ساڵح یا سه‌ید محه‌مه‌د ساڵح له مێژووی وێژه‌ی كوردیدا به میر ساڵح حه‌سه‌نی نیعمه‌توڵڵاهی كرماشانی ناسراوه. نازناوی له ڕێكخراوی ته‌ریقه‌تی سۆفیزمی نیعمه‌توڵڵاهیدا حه‌یران عه‌لی شا بووه. ساڵح ناوی حه‌سه‌نی هه‌ڵگرتووه چونكه سه‌ید بووه، له نه‌وه‌ی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب، نیعمه‌توڵڵاهی پێ وتراوه چونكه ده‌روێش و ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی نیعمه‌توڵڵاهی بووه، به‌كرماشانی ناسراوه چونكه له ساڵی 1834 له ئاوایی ماهیده‌شتی سه‌ر به‌كرماشان له دایكبووه و زۆربه‌ی ژیانی له‌وێ بردۆته سه‌ر.

ته‌ریقه‌تی نیعمه‌توڵڵاهی كوڕی میسر عه‌بدوڵڵا (1329 - 1430) دامه‌زراوه. ئه‌م زاته له حه‌ڵه‌ب له دایكبووه. سه‌رده‌می لاویه‌تی له به‌غدا بردۆته سه‌ر. له ته‌مه‌نی بیست و چوار ساڵیدا حه‌جی كردووه و حه‌وت ساڵ له مه‌ككه ماوه‌ته‌وه. له سه‌مه‌رقه‌ند و هه‌رات ژیاوه، له دواییدا شاری ماهانی كردووه به‌مه‌ڵبه‌ندی ژیانی و دوا قۆناغی كه بیست و پێنج ساڵ بووه له‌وێ ژیاوه. له ته‌مه‌نی سه‌د ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه. ئارامگای له شاری ماهان له جێگه‌ی پیرۆزه‌كانی ده‌روێش و سۆفیانی ته‌ریقه‌ته‌كانی سۆفیزمه به‌تایبه‌تی ته‌ریقه‌تی نیعمه‌توڵڵاهی. له شیعردا ده‌ستی باڵای بووه.
سه‌ید ساڵح هێشتا له ته‌مه‌نی لاوی‌دا بووه كه ژیانی گۆشه‌گیری هه‌ڵبژێراردووه و زۆربه‌ی كاتی له حوجره‌ی مزگه‌وت بردۆته سه‌ر. ڕۆژگاری خۆ دروسكردن و باوه‌ڕ به‌خۆكردن له ژیانی شاعیردا به‌سه‌ر دوو مه‌به‌س دابه‌ش كرابوو. یه‌كه‌میان فێربوونی زانستییه‌كانی ئایینی ئیسلام بووه، دووه‌میان بیركردنه‌وه له گێتی بێ پایانی سۆفیزم.
له تافی لاوی‌دا له دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له زانستییه‌كانی ئیسلام و نهێنییه‌كانی سۆفیزمی لا ئاشكرا بوو، بۆ زێده‌كردنی زانیاری له باره‌ی شه‌ریعه‌ت و ته‌ریقه‌ته‌وه ڕووی كردۆته شاری كاشان و به‌دیداری شێخ محه‌مه‌د حه‌سه‌نی كاشانی شاد بووه. ئه‌م كه‌سه یه‌کێك بووه له شێخ و ڕێبه‌ره گه‌وره‌كانی ته‌ریقه‌تی حه‌ققه‌ی نیعمه‌توڵڵاهی كه ئه‌ویش نازناوی عه‌بد عه‌لی شا بووه.
له دوای خوێندن و وه‌رگرتنی سولووكی پێویست له بابه‌ت ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌وه، سه‌ید ساڵح ئیجازه‌ی ته‌ریقه‌تی نیعمه‌توڵڵاهی له‌م شێخه وه‌رگرتووه. له‌و كاته‌ی هیوای دێته جێ و مه‌به‌سی خۆی ده‌ست ده‌خا، ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌وه‌سی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی خۆی. به‌م جۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه كرماشان، به‌ڵام پێ ناچێ دووباره ڕوو ده‌كاته‌وه كاشان و جارێكی دیكه به‌دیداری شێخی ڕێبه‌ری شاد ده‌بێ.
له پێناوی به‌هێزكردنی گیانی سۆفیزم له ناو دڵ و ده‌روونی و پاككردنه‌وه‌ی گیانی له هه‌موو خه‌وشێك ڕوو ده‌كاته مه‌شهه‌د له خۆراسان، له یه‌كێ له ژووره‌كانی ئارامگای ئیمام عه‌لی كوڕی مووسای ڕه‌زا خه‌ریكی ڕیازه‌تی سۆفیزم ده‌بێ. له پاش ماوه‌یێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كاشان و له‌وێ مۆڵه‌ت له شێخی گه‌وره‌ی ده‌خوازێ ڕێگه‌ی بدا و بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی و له‌وێ ببێ به‌یه‌كێ له ڕێبه‌ره‌كانی ته‌ریقه‌تی حه‌ققه‌ی نیعمه‌توڵڵاهی.
سه‌ید ساڵح له ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵ خانه‌قای تایبه‌تی خۆی بووه. ڕێبه‌ری سه‌دان كه‌سی كردووه، بیروباوه‌ڕی ته‌ریقه‌تی حه‌ققه‌ی نیعمه‌تووڵڵاهی بڵاوكردۆته‌وه. له ماوه‌ی نیشته‌جێبوونی له وڵاتی خۆیدا زیاره‌تی ئارامگای هه‌موو ئیمامانی شیعه‌ی كردووه له وڵاتی ئێراقدا. سه‌ید ساڵح له ساڵی 1905 كۆچی دوای كردووه، له‌سه‌ر داوای خۆی له گۆڕستانی گشتی ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی فه‌یزاباد نێژراوه. ئه‌م ئاوایییه سه‌ر به‌شاری توربه‌تی حه‌یده‌رییه له ئورستانی نۆیه‌م (خۆراسان)ی ئێران، كه‌وتۆته لای باشووری نیشابوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كاشمه‌ر.
دیوانی شاعیر بۆ جاری یه‌كه‌م له ساڵی 1917 له كرماشان چاپكراوه. وه‌كو ده‌رده‌كه‌وی ئه‌م چاپه كه‌موكووڕی زۆری تێدا بووه. بۆ جاری دووه‌م له لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌سه‌نی حه‌یرانی له ساڵی 1945 له چاپخانه‌ی كاوه له كرماشان له چاپ دراوه‌ته‌وه به‌ناوی (كه‌نزولعیرفان "كنز العرفان"- دیوانی غه‌زه‌لیاتی حه‌زره‌تی میر محه‌مه‌د ساڵح حه‌سه‌نی نیعمه‌توڵڵاهی مولله‌قه‌ب به‌حه‌یران عه‌لی شا). بڵاوكه‌ره‌وه پێشه‌كییێكی بۆ ئه‌م چاپه نووسیوه‌ته‌وه.
زمانی شیعری ساڵح له بنجدا ده‌چێته‌وه سه‌ر دیالێكتی گۆرانی زمانی كوردی، به‌ڵام ئه‌دگاری دیالێكتی كرمانجی باشوور و ورده دیالێكته‌كانی لوڕی و ده‌وروبه‌ری كرماشانی پێوه دیاره.
یه‌كێك له نموونه‌ی شیعره‌كانی ساڵح:
گه‌نج نیهانی
ئیسم تو میفتاح گه‌نج نیهــــــــــــانی
په‌نهانی له پشت په‌رده‌ی په‌نهانــی
نه هه‌ر من ماچوم عاله‌م كول زانی