێش و ئازاری برده‌وه‌ تۆی گڵ




زندگینامه وه لی دیوانه و چند شعر از او از طرف مظهر رمضانی از پاوه

 

اسمش ولید و پسر کدخدا محمد معروف به "کویخا حه مه سوور" کدخدای  "کەماله" در نزدیکی هورامان تخت میباشد گویند که کدخدا آرزو داشته که پسری داشته باشه و اسمش رو بزاره ولید و دست بر قضا در سال 1180 ه.ق  پسرش به دینا آمد و کدخدا اسمش رو میزاره ولید چون کدخدا ولید رو بسیار دوست میداشت از بچگی میخواست که به دین و درس بپردازد و بنابراین خودش بالشخصه به سلیمانیه رفته و در آنجا در تمام روستاها و مسجدها به دنبال یک فقیه باسواد گشته که ملا یوسف را پیدا کرد و ملا یوسف امام جمعه "کەماله" شد و ولید در نزد او به یادگیری درس و قرآن پرداخت و خواندن و یادگیری ولید زبانزد خاص و عام شد تا اینکه خبر به گوش پدر شمسیه "شه م" میرسد.

شمسیه دختر کدخدا قادر میباشد که اصلیتش جاف میباشد و کدخدا قادر یکی دیگر از کدخداهای یکی از طوایف "کەماله"میباشد کدخدا قادر هم کە به دنبال این میبود که دخترش شمسیه را نزد یک فقیه برای آموختن درس و قرآن بفرستد چونکه هیچ فقیهی را دست نیافته بود دخترش را نزد ملا یوسف میفرستد برای یادگیری و در آنجا عشق شمسیه و ولید آغاز میشود
وملا یوسف هم که از جریان آگاه میشود پدر ولید را آگاه میکند و پدر ولید که آرزویش بوده که تا زنده است عروسی پسرش را ببیند شمسیه را برایش خواستگاری کرده که کدخدا قادر و شمسیه هم قبول میکند و کدخدا قادر نظر میده که تا  وقتی از ییلاق برگشتن نامزد باشن بعد که برگشتن مراسم عقد و عروسی را انجام بدن که این نظر با موافقت کدخدا محمد پدر ولید تصویب شد اما چرخ روزگار چه قسمتی رقم زده خدا میداند!!!
اون سال هر دو طایفه به ییلاق رفتن و موقع برگشتن از ییلاق بر اثر اختلافات جزئی دعوایی بین دو طایفه رخ میدهد که برادر کوچک ولید در آن درگیره کشته میشود و نیروهای کدخدا محمد برای جبران دو تن از افراد کدخدا قادر را میکشند و به اینگونه آتش جنگ و آتش دل ولید شعله ور شد و به مانند مجنون در به در کوه و بیابان شد و تا لحظه مرگ به عشق خود زندگی کرد گویند 2 ماه بر سر راه شمسیه که در آن رفت و آمد میکرد گریه کرده  و وصیت کرده که هر وقت مردم شمسیه را بیاورید تا با صدای قشنگش  سوره یاسین را بر روی مزارم بخواند همانگونه که در شعرش میفرمیاد:

 
وه سیه تم ئیده ن شای شه م روخساران
به ی وه بالینم چوون به ینه ت داران
بی خه وف و ئه ندیش جه که س نه که ی شه رم
هورداره په رده ی حیجابت به نه رم
نه پوشی جه بین "شه مس" خاوه ری
به و وه زانوودا چون ئاسمان په ری
بنیشه وه بان بالینم وه ناز
بوانه سوره ی "یاسین"وه ئاواز
 
 
این بود قسمتی از زندگینامه ولید "وه لی دیوانه"


 
چند شعری از وه لی دیوانه:




