شاعیری مه‌زنی كورد محه‌مه‌دی ئه‌حمه‌دی ته‌های ناسراو به "كامه‌ران موكری" له ڕۆژی 1986.12.07 له شاری هه‌ولێر له‌ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و له‌ڕۆژی 1986.12.08دا ته‌رمی پیرۆزی له‌شاری سلێمانی به‌خاك سپێرداێ.
كامه‌ران شاعیری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و سروشت و جوانی بوو، زۆر جار له‌سه‌ر لایه‌نی شیعری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و سروشت و جوانی بوو، زۆر جار له‌سه‌ر لایه‌نی شیعری نیشتمانی ئه‌م شاعیره به‌هره‌داره‌مان نووسیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌یادی كۆچی دواییدا له‌سه‌ر لایه‌نی شاعیرییه‌تی له‌بواری سروشت و جوانی دا ده‌نووسین به‌ڵكو تاڕاده‌یه‌ك مافی ڕه‌وای خۆی پێیده‌ین.

كامه‌ران موكری شاعیرێكی جوانی په‌رست بوو، جا ئه‌و جوانییه هی ئافره‌ت بووبێ یان هی سروشتی نیشتمانه‌كه‌ی و له هه‌ردوو بوارانیشدا به‌دوای نموونه‌ی ڕه‌سه‌ن و نایابدا گه‌ڕاوه و هۆنراوه‌ی ناسك و پڕ سۆزی به ئه‌ندێشه‌ی قووڵ ئاودراوی له سه‌رداناون وه‌ك شاعیرێكی گه‌وره‌ی جوانی په‌رست له گۆڕه‌پانی شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا ڕۆڵی خۆی گێڕاوه.
شاعیر له باسی جوانیی ئافره‌تدا به‌دوای بنه‌ماكانی جوانی و شه‌نگ و شۆخی ئافره‌تدا گه‌ڕاوه و چ ئه‌ندامێكی جوانه و سه‌رنجی نێرێنه ڕاده‌کێشێ وه‌ك وێنه‌کێشێكی هونه‌رمه‌ند وێنه‌ی به‌وردی و به‌جۆرێكی هونه‌ریی به وشه‌ی جوان و ناسك كێشاوه و تابلۆیه‌كی نایابی شیعریی خستوویته به‌رده‌ست خوێنه‌ر و گوێگرانی.
له هۆنراوه‌یه‌كی دا به‌ناوی "فریشته" كارێكی هونه‌ریی پێشكه‌ش كردووین و زۆر به‌وردی وێنه‌ی ئه‌و ئافره‌ته نازداره فریشته ئاسامان بۆ ده‌کێشێ و ده‌ڵێ:
ڕوومه‌تی وه‌ك گوڵی بێ گه‌رد
قژی خوای ئاوریشمێكی زه‌رد
چاوی كاڵ، ئه‌گه‌رچی نه‌رمـــه
به‌ڵام نیگای ئێجگار گه‌رمـــه!!
دوای ئه‌م سه‌ره‌تایه جوانه‌ی، له‌سه‌ر هۆنراوه‌كه‌ی ده‌ڕوات و ئه‌و كچه نازداره ده‌كاته فریشته‌یه‌كی ئاسمان و ئه‌وه‌نده شۆخ و شه‌نگی دێته به‌رچاو، سه‌د ئاخ و ئه‌فسووس ده‌رده‌بڕێ كه باسی ئه‌و جوانییه‌ی هێشتا هه‌ر درشته‌و ناگاته ئاستی پێویست و به‌وردی له‌هه‌موو لایه‌نێكییه‌وه نا توانێ بدوێ و ده‌ڵێت:
جوانێكی تاك وه‌ك فریشتــــــــــه
ئاخ وه‌سفی من زۆر درشتـــــــه
كوا شیعرێك ورد، خۆش و گه‌رم
وه‌ك ئه‌ندامی له‌شی نــــــه‌رم؟
شاعیر له هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌یدا به‌ناوی "ناسك" دیسان هونه‌رێكی نایابی له باسی ئه‌ندامه جوانه سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی ئافره‌ت ده‌ربڕیوه و كه‌نرخی ناسكی و جوانی كه‌س نایزانێ مه‌گه‌ر شاعیری هه‌ست ناسك ئه‌و به‌هایه بزانێ ده‌ڵێت:
ناسك، ناسك
به‌گه‌ردن و كوڵم و باسك
ناسكه ئه‌ندامی له‌شی
ڕوومه‌ت، لامل، كوڵمی گه‌شی
نرخی ناسكۆڵه‌یی جوانێ
مه‌گه‌ر هه‌ر شاعیری بیزانێ!!
