کورده‌واری ئه‌ووڵاته سێحراوی و شێعراو ی یه‌یه که هه‌موودیمه‌نه‌کانی پێکهاته‌ی سروشت،به‌وپه‌ڕی جوانی یه‌وه بوونه‌ته شێعرودره‌ختی شێعر له‌سیما و سه‌ماوزریوه‌وجریوه‌و کزه و گڤه و هاژه و گمه و شنه و شانۆی ئه‌وان چرۆئه‌گرێ و ئه‌وانیش له بێشه‌ی شێعردا کاریگه‌ر و خۆڕاگر و ره‌نگینتر و رازاوه‌تر و قه‌شه‌نگتر ئه‌بنه‌وه و له‌هه‌وری دڵی شاعیردا به‌رده‌وام باران ئاسا دائه‌بارنه سه‌رگۆنا و رۆخساری پیره‌دایکی نیشتمانی کورده‌واری، دیاره له‌م بواره‌دا گه‌لێ قه‌ڵه‌م هاتوونه‌ته عه‌له‌م وبه‌رده‌وام خزمه‌تی حه‌زوتاسه‌و ئاوات وئاره‌زووه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیان کردوه‌که له نێو ئه‌وکۆمه‌ڵانه‌ی خه‌ڵک دا به‌شی گرینگ وهه‌ره رۆح زه‌ریف وله‌ش شلک وناسکی کۆمه‌ڵ واته مناڵان ومێرمنداڵان که‌متر هه‌وڵی بۆدراوه‌و له راده‌ی پێویست خزمه‌تی گه‌شه‌ونه‌شه‌ی هزروبیری مناڵی کۆرد به‌سومبول هیماو داب ونه‌ریت و‌فه‌رهه‌نگ وزبانی دایکی خۆی نه‌کراوه و ئه‌گه‌ریش ناو له‌منداڵان له‌شێعردا هاتبێت زۆرتر مناڵیان کردوه‌ته بیانوو ومناڵ بوه‌ته ئامرازوکه‌ره‌سه‌وپه‌یکی په‌یامبه‌ر بۆ گه‌وره‌کان….
له‌نێو ئه‌و خامه ره‌نگینانه‌ی کوردستانی ئێران که هه‌تا ئێستا هزروبیری له باخچه‌ی مناڵاندا هاتوه‌ته به‌ر به‌ڕێز کاک عه‌بدولره‌حمان فه‌هیمی (ده‌روێش)ه که ساڵی ۱۳۳۴هه‌تاوی له گه‌ڕه‌کی (سه‌رچۆمی وڵیخان) له شاری سه‌قز له دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی و زانستگه‌ی له شاره کانی بانه‌و سه‌قزوسنه ته‌واو کردوه
هه‌رله‌سه‌ره‌تای مناڵی یه‌وه هۆگری ئه‌ده‌بیاتی کوردی بوه‌و ئێستا مامۆستای سه‌ره‌تایی یه‌و دواین ساڵی تێئه‌په‌ڕێنێت .
به‌رهه‌مه چاپ وبڵاوکراوه‌کانی بریتین له:
۱- شادی………….بۆمناڵان…شێعر
۲- ئاشتی………….بۆمناڵان…شێعر
۳- دنیای بێگه‌رد….بۆمناڵان…شێعر
۴- کۆترومێرووله…بۆمناڵان…شێعر
۵- ئازار…………..بۆمناڵان…چیرۆک
۶- به‌یبوون…………………….شێعر
۷- سێبه‌ری خه‌یاڵ……………..شێعر
۸- سه‌فه‌رێک بۆ هه‌ولێر………سه‌فه‌رنامه
۹- ته‌قیله……………………….هۆنراوه
۱۰- قسه‌ی خۆش باون نه‌بێ …ته‌نز
۱۱- کانی ئه‌وین…………….. باسێک له‌سه‌ر کانیاوی که‌س نه‌زان
۱۲- گردنبند ابی……………. (ملوانکه‌ی شین) وه‌رگێڕان
ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ی ئاماده‌ی چاپن:
۱- شێته‌وژیره……………..بۆمناڵان…چیرۆک
۲- ئاڵا… ………………….بۆمناڵان…چیرۆک
۳- نیان وپه‌پووله…………..بۆمناڵان…چیرۆک
۴- کاکڵ وتوێکڵ……………شیکردنه‌وه