فیدای نامت بام ، فیدای نامت بام

تو نامت چیشه ن ؟ فیدای نامت بام
سه د جار وه سه رگه رد ده ست و دامت بام
ره حمت به یو پیم تا غولامت بام
من پە روانه ی ویل وادی ویرانه م
مه جنوون چول گه رد ریسوای زه مانه م
شه وان تا وه رو جه غه م دارانان
ره فیق هام راز وه حشی سارانان
عه بدال به رگیل بیدی مه کانم
جه فا و مه ینه ت کیش زەرده ی هیجرانم
سا و سته م کیش غه م نه دەروونم
هه رده یس" گیل ئاواره ی توونم"ته به
چه ندیوه ن جه دین شای شه م دوور که فته م
سفته ی ئاهیرناک ساتی نه سره فته م
هه ر وه حشی نه شکل شیوه ی دوسمه ن
ره فیق هامراز عاسا و پوسمه ن
من زه وقم و ده نگ ناله ی ئه وانه ن
قنیاتم وه دین دیده ی ئه وانه ن
دوور جه دیده ی دوس من به وان شادم
تا ئه و رو گه ردوون بدو مرادم
ئه ی وه له ده ی شوخ تو گرته ن نه دام
جه شکل و شیوه ی قیبله ی من ته مام
نیم نگاش نه دل ناو شانو
دیده ش وه دیده ی قبله م مه مانو
فیدات بام سه د جار سەییاد سارا
به خشش وه به نده ی خه م پی دا وارا
ئازادش بکه ر ئامان جه دامت
یه خه یلی نه نگین مه بو په ی نامت
ئه و وه له ده ی وه حش ئازاد که ی جه دام
ئینشاللا جه دوو دنیا وینی کام


یاران که رده ن ریش

یاران که رده ن ریش،یاران که رده ن ریش
یه جه رگ منه ن خاران که رده ن ریش
یه دیده ی منه ن نوور نه مه نده ن تیش
یه زام منه ن زوخاو مه یو لیش
یه دوود منه ن دونیا گیرت نه وه ر
یه سوز منه ن سوزان ده شت وده ر
یه ئاه منه ن وه ئاسمان یاوا
سه قف سه راچه گه ردوون شکاوا
یه سه ودای منه ن نه فخ سوور بیزان
وه خته ن قیامه ت مه حشه ر ئه نگیزان
یه ناله ی منه ن چوون نه ی مه دو ده نگ
مه یو وه قانوون مه تاونو سه نگ
یه زاری منه ن پوسه زگاره ن
عاله م جه زاری من بی قه راره ن
یه شین منه ن شه وان تا وه رو
چوون "قه یس"مه جنوون هام نه بید و کو
یه ویلی منه ن جه سوب تا ئیوار
ده ور مه دو نه ده ور سارا و سه ردیار
یا داخ منه ن داخان جه داخان
داخ که رده ن لاله ی هه رد ئیلاخان
هامسه ران وه خته ن واده ی مه رگم بو
من جه دووری دوس گولگون به رگم بو


تاکه ی


ده ر به ده ر جیگه م کوسار بی
تا که ی ژیانم له یاران جیا بی
تا که ی رووم له که ی ره شی ی تیا بی
تا که ی مه ینه ت کیش ده ردم کاری بی
تا که ی ژیانم بی قراری بی
تا که ی به حه سرت دلم تاسا بی
تا که ی شه ش ده رم ریگه ی گیرا بی
تا که ی دیوانه ت له کوساران بی
تا که ی بی مروه ت بزانه حالم
تا که ی به جه فای تووه بنالم
یا له م به نده دا تو رزگارم که
یا به  یه ک جاری شیت و هارم که



مه حبوب جافان
 
مه حبوب جافان ، مه حبوب جافان
مه حبووب بی عه یب تایفه ی جافان
سه رقه تار ره م عه نبه ر بو نافان
سه رکه یل ره ویل مشکین کلافان
ئاهووی مودبرماس مه کان نه هه رده
چووزه ی سونبول چر نه سا سل که رده
خاویر خالدار خه تاو خوته ن مال
ته تار تایف شوخ شیرین خال
وه ته ن نه زامن سه ربه رز لیلاخ
سه یر سه رکوان سه ییادان و داخ
چه رخ چه م سیاچه م چوست و چالاک پر
شه یدای شکاردوز چنگ و هووناو یر
لاچین شه شدانگ سه حه ر جه لان خیز
شمقار تیژبال ته یر توند گوریز
شه مع شا په سه ند گشت سیامالان
نام تو نه به زم خه سره وان وانان
به و شه وق جه مین شه م روخساره وه
کیت نه دا وه ده م کزه ی ناره وه؟
به و قاش قه تران دل پی ئیشاوه
ستوون یانه ی کیت نه کیشاوه؟
به و دیده ی سای سورمه سای سیوه نگ
موژانت وه هوون کی نه که رده ن ره نگ؟
به و نیم نگای ناز به و له نجه و لاره
ئاخر جه رگ کیت نه که رده ن پاره
به و بالای نه وتوول وه نه وره سته وه
به و کوکوی کلاف ده سته ده سته وه
واچه دل کیت نه ستانان وه زوور
ئاخر یانه ی کیت نه که رده ن خاپوور؟




روناکیم له سه ر
 
روناکیم له سه ر ، روناکیم له سه ر
هه ر من نیم سه ودای عه شقی توم نه سه ر
وینه ی من زوره،له ت و په ت جگه ر
له عشقی بالات ویلن ده ر به ده ر
هه ر لایه ک ئه چم هه ر باسی تویه
هه ر که س ئه بینم هه راسی تویه
له ناو جواناندا جوانی ی تو تاکه!
شاهان حه سره تمه ند گه دا خه مناکه
چه ند موسولمانت تو به "نارت" کوشت
به نیگات خوینی چه ند دلدارت رشت
چه ند مورشید شیت بوون،چه ند سوفیان ویل
دل به سته ی عه شقت لاوانی گشت خیل
"مه لا"ت ریسوا کرد،"فه قی"ت سه رگه ردان 
"شیخ"دەر به ده ر بوو،"ده رویش" له هه ردان
وینه ی په روانه و بولبول شه یداتن
دلانی پر ده رد هه ر له سه وداتن
تو وینه ی"ته رسا"جوان و نازه نین
پیری"سه نعان"یی لائه ده ی له دین
ئه و روژه جوانیت خوا کردی په یدا
سوفی و ده رویش و مورشید بوون شه یدا
له چاووت هه ی داد له بالات هه ی رو!
سه رسام!سه رگه ردان!عاله م له تاو تو
له شاران هاوار،له خیلان غه وغا
هه رکه س ئه بینم خه م ناکه و شه یدا
گه ر "فه رهاد"و"قه یس" بزانن خه به ر
دووباره له خاک سه ر دیننه ده ر
دین به هه یاهوی قیامه ته وه
ببینن جوانی به م قامه ته وه!
هه تا زیندووبم شای"شه م"جه بینم
شیت و خه م بارم دل ماته مینم




داوای لێ بوردنتان لێ دەکەم بۆ ئەو هەڵانەی لە نووسینەکان دان

ڕێز و سپاسی تایبەت بۆ برای بەڕێز و خۆشەویستمان کاک مەزهەر ڕەمەزانی بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ کتێبخانەی کوردی ئەوین

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی جمعه چهارم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  0:8 |

مستوره کردستانی، آن نادره­ ی روزگار، شاعری نازک خیال، ادیبی توانا، مورخی چیره دست و محقق و متشرعی عفیف و پاکدامن، به گفته­ ی بسیاری از شرق شناسان، در روزگار خویش یگانه زنی بود که به نگاشتن و تدوین کتاب تاریخ همت گماشت. تنها زنی بود در جهان اسلام که کتاب شرعیات را برای بانوان به رشته تحریر درآورد.


من آن زنم که به ملک عفاف صدر گزینم                       ز خیل پردگیان نیست در زمانه قرینم

به زیر مقنعه، مرا سری است، لایق افسر                     ولی چه سود که دوران نمود خوار چینم

به معشر نسوان، در سپاس و حمد خدا را                      همی سزد که بگویم منم که فخر زمینم

ماه شرف خان کردستان متخلص به «مستوره کردستانی» دختر ابوالحسن بیگ فرزند محمدآقای ناظر در سال 1804 در شهر سنندج دیده به جهان گشود.

مستوره کردستانی، آن نادره­ ی روزگار، شاعری نازک خیال، ادیبی توانا، مورخی چیره دست و محقق و متشرعی عفیف و پاکدامن، به گفته­ ی بسیاری از شرق شناسان، در روزگار خویش یگانه زنی بود که به نگاشتن و تدوین کتاب تاریخ همت گماشت. تنها زنی بود در جهان اسلام که کتاب شرعیات را برای بانوان به رشته تحریر درآورد.

بی گمان بسیاری از عوامل باید دست به دست هم دهند و مهیا گردند تا مفهومی به واقعیت بدل گردد. در مورد جوامع انسانی نیز به همین گونه لازم است که بسیاری از عوامل دست به دست هم دهند تا فردی پرورش یافته به بشریت عرضه گردد. دو قرن پیش که تعلیم و آموزش حتی برای مردان امری مشکل و برای بانوان امری محال به نظر می رسید، شرایط بسیاری باید فراهم می گشت تا ادیبه ای چون مستوره کردستانی بدان جایگاه می رسید. لازم است که جهت شناخت شخصیتی این چنین، نگاهی گذرا به خانواده و چگونگی پرورش یافتنش افکنده گردد.

خانواده پدری مستوره از قادری های سنندج بودند. در سال 1210 قمری حکومت شاه حسین صفوی، قادری های کرد، «درگزین» همدان را ترک و به سنندج و سلیمانیه مهاجرت کردند. علت مهاجرت آنان به روشنی معلوم نیست و احتمالات زیادی از جمله دعوت کیخسروبگ والی کردستان و یا هرج و مرج حادث شده در همدان وجود دارند. علت مهاجرت آنان هرچه که بوده است، در سنندج به دلیل وجود فضایی علمی و ادبی و نیز آنچنان که مستوره خود می گوید مهر و محبت مردم سنندج و توجه کیخسرو خان والی سنندج آنان را در این شهر ماندگار می کند.

پدربزرگ مستوره محمدآقای ناظر که فردی دانشمند و با کیاست بوده است، به مدت پنجاه سال مسئولیت حفظ امنیت کردستان و نگهداری و نظارت بر دارائی های خوانین اردلان را به عهده داشته و از اعتبار و منزلت خاصی برخوردار بوده است.

پس از وی ابوالحسن بیگ پسر محمدآقا عهده دار وظیفه و مسئولیت پدرش می شود. ابوالحسن و پدرش محمد آقا که خود اهل علم و دانش بوده اند به تربیت و پرورش مستوره توجه خاصی داشته اند.

ابوالحسن پس از ازدواج و به دنیا آمدن ماه شرف، آنگونه که پیداست تا زمانی که مستوره به سن بیست سالگی می رسد میلی به آنکه صاحب فرزند ذکوری هم شود نداشته است و تمام هم و غم خود را صرف پرورش دختر زیبارویش کرده است.

مادر مستوره، ملک نسا خانم از خانواده وزیری های سنندج بوده است که از دیرباز در سنندج سکونت داشته اند و در دربار اردلانها نیز از موقعیت والایی برخوردار بودند. از این خانواده می توان از میرزا فتح الله خرم وزیری نام برد که عموی مادر مستوره نیز بوده است. از فرماندهان لطفعلی خان زند بوده و پس از شکست لطفعلی خان، آقا محمدخان قاجار چشمانش را از حدقه درآورد. پس از آن سعی کرده است که در پس آن چشمان نابینا از روزنه شعر به دنیا بنگرد و شاعری چیره دست و سخنوری توانا بوده است، در سرودن ماده تاریخ نیز مهارت داشته است. مستوره به همراه پسرعمویش رونق در محضر وی به فراگیری اصول شعر می پردازد و یکی از مشوقان مستوره در سرودن شعر همین میرزا فتح الله بوده است. همچنین میرزا فتح الله خود تاریخی گویا از دوران سلطنت صفویه، زندیه و قاجاریه و نیز حکمرانی اردلانها بوده است و مستوره مسایل تاریخی بسیاری را از وی فرا گرفته و یادداشت می کرده است.

همچنین از خانواده وزیری می توان از شیدای کردستانی نام برد که شاعری بلندآوازه و توانا بوده است.

با این اوصاف مستوره در چنین خانواده چشم به جهان گشوده و در فضایی ادبی و فرهنگی و نیز در خانواده ای متمول و متمکن پرورش یافت. پدر و پدربزرگش جهت تربیت و آموزش مستوره تمام سعی و همت خود را به کار بستند و علیرغم کنایه و سرزنش های اطرافیان که فرزند ذکور را وارث ارزشهای خانواده می دانستند و همچنین آموزش دختر را کاری عبث می پنداشتند سعی نمودند اساتیدی در علوم مختلف را به خانه دعوت و آموزش مستوره را به آنان واگذارند. و پدرش نیز در سفرهای مختلف مستوره را به همراه خود می برد و از نزدیک امارات مختلف را به وی نشان می داد و سعی می نمود تاریخ ملل مختلف را برایش بازگو کند و علل سقوط و افول آنان را نیز برایش تببین نماید. همچنین کتابخانه ای از کتب با ارزش و پر محتوا در زمینه های مختلف برایش فراهم نمود تا آنچه را که نزد اساتید نیاموخته بود به نحو اکمل بیاموزد.

آنگونه که پیداست میان مستوره با خسروخان دوم مشهور به خسروخان ناکام فرزند امان الله خان اردلانی والی کردستانی دلدادگی وجود داشته است. مستوره شرط ازدواجش را با خسروخان کناره گیری از حکومت قرار داده بود اما علیرغم مخالفت های شدید خسروخان، قرعه فال به نام وی زده شد و به عنوان والی کردستان برگزیده شد.

مستوره که در تاریخ امارات گوناگون تحقیق و تفحص بسیار نموده بود و شرط حکومت را ریختن خون کسان می دانست، از ازدواج با خسروخان امتناع ورزید. خسروخان به اصرار پدر ناچار با «حسن جهان» دختر فتحلی شاه قاجار ازدواج کرد؛ اما چون دل در گرو مستوره داشت و خود را از یار محبوب و معشوق شیرین سخنش جدا می دید، سر به میگساری و باده خواری و ظلم و تجاوز نهاد؛ آنچنانکه مردم از ظلم و تجاوزهایش آرام و قرار نداشتند. نزدیکانش از وی پرهیز می کردند که مبادا در دام خشم گرفتار آیند. در این فاصله خسروخان چندین بار از مستوره خواستگاری می کند و مستوره هر بار دست رد بر سینه خسروخان می زند تا سرانجام طاقتش به سر آمده و مردان خانواده قادری را زندانی و قصد اعدام آنان را می نماید. مستوره نیز ناچار با وی وصلت می کند و با احترام و عزت فراوان وارد امارات اردلان می شود.

تاثیر مستوره بر خسروخان آنچنان بود که از شوهری میگساره و زنباره، مردی مهربان، مردم نواز و شاعر ساخت. از آن پس تمام هم و غم خسروخان رفاه حال مردم و آسودگی و امنیت آنان بود. عشق خسروخان به مستوره آنچنان بود که از هیچ خواست او سر باز نمی زد. متقابلاً مستوره نیز آنچنان عاشق همسرش بود که پس از وفات وی در سال 1834 در سن 29 سالگی، دیگر ازدواج نکرد و با عشق شوهر وفات یافته اش زیست.

مستوره در امارت اردلان کتابخانه ای عظیم با کتب متنوع در اختیار داشت. همانگونه که خود می گوید بسیاری از مورخان در تدوین و نگارش تاریخ، نکاتی را نادیده گرفته و در کارشان نواقصی وجود دارد؛ لذا تصمیم گرفت که خود کتابی در تاریخ کرد یا تاریخ اردلان بنگارد.

بسیاری از زنان سنندجی جهت رفع نیازهای شرعی فقهی به مستوره مراجعه می کردند و این امر او را برآن داشت تا اقدام به تالیف کتابی در شرعیات نماید و وی نخستین و تا همین چند سال اخیر تنها زنی بود که چنین کتابی را در اوج بلاغت و فصاحت به لحاظ کلامی و پر نغز و مستند و مستدل به لحاظ محتوی در باب شرعیات نگاشته است.

سال 1846 امارت اردلان مورد هجوم نیروهای قاجار قرار می گیرد. بسیاری از خانواده های اردلان من جمله مستوره به کردستان عراق و نزد بابان ها پناهنده می شوند. در سلیمانیه نزد پسرعمه اش حسین قلی خان سکنی می گزیند. اما پس از مدتی بر اثر درد دربدری و آوارگی و از دست دادن عزیزانش در بستر بیماری می افتد و در سال 1847 در سن 43 سالگی جان به جان آفرین تسلیم و در آرامگاه «گردی سیوان» در سلیمانیه به خاک سپرده می شود.

از آثار دیگر مستوره می توان به دیوان اشعارش اشاره نمود. اشعار مستوره به دو زبان فارسی و کردی نگاشته شده اند. اشعار فارسی وی با تاثیر از دوره بازگشت به سبک عراقی سروده شده اند.

هدف دوره بازگشت، رهایی بخشیدن شعر فارسی از تباهی و فقر دوره انحطاط صفوی و زمان آشوب و اغتشاش بعد از آن بود. اینان برای رسیدن به این هدف بر آن بودند تا با تقلید بی قید و شرط از شعر شاعرانی همچون حافظ، سعدی، فردوسی، عنصری و ... حیات ادبی در ورطه انحطاط شعر فارسی را بازیابند، راهی را در پیش گرفتند که قبلاً مشتاق و یارانش آن را برگزیده بودند.

اشعار فارسی مستوره خارج از این دوره نیست. ولی اشعار کردی وی به گویش های هورامی و سورانی (اردلانی) و به سبک شعر هجایی محلی سروده شده اند. متاسفانه بسیاری از اشعار کردی مستوره از بین رفته و یا هنوز به چاپ نرسیده اند. به هر روی اشعار وی زیبا، نغز و با مضامین و مفاهیمی زیبا و بدیع جلوه هایی خاص از شخصیت این بانوی نادره را روشن می سازند.

به جاست که خاتمه بحث بحث در مورد مستوره کردستانی را با سخنی از «اوگیناواسیل آوا» مترجم تاریخ اردلان مستوره و شرق شناس روسی به پایان برد:

«در میان اقوام منطقه خاورمیانه و نزدیک، زن دیگری همچون مستوره که هم شاعری توانا و هم تاریخ نگاری برجسته باشد، ظهور نکرده است. به راستی که سده نوزدهم زن روشنفکری همچون مستوره را به خود ندیده است».

در ادامه یکی از اشعار زیبای مستوره را به زبان کردی می خوانیم:

گرفتارم به نازی چاوه‌کانی مه‌ستــی فـــه‌تتانت

بریندارم به تیری سینه سۆزی نیشی موژگانت

به تاڵێ په‌رچه‌می ئه‌گریجه‌کانت غاره‌تت کردم

دڵێکم بوو ئه‌ویشت خسته ناو چاهی زه‌نه‌خدانت

به قوربان! عاشقان ئه‌مڕۆ هه‌موو هاتوونه پابۆست

منیش هاتم بفه‌رموو بمکوژن بمکه‌ن به قوربانت

ته‌شه‌ککور واجیبه بۆ من ئه‌گه‌ر بمرم به زه‌خمی تۆ

به شه‌رتێ کفنه‌که‌م بدرووی به تای زوڵفی په‌ریشانت

له کوشتن گه‌رده‌نت ئازاد ده‌که‌م گه‌ر بێیته سه‌ر قه‌برم

به ڕۆژی جومعه بمنێژی له لای نه‌عشی شه‌هیدانت

که‌سێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی حه‌شرا زه‌حمه‌تی ناده‌ن