كامه‌ران هه‌روه‌ك شاعیرێكی ئاشقی جوانی ئافره‌ت بووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاشقی جوانیی سروشتی ڕازاوه‌ی كوردستانه كه‌یشی بووه، به ده‌ربڕینی ورده و وێنه‌ی شیعریی گه‌ش و گوڵ، تابلۆی جوان و نایابی هونه‌ری كێشاوه بۆ نموونه: له هۆنراوه‌یه‌كی ناسكیدا به‌ناوی "مه‌رگی سێبه‌ری" داهێنانێكی نایابی له‌جیهانی شیعری باسی سرووشتدا وه‌ده‌ست هێناوه، بابزانێن چ كارێكی هونه‌ریی له جیهانی شیعری نوێ‌دا ئه‌نجامداوه؟
فریشته‌ی شه‌به‌ق له درزی
كه‌ژاوه‌كه‌ی خۆر دابه‌زی
پێی نایه چه‌می مرواری
ورشه‌ی بۆ هێنا به دیاری
شاعیری جوانی په‌رتسی سروشتی نیشتمانه ڕازاوه‌كه‌ی، شه‌به‌قی ڕووناكی به‌یان له‌شێوه‌ی فریشته‌ی ئاسمانی له‌درزی كه‌ژاوه‌ی خۆره‌وه داده‌به‌زێنێته سه‌رجه‌می مرواری كه به‌مه‌ستی له‌زنج و چه‌وی ئه‌و چه‌مانه‌ی كوردستانه‌كه‌یه‌تی و به‌م كاره‌ش ورشه‌ی به‌دیاری بۆدێنێ، ئایا چ وێنه‌یه‌كی شیعریی له‌و وێنه‌یه جوانتر هه‌یه؟ چ شاعیرێكی دیكه وا هونه‌رمه‌ندانه وێنه‌ی شیعری كێشاوه و تابلۆی هونه‌ریی له چوارچێوه‌ی خواستنی ڕه‌وانبێژییدا داڕشتووه دوای ئه‌م پێشه‌كیه‌ی له‌سه‌ر هۆنراوه‌كه‌ی ده‌ڕوات و ده‌كه‌وێته ده‌ربڕینی دیمه‌نه جوانه‌كانی چیا سه‌ركه‌شه‌کانی نیشتمانه‌كه‌ی له‌كاتی دابه‌زینی ورشه‌و شه‌به‌قی خۆردا، كه چۆن به‌گوڵی گه‌ش ده‌ڕازێته‌وه و كچی خنجیلانه ده‌ڕژێنه سه‌ر فه‌رشی ڕازاوه‌ی به‌هاری ڕه‌نگین و ده‌ڵێت:
گڵه‌زه‌رده‌ی جوان، گه‌ردن گه‌ش
ڕازایه‌وه به‌گوڵی گه‌ش
كچی خنجیلانه نازدار،
ڕژایه سه‌ر فه‌رشی به‌هار!!
به‌م جۆره ئه‌م شاعیره به‌جیهانی جوانی سروشت و جوانی ئافره‌تدا گه‌ڕاوه و له هه‌ردوو جیهاندا هۆنراوه‌ی پته‌وی داڕشتووه و له‌كاره هونه‌رییه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه.