بۆ بیستن و یا داگرتنی( دانلۆد ) هۆنراوەکانی مامۆستا (مەحوی)لە قەبارەی (فوڕمەت ) mp3لە سەر بابەتەکانی ژێرەوە کرتە (کلیک ) فەرموون
دیوانی مەحوی بەشی ١-دیوانی مەحوی بەشی ٢-دیوانی مەحوی بەشی٣-دیوانی مەحوی بەشی٤
مەلا موحەمەد کوڕی عوسمان بەڵخی ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە. و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شیعری کوردی دادەنرێت، هۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز ئەسوڕێنەوە و سەرجەمی هۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە.

(مەحوی) ناوی مەلا موحەممەد كوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە لە نەوەی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕەش) , باپیریشی وەكو باوكی , ناوی مەلا عوسمان بووە , وەكو شێخ مارفی نۆدی لەگەڵ دروست كردنی سلێمانیدا هاتۆتە شاری نوێوە , (باڵخ) یش دێیەكە لە ناوچەی (ماوەت) لە شارستانی سلێمانی , مێژونوسی كورد , (موحەممەد ئەمین زەكی بەگ) دەڵێ لە ساڵی 1252 ی.ك (1836-1837 ی.ز) دا لە دایك بووە , مامۆستا عەلائەدین سەججادییش دەڵێ لە 1830 (1246 ی.ك) دا لە دایك بووە , و (كاكەی فەلاحیش) دەڵێ لە 1247 ی.ك (1831-1832 ی.ز) دا لە دایك بووە , باوكی خەلیفەی شێخ عوسمان سیراجوددینی تەوێڵەی بووە, حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن و ماوەیەك لای باوكی خوێندوییەتی , بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغیش و لای مەلا عەبدوڵای پیرەباب خوێندویەتی , پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا ناودارەكانی ئەو ناوچەیە خوێندویەتی , ئەوجا چوە بۆ بەغداد و بوە بە فەقێ زانای بە ناوبانگی كورد مفتی زەهاوی و ئیجازەی مەلایەتی لای ئەو وەرگرتووە , دیسان مامۆستا عەلائەددین سەججادی دەڵێ پاش ئیجازە وەرگرتنی لە 1859 ی.ز دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی ئەزەم لە بەغداد , بەڵام لە 1862 دا بەغدای بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بوە بە ئەندامی دادگا . لە 1868 دا بە هۆی مردنی باوكییەوە دەستی لە كاری میری كێشاوەتەوە و بۆەتەوە بە مەلا و دەستی كردەوە بە دەرز وتنەوە بە فەقێیان,مەلا حەسەنی كوڕی مەلا عەلیی قزڵجی و مەلا مەحمودی مەزناوەیی و مەلا سەعید ئەفەندیی نایب ئۆغڵیی كەركوك و مەلا عەزیزی موفتی سلێمانی لە ناوبانگترین فەقێكانی بوون , هەر بە ڕێچكەی باوكیا تەریقەی گرتوەتەبەر و بووە بە خەلیفەی شێخ بەهائوددینی كوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە.وەكو مامۆستا شێخ موحەمەدی خاڵیش لە (مفتی زەهاوی) یەكەیدا نوسیویەتی , مەحوی لە ساڵی 1291ی.ك (1874-1875ی.ز)دا لەگەڵ چەند مەلایەك لە سلێمانییەوە نەفی كراون بۆ بەغداد ,ناوبراو هیچی تری لە بارەی ئەم نەفی كردنە و هۆیەكەی و چۆنیەتی گەڕانەوەی مەحوییەوە لەوەو پاش بۆ سلێمانی , نەنوسیوە. مەحوی , لە 1883دا بەپێی قسەی مامۆستا سەججادی چووە بۆ حەج و لەوێوە چوە بۆ ئەستەموڵ و ڕێگەی پیاوماقوڵانی كوردەوە لە ئەستەم بووڵ چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمید عوسمانی كەوتوە , سوڵتان ڕێزێكی زۆری لێگرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەكیان لە سولەیمانی بۆ كردۆتەوە كە ئێستا بە (خانەقای مەحوی) بەناوبانگە , مەعاشێكیشی بەناوی خزمەتكردنی هەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە , دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی, تا مردنی لە سەرەتای شەشەڵانی 1334 (تشرینی یەكەمی 1906)دا.
