" کاریگه‌ریی زمانی دایک له په‌روه‌رده و فێرکردنی منداڵان و قوتابیاندا "
ئەم بابەتە لە لایەن کاک لەتیفی سوڵتانی پێش مانگی ڕەزبەر بۆ ئیمەیلی كتێبخانه ی كوردی ئەوین ناردرابوو بەڵام بە داخەوە بە هۆی هەک بوون و بەسترانی وێبلاگ و ئیمەیلەکەمان ئەو کاتە نەمانتوانی ئەم بابەتە بڵاو کەینەوە
سپاس و ڕێزی خۆمان بۆ کاک لەتیف سوڵتانی دەنێرین و داوای لێبووردنی لێ دەکەین و بە شانازیەوە بابەتەکەی بڵاو دەکەینەوە و خوازیاری ناردنی بابەتەکانی تریانین بۆ كتێبخانه ی كوردی ئەوین
به بیانووی یه‌که‌می ڕه‌زبه‌ر، ڕۆژی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان
(به بهانه‌ی اول مهر، روز بازگشایی مدارس)
" کاریگه‌ریی زمانی دایک له په‌روه‌رده و فێرکردنی منداڵان و قوتابیاندا "
(تاثیر مهم زبان مادری در پرورش و آموزش کودکان و دانش‌آموزان)
پێشه‌کی:
حه‌ز ئه‌که‌م وتاره‌که‌م به قسه‌یه‌کی مامۆستا هه‌ژار ده‌ست پێ‌بکه‌م.مامۆستا هه‌ژار ده‌ڵێ: "نه‌ته‌وه‌یه‌ک که پارێزگاری زمانه‌که‌ی خۆی بێ،وه‌کوو دیلێکه(اسیر) که کلیلی زیندانه‌که‌ی له گیرفاندا بێ،هه‌ر کات هه‌ل و مه‌رجی(شرایط) ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا،ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا.به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ک که گرنگیی نه‌دا به زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه که کلیلی زیندانه‌که‌ی له ده‌ست دوژمنه‌که‌ی دا بێ،بۆیه چۆک داده‌دا(تسلیم می‌شود) و ورده‌ورده له نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ست دا ده‌توێته‌وه."
نموونه‌ی یه‌که‌م وڵاتی ئیسپانیایه،ئه‌ندلۆس پتر(بیش‌تر) له حه‌وت سه‌ده به‌شێک بوو له ئیمپراتۆریای ئیسلامی و خه‌ڵکه‌که‌شی به عه‌ره‌بی قسه‌یان ده‌کرد،به‌ڵام له ناخی دڵه‌وه ناڕازی بوون و زمانی عه‌ره‌بییان به ناڕه‌زایه‌تییه‌وه قبووڵ کردبوو،بۆیه له کاتی ده‌رچوونی عه‌ره‌ب له ئیسپانیا زمانی عه‌ره‌بییش له ناویاندا نه‌ما.نموونه‌ی دووهه‌م فینیقییه‌کانی سووریا و لوبنان،قیبتییه‌کانی میسر،ڕه‌شه‌کانی سوودان و به‌ڕبه‌ڕه‌کانی مه‌راکیش و ئێرانییه‌کانی مه‌داینه،که ئه‌مانه له ئه‌سڵدا عه‌ره‌ب نه‌بوونه به‌ڵام چونکه زمانێکی به‌هێزیان نه‌بوو و گرنگتر له‌وه پارێزگاری زمانه‌که‌یان نه‌بوون له نێو زمانی عه‌ره‌بیدا توانه‌وه و بوونه عه‌ره‌ب و ئێستاش له عه‌ره‌ب عه‌ره‌بترن و ڕه‌نگه خۆیان نه‌زاننیش که له ئه‌سڵدا عه‌ره‌ب نه‌بوونه.
که‌وایه قه‌ت(هرگز) له بیرمان نه‌چێ: به مردنی هه‌زاران که‌س نه‌ته‌وه‌یه‌ک نامرێ،به‌ڵام به مردنی زمانێک ڕیشه‌ی داری ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک وشک ده‌بێ و به کزه‌بایه‌ک ده‌که‌وێ.
سه‌ره‌تا:
لێکۆڵینه‌وه‌کان(تحقیقات) ده‌ریان خستووه که فێرکردن به زمانی دایک له ناوچه دووزمانه‌کاندا(مناطق دوزبانه) له گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تی(شخصیت) منداڵدا ڕۆڵێکی زۆر گرینگ و حاشاهه‌ڵنه‌گر(انکارناشدنی) ده‌گێڕێ.چونکه منداڵ هه‌ر له ده‌ورانی کۆرپه‌له‌ییه‌وه(نوزادی) له گه‌ڵ دایکی خۆی و به زمانی دایکی گه‌وره ده‌بێ و ورده‌ورده فێر ده‌بێ به‌م زمانه کایه بکا،پێ‌بکه‌نێ،بگری،هه‌ست و سۆزی خۆی ده‌رببڕێ.گرینگتر له هه‌موو شتێ به زمانی دایکی بڕوا به خۆبوون(اعتماد به نفس) په‌یدا ده‌کا.