ئه‌گه‌ر وه‌ک من له ئه‌م دونیایه سووتا بێ له هیجرانت

هه‌میشه سوجده‌گاهم خاکی به‌ر ده‌رگانه‌که‌ی تۆیه

ڕه‌قیب ڕووی ڕه‌ش بێ ناهێڵێ بگا ده‌ستم به دامانت

له شه‌رت و هه‌م وه‌فاداری خۆ تۆ مه‌شهووری ئافاقی

فیدای شه‌رت و وه‌فات بم، چی به سه‌ر هات مه‌یلی جارانت؟

ئه‌من ئه‌مڕۆ له مڵکی عاشقیدا نادره‌ی ده‌هرم

به ڕه‌سمی به‌نده‌گی «مه‌ستووره» وا هاتووه‌ته دیوانت

بڕۆ شوکرێ که له ده‌رگای پادشای داوه‌ر

که شۆڵه‌ی ڕۆژی ڕووی والی ده‌گاته کۆشک و هه‌یوانت


منابع:

گازرانی، ایوب؛ مستوره اردلان، زندگی و معرفی آثار او

دیوان مستوره کردستانی، ویراسته محمد ماجد مردوخ روحانی؛ اربیل 2005

آمیدیان، فخرالدین؛ شعرای نامدار کرد؛ تهران 1388

احمدی آیین، جمال؛ مستوره اردلان؛ اربیل 2005

آرین پور، یحیی؛ از صبا تا نیما


 سەرچاوە:کردپرس

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی چهارشنبه دوم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  13:17 |

 ۲۱ فوریه روز جهانی زبان مادری گرامی باد


اصل 15: زبان و خط رسمی و مشترک مردم ایران فارسی است.اسناد ومکاتبات ومتون رسمی و کتب درسی باید باید با این زبان و خط باشد ولی استفاده از زبانهای محلی و قومی در مطبوعات ورسانه های گروهی وتدریس ادبیات آنها درمدارس،درکنار زبان فارسی آزاد است.


زبانها فقط وسیله ارتباط نیستند بلکه هویت و جهان بینی گویش وران ونیز وسیله انتقال فرهنگ وتجارب ودانشهای آنان است.


تفکر،ذهنی شدن اکتسابها وتجارب ودریافتهای حواس است که به صورت نشانه ای و رمزی(زبان)درذهن نگهداری میشود.روانشناسان ارتباط بین تفکر وزبان را چنان صریح ومستقیم میدانند که برخی تفکر را سخن گفتن بیصدا تعریف کرده اند.


در 21 فوریه 1952میلادی برابر با ” 2 اسفند 1330 ” سه دانشجو در پاکستان طی تظاهراتی برای به رسمیت شناختن زبان بنگاری توسط ارتش کشته شدند.و یونسکودر نوامبر1999این روز را روزجهانی زبان مادری اعلام نمود. این تصمیم یونسکو در جهت مقاوم نمودن ملتها و حمایت از زبانهای در معرض نابودی و زبانهایی است که به دلایل گوناگون امکان رشد وبالندگی نیافته و در معرض نابودی و سیاست یکسان سازی ملتها و دول حاکم قرار گرفته اند.مهمترین اهداف یونسکو از بذل و توجه ویژه به زبان مادری عبارتند از:


الف) شناسایی ضرورت حفظ و توسعه تنوع زبانی وفرهنگی جوامع وپاسداشت و ارتقای هویت و فرهنگهای مختلف به عنوان بخشی از تلاش برای حفظ  و اشاعه میراث جهانی فرهنگ و تمدن بشری.