خانەقای مەحوی
ساڵی ١٨٨٣ چووە بۆ حەج، لە هاتنەوەیدا چووە بۆ ئەستەنبوڵ کە ئەو کاتە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بوو، لە ڕێگەی پیاوە کوردەکانەوە لە ئەستەنبوڵ بە دیداری سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم ئەگات، و سوڵتان زۆر عیلم و تەسەوفی مەحوی بە دڵ ئەبێت، هەر لەبەرئەمەش بڕیار ئەدات خانەقایەکی بۆ بکرێتەوە لە سلێمانی، کە بە خانەقای مەحوی ناسرا. و مەحوی لە دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی و لە خانەقاکەی بەردەوام دەبێت لە وانە ووتنەوە زانست و ڕابەریکردنی خەڵک لە تەسەووفدا.
مەحوی لە خانەقاکەیدا کاتەکانی بۆ سێ بەش دابەش دەکات، بەشێکی بۆ وانەووتنەوە و بەشێکی بۆ دانیشتن لەگەڵ خەڵک و ئامۆژگاری کردنیان و بە شێکی تری بۆ نوێژ و یادی خوا و بیرکردنەوە.
کەسایەتی مەحوی
مەحوی پیاوێکی باڵابەرز و سوور وسپی و چاوگەورە بووە، رێشێکی درێژی هەبووە و بە نەرمی و هێمنی قسەی کردووە، مێزەری سپی و کەواو سەڵتەی لەبەرکردووە، و هەر لە سەرەتای ژیانییەوە خولیای گۆشەگیری بووە و گەرمی هەست و سۆزەکانی دەرگای شیعری بۆ ئاوەڵا کرد، هەروەها ئەو ژینگە و خێزانەی مەحوی تیا پەروەردە بووە کردوویەتی بە شاعیرێکی تەسەووف، هەروەها شاعیرێکی وەردەکاربوو و تەواوکردنی هەندێک لە قەسیدەکانی لە مانگێکەوە تا ساڵێکی خایاندووە.
ناوەڕۆک و ڕووخساری هۆنراوەکانی
شیعرەکانی مەحوی لەسەر مانا و بیرکردنەوەیەکی تەواو قوڵ ئەوەستێت و بەگشتی هۆنراوەکانی لەسەر چەندین تەوەری جیاواز ئەدوێت، لەوانە شانازی کردن بە نەتەوەی کورد و زمانی کوردییەوە لە هەندێک لە شیعرەکانیدا، هەروەها هەڵوێستی توندی شاعیر بەرامبەر ستەمکار و زۆرداران لە شیعرەکانیدا ڕەنگ ئەداتەوە لەگەڵ بەگژداچوونی ئەوانەی بازرگانی بەسەر ئایینەوە ئەکەن، زۆرترین بەشی شیعرەکانی لە چوارچێوەی جوانی و خۆشەویستی و عەشق دەسوڕێتەوە هەروەها چەندیین شیعری هەیە لە بواری ڕاستی پەرستی و فەلسەفەدا و لە ستایشی ئایینی و تەسەووفدا.
مەحوى وەکو شاعیرانى سەردەمى و پێشووتر لەخۆى کێشى عەرووزى عەرەبى بەکارهێناوە، هەروەها یەکێتى قافییە پاراستووە، بەواتایەک کە سەرانسەرى هۆنراوەکە لەسەر یەک قافیەیە. بەهۆى ئەوەى زمانى کوردى لەو سەردەمەدا هێز و تینى ئێستاى نەبووە، مەحوى وشەى فارسى و عەرەبى زۆر بەکارهێناوە، هەروەها وشەکارى و وردەکارى زۆرى بەکارهێناوە و بەدواى وشە دەربڕینى گراندا گەڕاوە.
لە هەمان کاتدا مەحووی لەگەڵ زمانی کوردی‌دا بە زمانی فارسی و عەرەبی چەندین هۆنراوەی نووسیوە.