به مه‌رجێک که له سیستمی په‌روه‌رده‌دا(سیستم آموزشی) زمانی دایکی پشت‌گوێ نه‌خرێ و پشتیوانی بکرێ و به‌های پێ‌بدرێ،فێربوونی دوو زمان ته‌نانه‌ت سێ‌چوار زمان کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤ(مثبت) له سه‌ر گه‌شه‌کردنی قۆناغه‌کانی(مراحل) خوێندنی قوتابیاندا داده‌نێ،ئه‌گه‌ر له پاڵ فێربوونی زمانی دووهه‌م(بۆ نموونه فارسی)منداڵان به زمانی دایکی ڕابهێندرێن(پرورش یابند) و بخوێنن هاوکات(همزمان) له هه‌ر دوو زماندا به باشی ڕاده‌هێندرێن و له ڕاستیدا ده‌توانن هه‌ر دوو زمانه‌که به ڕێکوپێکی و لۆجیکاڵ(منطقی) له کن یه‌ک دابنێن و به‌راوردیان(مقایسه) بکه‌ن.
زۆرتر له په‌نجا توێژینه‌وه(تحقیق) له پێنج ساڵی ڕابردوودا دانی(اعتراف) به‌و قسه‌یه‌دا هێناوه که زه‌مانێ شاعیر و فه‌یله‌سووفی ئاڵمانی گۆته وتبووی: "که‌سێک که ته‌نیا یه‌ک زمان ده‌زانێ له ڕاستیدا له گه‌ڵ ئه‌و زمانه‌دا ئاشنایه‌تی ته‌واوی نییه ".
ڕاده‌ی گه‌شه‌کردنی زمانی دایکیی قوتابیان بێ‌گومان ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی زۆرتری زمانی دووهه‌میان.ئه‌و قوتابیانه‌ی که به بنه‌مایه‌کی(پایه) به‌هێز له زمانی دایکیاندا دێنه نێو قوتابخانه له فێربوونی زمانی دووهه‌مدا تواناییه‌کی زۆرتر له خۆ نیشان ده‌ده‌ن.باوک و دایکان و داپیر و باپیران له ماڵه‌وه زۆرترین په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ منداڵدا هه‌یه،چیرۆکیان بۆ ده‌گێڕنه‌وه،له باره‌ی بابه‌تی جۆراوجۆره‌وه له گه‌ڵیاندا ئه‌دوێن بۆیه بازنه(دایره) و خه‌زێنه‌ی وشه‌ی(گنجینه‌ی واژگان) زمانی دایکییان به هێز ده‌بێ و کاتێ دێنه نێو قوتابخانه به تواناییه‌کی ته‌واو و سه‌رکه‌وتووه‌وه خۆیان ئاماده‌ی فێربوونی زمانی دووهه‌م ده‌که‌ن.
ئه‌و تواناییانه‌ی که ئه‌وان له زمانی دایکییان‌دا له ماڵه‌وه فێربوونه،ده‌گوازرێته‌وه بۆ قوتابخانه و زمانی دووهه‌م.بۆیه پشتیوانی کردن(حمایت) له زمانی دایکی له مه‌دره‌سه‌دا نه ته‌نیا زمانی دایکی ،به‌ڵکوو هێز و توانایی منداڵان له فێرکردنی زمانی دووهه‌مدا پته‌وتر(محکمتر) ده‌کا.
ئه‌مه قسه‌ی زمان‌ناسه‌کانه که ده‌ڵێن:ئه‌گه‌ر زمانی دایکی له مه‌دره‌سه‌دا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ته‌دریس بکرێ،کارکۆ(عملکرد)ی قوتابیانی ناوچه دووزمانه‌کان باشتر ده‌بێ و ڕاده‌ی فێربوونی سه‌واد(سوادآموزی) له زمانی دووهه‌مدا زۆرتر ده‌بێ.به پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر له مه‌دره‌سه‌دا بۆ له بیربردنه‌وه و له به‌رچاونه‌گرتنی زمانی دایکییان هان بدرێن گه‌شه‌کردنیان له سه‌رخۆ(کند) و هێواش ده‌چێته پێش و بنه‌مای زه‌ین و که‌سایه‌تیشیان بۆ په‌روه‌رده بریندار ده‌بێ.