ب) جلوگیری از تأثیرات منفی آموزش روانی و اجتماعی ناشی از آموزش به زبان غیر زبان مادری مانند(مردودیها،ترک تحصیل،کاهش پیشرفت تحصیلی،سرخوردگی،از دست دادن اعتماد به نفس و در نهایت افزایش درصد بیسوادی در این جوامع)


از نظر زبان شناختی آموزش به زبان مادری سبب درک بهترمطالب میشود وپیشرفت شناختی دانش آموزان را تأمین میکند،از نظر اجتماعی سبب جذب راحتتر کودک در محیط اجتماعی میشود وبعنوان یک عنصر اصلی فرهنگی او را در ارتباط  با گذشته فرهنگی خود قرار میدهد.از نظر عاطفی استفاده از زبان مادری در دانش آموزان سبب تداوم در استفاده از نمادهای زبان شناختی میشود و بدین ترتیب او را از گسستگی عاطفی ناشی از عدم استفاده از زبان مادری باز داشته وسبب بالا رفتن کمیت وکیفیت ارتباطات درون مدرسه و درون کلاس میشود و دانش آموزان را از ابزار اصلی تفکر یعنی ارتباط برخوردار میکند.


اینجا پرسشی مطرح میشود که چرا تحصیل نباید به زبان مادری باشد؟ماهیت این سوال در چرایی نظامهای سیاسی حاکم نهفته است که به نوعی سیاست انکار وامحاء ونابودی ویکسان سازی را در قبال ملیتهای ساکن در یک واحد جغرافیای خاص را در پیش گرفته اند زیرا نابودی یک زبان در نهایت مرگ آن ملتی را به دنبال خواهد داشت که زبان خود را فراموش کرده و از آداب ورسوم خود بیگانه شده اند.به طور خلاصه فرزندان چنین ملتی نسبت به فرهنگ ،اندیشه ،زبان ،تاریخ و تمام گذشته خود بیگانه و به نسلی تبدیل میشود که حاضر به به پذیرفتن اسارت و بندگی دیگران باشد.


در ایران پروژه ملت سازی رضاخان که در آغاز به دلیل غیر واقع بینانه بودنش موفقیت چندانی برای آن نمی رفت اکنون درذهنیتها به واقعیت مقدسی تبدیل شده که حقوق چندانی برای ملیتهای غیر فارس به رسمیت نمیشناسد.


بر این اساس ما کوردستانیان در روز  2 اسفند جهت پاسداری وصیانت از تاریخ وفرهنگ هزاران ساله مان با حضور در خیابانها و تعطیلی مکانهای کسب کار و حاضر نشدن در کلاسهای درس ، اعتراض خود را نسبت به اجرایی نشدن اصل15 اعلام میداریم.

نووسراوە لە لایەن ئه وین، لە ڕێکەوتی سه شنبه یکم اسفند 1391،لە  کاتژمێری  1:19 |

 (pdf) کتێبی نوێ
 (pdf)کتێبخانەی ئەوین
وتەی نووسەر


کتێبخانەی کوردی ئەوین سەر بە هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەبووە و نیە و نابێت
دانانی کتێب و بابەتەکانی Mp3 بە مانای لایەنگری لە تەواوی ئەو کتێب و بابەتانە لە لایەن كتێبخانه ی كوردي ئه وين نیە و تەنیا بۆ بردنە سەرەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و یارمەتی شاعیران و نووسەران و گەشەپێدانی زووان و فەرهەنگ و کولتووری نەتەوایەتی و هەر وەها بەرگیری لە ناوچوون و بڵاوکردنەوەی بێ سنووری ئەو بابەتانە دانراوە و بەس.
هەر کەسێک بە پێی توانای خۆی دەتوانێت بابەتەکانی لە کتێبخانەی کوردی ئەوین بڵاو بکاتەوە.
هەر بۆیە دەبێت بابەتەکانی بنێرێت بۆ ئیمەیلی evinebook@gmail.com هەتاکوو ئێمەش بە ناوی خۆی بڵاوی بکەینەوە

ئارشیو
سەردێڕەکان
وشەی یارمەتی