چەند نموونەیەک لە هۆنراوەکانی
غەزەلیات
بەشی زۆری شیعرەکانی مەحوی لە چوارچێوەی غەزەلیاتدایە و ئەم پارچە شیعرەی خوارەوە نموونەیەکە لەو شیعرانە؛
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم!
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم!
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم!
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکو "شێخ" ئیختیاری مەزهەبی "تەرسا" نەکەم، چ بکەم!
لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم، چ بکەم!
دەمێکە شاری پڕ شۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم!
لە چاوانم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیا ساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم!
لەسەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزیەم "مانع الجمع"ە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم!
بەجێ ماوم لە یاران، نا بە جێ ماوم، ئەجەل زوو بە
بە مردن لەم قوسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم!
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی!
هەتا قامی قیامەت، ئاه و واوەیلا نەکەم، چ بکەم!
ئایینی
ئەم چەند دێڕەی خوارەوە نموونەیەکن لە هۆنراوە ئایینییەکانی مەحوی و بەشێکن لە قەسیدەی بەحری نوور کە ستایشی پیغەمبەری ئیسلامی تێدادەکات و قەسیدەکە خۆی لە ١٢٤ دێڕ پێک هاتووە.
"و صلى الله على" ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غەوری ناکا "غیر علم الله سبحان"ە
"و صلی الله علی" ئەو زاتی پاکی قودسی ئایاتە
کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابی حەیی مەننانە
"و صلی الله علی" ئەو حەزرەتەی ساحێب کەماڵاتە
کە ئەعلا و موعجیزەی، قوربانی بم من، نووری قورئانە
لە تاریکی شەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعێکی دا
هەزار و سێ سەد و بیست و دووە، دنیا چراخانە
چرایەک نووری بێچوونی مومیددی بێ، دەبێ وا بێ
چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مانە
"تعالی الله" بە دوو دەه بوو کە هەردوو عالەمی داگرت
بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شانە
لەگەڵ ئەم ئیحتیشامە زوهدی دنیایی تەماشا کە
کە یەک لەت نانی جۆ بوو قوتی، یا خورما دوو سێ دانە
فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ
تەنازوول کا عولووی هیممەتی بۆ دەنکە زیزانە
موهیممێ غەیری زاتی حەی لە هیممەتیا نیە، ئیللا
لەبەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتە دائیم بە ئەحزانە
لەبارەی مەحووییەوە ووتراوە
مەحوی یەکێک لە دیارترین و ناسراوترین هۆنراوەنووسانی کوردە و کەم تا زۆر نووسەر و ڕەخنەگر و شاعیرانی کورد لە بارەیانەوە نووسیوە هەروەها زۆر لە شاعیران لە هۆنراوەکانیاندا بە شانی مەحوویدا هەڵیانداوە، لەوانە؛ سالمی ساحێبقڕان و مەلا موحەممەد خاکی و حاجی قادری کۆیی و مەلا کاکە حەمەی ناری و سەیید ئەحمەدی نەقییبی و فەوزی و عەلی کەمال باپیر ئاغا و حەمدی و زۆر لە شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگرەکانی تر ستایشی مەحوی و شیعرە قوڵەکانیان کردووە.
