یادێک لە مامۆستا شێرکۆ بێکەس
وێنەی مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی شێرکۆ بێکەس
وێنەی مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی شێرکۆ بێکەسی کەڵە شاعیری نەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئارلەندا لە ستۆکهۆڵم


ژییاننامەی شاعیری ناوداری كورد شێركۆ بێكه‌س
شاعیری ناوداری كورد شێركۆ بێكه‌س كه ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوید كۆچی دوایی كرد، كوڕی فایه‌ق بێكه‌س و شه‌فیقه سه‌عیدی وه‌ستا حه‌سه‌نه و له 2.5.1940 له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له دایك بووه.
ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بووه بێكه‌سی باوكی ساڵی 1948 كۆچی دوایی ده‌كات.
منداڵی و لاوێتی شێركۆ بێكه‌س پڕ بووه له ئازار و ژانی بێكه‌سی و ناله‌باری ره‌وشی ئابوری.
له نێو هه‌لومه‌رجی سه‌خت و بێكه‌سیدا قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه.
ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵان بووه یه‌كه‌مین شیعری له رۆژنامه‌ی ژین بڵاو كردۆته‌وه.
ساڵی 1965 ده‌بێت به پێشمه‌رگه و له رادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق له ئه‌شكه‌وتی سه‌ردێمان ده‌ست به كار ده‌كات.
ساڵی 1968 یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه شیعری به ناوی تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست بڵاو ده‌كاته‌وه.
ساڵی 1969 له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین میرزا ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنێت.
له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی تری ئه‌دیب و نووسه‌ریدا، حوسێن عارف، جه‌لال میرزا كه‌ریم و كاكه‌مه‌م بۆتانی، ساڵی 1971 به‌یانی روانگه له پێناوی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و نووسینی كوردی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ساڵی 1974 دووباره ده‌بێته‌وه به پێشمه‌رگه.
پاش تێكچوونی شۆڕش به‌ره‌و خواروی عێراق، شاری رومادی، دورده‌خرێته‌وه.
ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی.
ساڵی 1984 بۆ پشتگیری شۆڕش و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (قادسیه‌ی سه‌دام) بپارێزێت/ جارێكی تر روو له چیاكانی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌بێت به پێشمه‌رگه.
ساڵی 1986 به هۆی تێكچوونی باری خراپی كوردستان و هێرشه بێئامانه‌كانی كێمیابارانه‌وه، پێشنیازی بۆ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات بچێت.
ساڵی 1986 ده‌گاته ئیتالیا.
ساڵی 1987 له سوێد خه‌ڵاتی تۆخۆڵسكی وه‌رده‌گرێت. خه‌ڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و ده‌می سوێت (ئیگڤار كالرسۆن)ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت. پاشتر هه‌ر له‌و وه‌ڵاته ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێت به هاووڵاتی سوێد.
ساڵی 1992 له یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت به وه‌زیری رۆشنبیری.
ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هاوڕێی نووسه‌ر و رۆشنبیری‌دا ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م دروست ده‌كه‌ن و ده‌بێت به سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه.
ساڵی 2009 سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌شت هه‌زار لاپه‌ڕه‌دا چاپ كرد.
شێركۆ بێكه‌س خاوه‌نی ده‌یان كۆمه‌ڵه شیعر و نزیكه‌ی ده هه‌زار لاپه‌ڕه شیعری ره‌نگا و ڕه‌نگه.
خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌زموونی جۆراوجۆره له نووسین شیعردا. ئه‌و به شیعر شانۆنامه، پۆسته‌ر، ده‌قی كراوه، داستان و گه‌لێ به‌رهه‌می تری ئه‌ده‌بی نووسیوه.
شیعری شێركۆ بێكه‌س بۆ زۆر زمانی وه‌كو ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵه‌مانی، ئیتاڵی، سوێدی، عه‌ره‌بی، توركی، فارسی و هی تریش وه‌رگێڕدراون.
رۆژی 4. 8. 2013 له وه‌ڵاتی سوێد و له ئه‌نجامی نه‌خۆشیدا شێركۆ كۆچی دوایی ده‌كات. كۆچێك زیانێكی گه‌وره‌ی له دوای خۆی بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردی و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌جێده‌هێڵێت.
ۆچی دوایی ده‌كات. كۆچێك زیانێكی گه‌وره‌ی له دوای خۆی بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردی و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌جێده‌هێڵێت.
خەمباری نووسه‌رانی عه‌ره‌ب‌و فارس بۆ كۆچی شێركۆ بێكه‌س
نووسه‌رانی عه‌ره‌ب‌و فارس، دڵگرانن بۆ كۆچی له‌ناكاوی شاعیری گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بیكه‌س‌و به‌شاعیرێكی مرۆڤدۆست‌و ئازادیخواز‌و شۆڕشگێڕ وه‌سفی ده‌كه‌ن‌و كۆچی دواییشی به‌خه‌ساره‌تێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ده‌بی جیهانیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، چ وه‌ك فۆرمی نوسین‌و چ وه‌ك ناوه‌ڕۆك‌و بابه‌تی شیعری‌و ئه‌ده‌بی.

ماته‌مینی‌و دڵگرانی بۆكۆچی دوایی شێركۆ بێكه‌س، سنوره‌كانی كوردستان تێده‌په‌ڕێنێت‌و قه‌ڵه‌م‌و بیر‌وخه‌یاڵی نوسه‌ران وئه‌دیبانی جیهان به‌تایبه‌تیش، نووسه‌رانی عه‌ره‌ب‌و فارس دێنێته جوڵه‌و كڵپه.
له‌نوسینێكدا، به‌ناوی خه‌یاڵی شێركۆ بێكه‌س به‌ئاسمانی كوردستاندا ده‌فڕێت، كه له‌ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئیبراهیم حاج عه‌بدی ئه‌دیب‌ونووسه‌ری عه‌ره‌بی، ده‌ڵێت، بێكه‌سی كوڕ به‌ته‌نیا‌و بێكه‌سانه و به‌ئه‌سپایی‌و له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌و به‌غه‌م‌و په‌ژاره‌وه به‌ڕێده‌كه‌وێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، شێركۆ، له‌ڕێی داهێنان‌و شاكاره ئه‌ده‌بییه‌كانیه‌وه، سروشتی جوانی كوردستان دێنێته ده‌نگ‌و له‌لایه‌كی تریشیه‌وه، مێژووی گه‌لێكی سته‌مدیده‌و خاكێكی بریندار، ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌هۆنێته‌وه.
حاج عه‌بدی، له‌نووسینه‌كه‌یدا، دوپاتیشی ده‌كاته‌وه، سه‌رباری قه‌ڵه‌مه به‌پێزكه‌ی‌و خه‌یاڵه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كه‌ی، بێكه‌سی كوڕ له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌دیبان‌و شاعیرانی ئازادیخوازی جیهانه‌وه، شان له‌سه‌ر ملوانكه‌ی مرواری كلتوری میلله‌تانی جیهان داده‌دات‌و گه‌شتێكی دورودرێژ به‌نێو شاكاره ئه‌ده‌بیه‌كانی پاپلۆ نیرۆدا‌و نه‌جیب مه‌حفوز‌و دیستۆفیسكی ده‌كات‌و خه‌یاڵی بێكۆتای ئه‌وان ده‌چنێته‌وه‌و به‌مه‌حمود ده‌روێشی كوردی ناو ده‌بات.
هه‌ر له‌باره‌ی مه‌رگی شێركۆه‌وه، شاعیری ناوداری فارس، سه‌ید عه‌لی ساڵحی، له‌نوسینێكی فرمێسكاوی به‌ناوی شێركۆ بێكه‌س ئیمپڕاتۆری ئاواز‌و ته‌نایی، كۆچی شێركۆ به‌خه‌ساره‌تێكی گه‌وره له‌ئه‌ده‌بی جیهانی به‌تایبه‌تیشی ئه‌ده‌بی شۆڕشی چه‌وساوه‌كان‌و ئازادی وه‌سفی ده‌كات‌و به‌بریندارترین گه‌رووی كوردستان ناوی ده‌بات.
له‌به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا، سه‌ید ساڵحی، ئاواته‌خواز بووم جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ شاعیری گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بێكه‌سدا، دانیشتمایه‌و به‌نێو جیهانی شیعر‌و ئه‌ده‌ب‌و ڕۆمان‌و كلتوری جیهاندا بفڕینایه.