نموونه‌ی شێعری عه‌بدولڕڕەحمان فه‌هیمی(دەروێش) سەقزی
به‌ره‌وئه‌وین
-----------------
شانه به تاکووببیته هاوزمانی زوڵفی یار
خاڵ به تاکوو ببیته هاوده‌می لێوی نیگار
خۆلی رێ به تاکوو بگری دامه‌نی دڵداره‌که‌ت
سوورمه به تاکوو ببیته مه‌رهه‌می چاوی خومار
خۆنه‌پارێزی له که‌یف وعه‌یش ونۆشی زاهیری
بۆمه‌له‌ک تاوس وه‌کووئاده‌م ده‌بیته راوشکار
شه‌م ده‌سووتێت وده‌بێته نوورورووناکی به‌شه‌و
چه‌نده خۆشه هه‌روه‌کوو شه‌م روونی که‌ی شه‌وگاری تار
داببارێنه به‌سه‌ر خه‌ڵکا له میوه‌ی زه‌ردوسوور
گه‌ربه وێنه‌ی داری به‌ر بتکه‌ن هه‌موو ده‌م سه‌نگه سار
په‌ڕپه‌ڕت که‌ن هه‌ر وه‌کوو گوڵ عه‌تری زۆرتریان ده‌یه
دابڕێژه له‌عل ویاقووت گه‌ر له‌تت که‌ن وه‌ک هه‌نار
زه‌خمی نه‌شته‌رله‌ت له تی کا دایڕنێ ئازای له‌شت
ناڵه‌که‌ت ئا‌هه‌نگی شادی بێت وه‌کوو سه‌نتووروتار
لامه‌ده هه‌رگیز له‌رێگه‌ی چاکه ،چابه گیانه‌که‌م
باله‌گه‌ڵ نوقڵ ونه‌بات وقه‌ن ببیته هاوقه‌تار
هه‌روه‌کوو “ده‌روێش” ئه‌گه‌ر ژینت سه‌راسه‌ر مه‌ینه‌ته
لێو به خه‌نده‌و پێ که‌نین به هه‌رده‌سووڕێ رۆژگار
دووبه‌یتی هه‌ووه‌ڵی ئه‌م هۆنراوه به‌فارسی له مامۆستا مه‌لا کامیل نه‌قشبه‌ندی بوو له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئه‌ودووبه‌یته به‌کوردی کردمه هه‌وێنی غه‌زه‌ڵه‌که.
(چرکه‌م دێ) بۆ مناڵان ؛
--------------------------------
چرک چرک چرکه‌م دێ
ساڵ دوانزه‌مانگ فڕکه‌م دێ
هه‌م گه‌و‌ره‌م هه‌م بچووکم
هه‌م سه‌نگینم هه‌م سووکم
له‌سه‌رتاق داده‌نیشم
سووڕانه‌کاروئیشم
چوارچاره‌کی ته‌واوم
پێچ ومۆره‌ن هه‌ناوم
جار جار زڕه‌ی زه‌نگم دێ
به‌هێمنی ده‌نگم دێ
دنیا به‌من میزانه
ناوم چی یه بیزانه؟!
(ئاشتی بۆ مناڵان…لاپه‌ڕه‌ی ۲۴)
(دایه‌گه‌وره)
-------------------------
دایه‌گه‌وره‌م زۆرجوانه
قژی ده‌که‌م به شانه
په‌لکه‌کانی ده‌به‌ستم
له‌یاریده‌ی ناوه‌ستم
چاویلکه‌که‌ی بۆده‌سڕم
چی پێویست بێ بۆی ده‌کڕم
ده‌یشێلم هێدی وهێمن
ئه‌ویش هه‌ڵناکات بێ من
بۆم ده‌ڵێ چیرۆکی خۆش
خه‌مان ده‌کا فه‌رامۆش
به لایه‌ی لایه‌ی خۆشی ئه‌و
شه‌وچاوم ده‌چێته خه‌و .
(دنیای بێگه‌رد…لاپه‌ڕه ۱۸)
(دیان ئێشه)
-----------------
سۆران ددانی ئێشا
ئه‌مرۆ دوکتۆربۆی کێشا
دوێنێ شه‌وێ له‌به‌ر ژان
نه‌خه‌وتبوو تابه‌یان
دوای کێشانی ددانی
قه‌دری مسواکی زانی
وتی: له‌مه‌به‌دواوه
سستی ئه‌نێمه‌لاوه
دوانان خواردن هه‌موو ژه‌م
ددانم مسواک ئه‌که‌م
بائیتر قه‌ت نه‌یه‌شێ
دوکتۆربه‌گازنه‌یکێشێ.
(شادی بۆ مناڵان…لاپه‌ڕه‌ی۱۸)