وەک نموونەیەک لەسەر ئەو هۆنراوەنەی لەسەر مەحوی نووسراون، ئەم دووپارچە هۆنراوەیەی خوارەوەن، کە پارچەی یەکەمیان شێخ ئەحمەد شێخ غەنی ناسراو بە فەوزی نووسیویەتی؛
گەرچی نالی و کوردی و سالم لە دەوری "ماضی"یا
خاوەنی دیوانی عالی بوون لە شیعری کوردییا
گۆیی سەبقەت هەر لە ئاوا مابوو "مەحوی" پێی گەیشت
خستیەوە مەیدان بە جێی هێشتن لە عەسری "ثانی"یا
پارچە هۆنراوەی دووەم، عەلی کەمال باپیر ئاغا نووسیویەتی؛
چونکە بەندەی حەزرەتی "مەحوی"م و شاگردی ئەوم
وائەزانم واریسی تەختی شاهی کەیخوسرەوم
داخەکەم ئەولادەکانی دەرحەقی من بێ وەفان
وا ئەزانن بەندە مردووم یاخۆ سەرمەستی خەوم
دیوانی مەحوی
دیوانی مەحوی، کۆمەڵە شیعرەکانی مەحوی لە خۆ دەگرێت، هاوکات لەگەڵ زۆر لەو ووتار و بابەت و شیعرانەی لە بارەی مەحوویەوە نوسراوەن وەک پاشبەند لە کتێبەکەدا هەن، و شیعرەکانی مەحوی دابەشکراوە بۆ غەزلیات و شیعری ئایینی و چوار خشتەکییەکان و تاکەکان و بەشی عەرەبی و بەشی فارسی هاوکات هەر یەکێک لەم پۆڵێنانە بە پێی ڕیزبەندی ئەلفبێی کۆتایی دێڕە هۆنراوەکان ڕیزبەند کراون.
ئەو سەرچاوانەی دیوانەکانی مەحوویان لێ وەرگیراوە لە سەرەتادا نوسراوەکانی دەستی شێخ مەلا عومەری مەحوی کوڕی شاعیر و هەندێک دەستنووسی تری بنەماڵەکەیان بوون و پاشان شیخ موحەممەدی مەحوی بە بەراوردکردنی دیوانەکەی چاپی ١٩٢٢ لەگەڵ دەستنووسەکاندا دیوانەکەی نووسیوەتەوە و لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٦١دا لەگەڵ گۆران و کاکەی فەلاحدا ڕاستیان کردۆتەوە و خستویانەتە سەر ڕێنووسی نوێی کورد.
اشان هەریەک لە مەلا عەبدولکەریم مودەریس و محەمەدی کوڕی شیعرەکانیان لێکداوەتەوە و هەروەها بە هاوکاری کاکەی فەلاح و شێخ موحەممەد مەحوی دیوانەکەیان بە شێوەیەکی جوان بە چاپ گەیاندووە.
کۆچی دواییمەحوی لە تشرینی یەکەمی ١٩٠٦دا ژیانی دوایی ھات و لە یەکێک لە ژوورەکانی خانەقاکەیدا بە خاک سپێردرا.
زندگی نامه محوی
محوی از بزرگ‌ترین شاعران کلاسیک کرد (۱۸۳۶-۱۹۰۶)در روستای بالخ در مجاورت سلیمانیه به دنیا آمد. وی از مشهورترین شاعران عرفانی کرد و گویش سورانی است. عمده شه‌رت وی به واسطه غزل های عاشقانه و عرفانی است.
زندگی نامه
وی از سن هفت سالگی به آموختن قرآن و علوم رایج دوران پرداخت و سپس برای تحصیل علم عازم سنندج و مهاباد و بغداد شد. در بغداد او از محضر بزرگانی چون مفتی زهاوی(مفتی وقت عراق) به‌ره برد. از جمله شاگردان مشهور محوی هم می توان به ملا سعید افندی، ملا حسن قزلچی اشاره کرد. محوی از پیروان طریقت نقشبندیه بود، او ارادت بسیاری به مولانا خالد شهرزوری داشته است. او پس از ملاقاتی که در سال ۱۸۸۳ با سلطان عبدالحمید دوم عثمانی داشت، اجازه تأسیس خانقاهی را در سلیمانیه گرفت که به خانقاه محوی شه‌رت یافت.
ویژگی های شعر محوی
محوی به زبان های کردی، فارسی و عربی و در قالب های غزل، قصیده و دوبیتی و فرد شعر سروده است. مضمون بیش‌تر اشعار وی تصوف، عرفان و تقبیح دنیا است. اشعار وی سرشار از استعاره و نماد است. استفاده از واژه های قدیمی و گاه غیرمستعمل و قافیه های نامتداول از دیگر ویژگیهای شعر محوی است. در میان شعرای فارس او بیش‌تر تحت تأثیر حافظ و مولانا بوده است.
نمونه شعر فارسی
بر سر این مرده ای روح حیات افزا بیا
در رکابت شور حشرای فتنه‌ی برپا بیا
وعد فردا کشتن ای قاتل ز فرداها گذشت
انتظار کشتنم کشت آخر این فردا بیا
گفت در هر م‌و بود پیوسته با من چند دل
"محوی" بیدل به من گوید شبی تنها بیا
بر لب و دندان جانان این غزل باری گذشت
خود به من گوید به سیر لؤلؤ لالا بیا محوی
نمونەی شێعری کوردی مەحوی
به گریانم وه‌کــوو گــوڵ پێکه‌نی یار
به گریانم وه‌کــوو گــوڵ پێکه‌نی یار
له باغی من به بارش غونچه پشـــکووت
شوکر هه‌ر مامه‌مه‌وه بۆ یــــادگاری
به کاری زه‌خمه‌که‌ی شمشێری ئه‌برووت
له غه‌مزه‌ی چاوت ئه‌برۆ داگره و به‌س
مه‌که بۆ قه‌تڵی عــــاشق ڕه‌نجه بازووت
نه‌خۆشی عیشقی لێوت وه‌سیه‌تی کرد
بتــاشـــن داری عوننـــــابی به تابــووت
منی به‌م حاڵ و قاڵه دی که ده‌یوت
کتێـبێـکی غه‌ریبــم دیــوه، په‌ڕپــووت
به نیله بێ نه‌باتی میــسری لـێوت
جلم، سوبحم هه‌موو هه‌ر شامه بێ ڕووت
له ناڵه‌ی گه‌رمی دڵ باکت نه‌بوو تۆ
به ئاهی سه‌ردی مه‌حوی من دڵم سووت
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت : بنواڕە حاڵی خۆت
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت : بنواڕە حاڵی خۆت
بە خۆڕایی کە چۆنت دا بە با عەقڵ و کەماڵی خۆت؟
جوابی دایەوە مەجنوون: ئەگەر طاقەت ببێ لەحظێ
لەناو ئاوێنەدا بنــواڕەرە حوســـن و جەمالــــــی خۆت.
دڵم وەک غونچە پڕ خوونی فیراقی سەبزپۆشێکە
دڵم وەک غونچە پڕ خوونی فیراقی سەبزپۆشێکە
وەکو سونبول حەواسم تەفرەقەی کاکۆڵ بە دۆشێکە
کە شایەد بێتەوە بۆ سەیری شینی ئەم سیابەختە
بە مەرگی 'مەحوی' ئەی نەی ناڵەیێ، وەی دەف خورۆشێ کە
برینانی دەروونم، چاوەکەم! وەک چاومە وێران
برینانی دەروونم، چاوەکەم! وەک چاومە وێران
لە وێرانیی مەپرسە، هەم دەر و هەم ناومە وێران
بە دڵ ڕاضیی نەبوو ڕۆیی، لە حوجرە هەم لە بەرچاوم
بە جارێ ماڵی دڵم و خۆم و هەردوو چاومە وێران.
خه‌ططی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
خه‌ططی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چێ بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ
غونچه بازاڕی نه‌زاکه‌تــداری و ته‌نگی شکاند
هه‌ر که ظاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت لام و بێ
له‌ب شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت، دڵم
داغدار و خه‌سته بێ وه‌ک لام و ئه‌لف و لام و هێ؟!
لاله ڕوخسارم له سایه‌ی ئه‌شکی خوێنین ڕه‌نگه‌وه
چونکه ڕووسوورم له قاپیی عه‌ین و شین وقاف و تێ
عیشقت ئه‌ی جانا، منی ڕیسوایی عاله‌م کردووه
چاکه ئینصافت ببێ بۆ ئه‌لف و سین و تێ و هێ
ئێسته بۆ لاف و گه‌زاف هه‌ر که‌س ده‌بینی عاشقه
نه‌ک هه‌موو که‌س جانفیدا وه‌ک میم و حێ و واو و یێ
'مه‌حوی' ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه قه‌ت شیفای نایێ به هیچ
گه‌ر شیفای بێتن، به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه دێ.