ساڵانی پێشوو هه‌ندێ له پسپۆڕانی(کارشناسان) په‌روه‌رده و ته‌نانه‌ت باوک و دایکان به چاوێکی گوماناوی و نیگه‌رانییه‌وه ده‌یانڕوانییه خوێندن و په‌روه‌رده به زمانی دایک له مه‌دره‌سه‌دا؛به‌ڵام ئێستا که قه‌ڕنی بیست و دووهه‌م و سه‌ده‌ی پێشکه‌وتنه توێژینه‌وه‌ی زمان‌ناسان ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وی به ته‌واوی پووچه‌ڵ کردۆته‌وه.
بۆ نموونه ئێستا له سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی ئورووپادا وه‌کوو سوید،فه‌رانسه،که‌نه‌دا،بێلژیک و...هه‌موو منداڵانی ده‌ره‌کی(خارجی)(بۆ نموونه منداڵی په‌نابه‌ران) بۆیان هه‌یه له پاڵ زمانی ئه‌و وڵاتانه‌دا به زمانی دایکییان بخوێنن و خودی ئه‌و وڵاتانه‌ش هه‌موو جۆره پێداویستی(امکانات) و ئاماده‌کارییه‌ک ده‌نێنه به‌رده‌ستیان.
به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا له هه‌ندێ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا(خاورمیانه) که خه‌ریکن له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا(قرون وسطی)ده‌ژین،خوێندن به زمانی دایکی شتێکی سه‌یر و ته‌نانه‌ت گوناح و تاوانه و زمانی دایک له قوتابخانه‌کاندا بریندار و ناشیرین و بێ‌نرخ ده‌که‌ن.
به‌م کاره که‌سایه‌تی منداڵ پێشێل ده‌بێ،شه‌رم و خۆ به‌که‌م‌زانین ڕووی تێ‌ده‌کات، یانێ ئه‌و منداڵه خۆی و زمانه‌که‌ی به سووک و حه‌قیر ده‌زانێ.ده‌بێ به مه‌جبووری تێ‌بکۆشێ زمانی دووهه‌م به بێ‌له‌هجه قسه‌بکا و له قسه‌کردندا هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌بێ،چونکه ڕه‌نگه پێ‌بکه‌نن و پێ‌ڕابوێرن.بۆیه ئه‌میش کپ و بێ‌ده‌نگ مته‌قی لێ‌ده‌بڕێ و ئه‌و شته‌ی له دڵیایه ناتوانێ به زمانی خۆی ده‌ری‌ببڕێ،ئاکام لێ ده‌بێته گرێیه‌کی(عقده) ده‌روونی.
له مه‌دره‌سه‌دا قه‌ت باسی گه‌وره‌پیاوان و ژنانی ئه‌م ناکرێ،باسی مێژوو و قاره‌مانانی ئه‌م ناکرێ،ناتوانێ بێجگه له شێعره‌کانی نێو کتێبه‌که‌ی، شێعرێک به زمانی خۆی له به‌ر بکات. هه‌میشه خه‌مێکی قووڵ دامده‌گرێ کاتێ ئه‌و منداڵه جوانانه له نێو شه‌قام و کۆڵانه‌کاندا ده‌بینم که خه‌ریکن به ده‌م یاری کردنه‌وه به زمانێکی دیکه شێعری کتێبه‌کانیان له به‌ر ده‌که‌ن، یان به زمانێکی دیکه پێکه‌وه قسان ده‌که‌ن.ئاخۆ نه‌ده‌بوا ئه‌و منداڵه خنجیلانانه له جیاتی ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌نده زۆر و فشار بێنن بۆ مێشکیان تاکوو شێعرێکی کتێبه‌که‌یان له به‌ر بکه‌ن که ڕه‌نگه لێشی تێنه‌گه‌ن،شێعرێک به زمانی خۆیانیان له به‌ر کردایه؟!بۆ ده‌بێ شانازی به فه‌رهه‌نگ و پاڵه‌وانان و زمان و مێژووی زمانی زاڵ و باڵاده‌سته‌وه بکات؟!هه‌موو ئه‌مانه له داهاتوودا ئاکامی ده‌بێته ڕووخانی که‌سایه‌تی(تخریب شخصیت) و ده‌روونی ئه‌و منداڵه.
منداڵ ورده‌ورده زمانی خۆی له به‌رچاو ده‌که‌وێ،چونکه زمانی مه‌دره‌سه زمانی زانست و شیمی و ڕیازییه، به‌ڵام زمانی ئه‌م زمانێکی پله دوو و ته‌نیا زمانی ماڵ و باوک و دایکیه‌تی، وا تێده‌گا که شیاوی زانست و ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م نییه.ئه‌مه خۆی له خۆیدا کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه که ئه‌و منداڵه تووشی قه‌یرانی ناسنامه(بحران هویت) ده‌کات و زه‌برێکی(ضربه) کوشنده‌یه بۆ سه‌ر ڕۆح و ڕه‌وانی ئه‌و.
کاتێ ئه‌و منداڵه گه‌وره ده‌بی که‌م بایه‌خی زمانی دایکی ده‌توانێ ببێته هۆی درزێکی(شکاف) گه‌وره و قووڵی سۆزداری(عاطفی)له نێوان بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا و خۆیدا ،ئاکام ده‌بێته تاکێکی(فرد) له خۆ نامۆ(از خود بیگانه) و بێگانه له خۆ و فه‌رهه‌نگ و زمانه‌که‌ی.
خوێنه‌ری به‌ڕێز،له کۆتاییدا یه‌که‌م: تکام له مامۆستایانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بڕوایان به گرنگیی زمانی دایک له سه‌ر منداڵان هه‌یه تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆیان ده‌کرێ له پۆله‌کانیاندا زمانی خۆیان له بیر نه‌که‌ن،قه‌ت به‌م وتاره‌ش که من نووسیومه قانع نه‌بن و خۆیان بچن چه‌ند کتێبی زانستی و بابه‌تگه‌لێکی‌تر له‌م بواره‌دا بخوێننه‌وه تا بڕوا به قسه‌کانم بێنن.
دووهه‌م:تکام له باوک و دایکانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه،چه‌نده جگه‌رگۆشه‌کانیان خۆش ده‌وێ ئه‌وه‌نده‌ش له خه‌می زمانه‌که‌ماندا بن، با زمانی کوردی نه‌فه‌وتێ.ئه‌م زمانه میراتی باب و باپیرانمانه، به هه‌زاران چه‌رمه‌سه‌ری و به‌دبه‌ختی له ژێر باری گرانی ته‌وژم(فشار)و کاره‌ساته‌کانی(حوادث) مێژوودا خۆی گه‌یاندۆته ئه‌م سه‌رده‌مه.
سه‌ره‌تا ناوی جوانی کوردی بۆ جگه‌رگۆشه‌کانمان هه‌ڵبژێرین، پاشان له گه‌ڵیان به کوردی قسه بکه‌ین،تکایه ئامان، فێری دایی و عمه و عمو و مامان و زن‌دایی وبازی و خرگوش و لاکپشت و گوساله‌یان و.....نه‌که‌ین!پێتان وانه‌بێ من شۆڤینیستم و ڕقم له زمانانی دیکه‌یه،نا به خودا وا نییه هه‌ر که‌س به زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیه‌وه جوانه.ده‌زانم زۆربه‌ی دایکان و باوکانی به‌ڕێز ڕه‌نگه له به‌ر نه‌زانین بێ یان بڵێن خۆ ئه‌وه‌نده گرنگ نییه با منداڵه‌که‌مان بڵێ دایی و عمو،خۆ ئاسمان ناڕووخێ،نا قه‌ت وابیر نه‌که‌ینه‌وه،بیر له داهاتوو بکه‌ینه‌وه که ئه‌م وشه کوردییه جوانانه ئیتر له ناو ده‌چن و ده‌فه‌وتێن.بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که خه‌ریکین خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان زمانه‌که‌مان ده‌فه‌وتێنین،زمانیش کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی میلله‌تێکه.
ئاخۆ بیرمان کردۆته‌وه خۆشتر و گه‌رموگوڕتر(صمیمیتر) له وشه‌ی خاڵۆ،مامه،دایه و...وشه‌یه‌ک هه‌یه؟!به داخه‌وه من ته‌نانه‌ت زۆر مامۆستا‌م بینیوه که منداڵه‌کانیان به‌م وشه فارسیانه ڕاهێناوه!!ئایا له خۆمان پرسیوه فارسێک یان عه‌ره‌بێک منداڵه‌که‌ی خۆی فێری دایه و خاڵۆ و.... ده‌کا؟! ئایا ئه‌وان ناوی کوردی له منداڵه‌کانیان ده‌نێن؟!!! ئه‌ی بۆ ئێمه‌ی کوردی چاره‌ڕه‌ش واده‌که‌ین؟!بۆ واده‌که‌ین؟ بۆ زمانه‌که‌مان لامان بێ‌نرخ و هیچه ؟!بۆ شانازی به زمانێکی دیکه‌وه ده‌که‌ین؟ ئایا ئه‌مه خۆکۆیلایه‌تی،خۆبه‌که‌مزانین یا هه‌ر شتێ که ئێوه ناوی لێ ده‌نێن نییه؟!!!
له‌تیف سوڵتانی – کارناسی ئه‌ده‌بی فارسی- سنه