پیریی نوفوذی کردە بەدەن، بەسیە تەنبەڵیی
پیریی نوفوذی کردە بەدەن، بەسیە تەنبەڵیی
دەرچوو لە خانووێ کە خەلەل گەییە تەنبەلی
قەیکردنی سوراحی ئەگەر تێبگەی، دەڵێ
دڵ تێکەڵ هاتنە لەگەڵ ئەم خەڵکە تێکەڵیی
وا دڵ بە داغم ئەز لە ڕەقیب، ئەر سەری بڕن
بۆ ئەکلی لەحمی ئەو سەگە من دەبمە حەنبەلیی
تەرسا بە دینی ئەو یەدی بەیضایە بوونە جووی
بۆ کوشتنم کە دەستی دەرێنا لە باخەڵی
دنیا بە تەوسەوە دەمی مەرگی وتی کە ( ذو الــ
ـــقرنین)ی دی زەلیلە، لە کن خۆت ئەتۆ کەڵی
زاهید چیە، هەیە گەبەڵی ڕیش و تووکەسەر
ئاگر نەبێ، چبێ سەری دەر کا لە جەنگەڵی!
'مەحوی'! قەضا قسێکی خۆشی وت بە چاری ڕووس:
دوێنێ گەماڵە گەورەکە، ئەمڕۆ یەکێ دەڵی
بپرسه حــــــاڵم، ئیهمالــــی وه‌فـــــا بــــه‌س
بپرسه حــــــاڵم، ئیهمالــــی وه‌فـــــا بــــه‌س
بترسه تۆ له حه‌ق، جـــه‌ور و جــــه‌فا بـــــه‌س
به‌کــــــامـــی غـه‌یــر و بێــگـــانه، بـــرالـە!
بەریی‌بوونت له یــــــار و ئـــــاشنا بـــه‌س
ئیلاهی بــێ‌به‌ڵا بێت نـــــه‌خلی بـــــــــاڵات
بــــه‌ری بۆ من به‌ڵا بوو، هــه‌ر به‌ڵا بـــــــه‌س
نـــزیــــــکـه مـــردنـــت ئـــــــه‌ی پیره زاهید
وه‌ره بـــــا تـــــۆبه کــــه‌ین، ئیتر ڕیــا بــــه‌س
خودا ئه‌م ده‌ردی عیشقه‌م لێ نه‌کـا کـــــه‌م
هه‌تا هه‌م به‌س له‌بــاتی هه‌ر ده‌وا بــــــه‌س
ئـــــه‌وی ئـــــــه‌و وێــڵیه بـــــورجــی زه‌مینه
ده به‌س بڕوا بۆ مه‌سیحــا بۆ سه‌مـا، بـــــه‌س
لــەسه‌ر تێپه‌ڕ بـــــووه خوێناوی جــــه‌رگــم
به‌سه‌رما بێنه، ئه‌ی دڵ، مـــاجـــه‌را بـــــه‌س
کـه مـن دڵ پـــڕ کــــه‌ده‌رم و لێڵه عـــه‌یشم
له کن من به‌س بکه‌ن به‌سی صــه‌فا، بــه‌س
که نـــــادا ( مه‌حویــــا ) دادێ بــه حـــــاڵت
به‌س بـــێ داد و ئـــاهــ و نــاڵه، بـــــا بـــــه‌س.
نه‌وه‌ك هه‌ر چاوی مه‌سته، خۆشی هه‌ر مه‌ست
نه‌وه‌ك هه‌ر چاوی مه‌سته، خۆشی هه‌ر مه‌ست
به لادا دێ. كـــــه دێ، وه‌ك توركی سه‌رمـه‌ست
له حـــه‌جله‌ی نـاز و ئیعزازی بـــــه صه‌د نـاز
خودا تۆ حــافیظی بـی، هـــاته‌ده‌ر مه‌ست
بــه دوویـــــا شێخ و سۆفی مه‌ستی عیشقی
له ڕێیا كـەوتوون مه‌سته لـه‌سه‌ر مه‌ست
نیـگاهی مـــه‌ستی تــــا مـــه‌ستانی ڕێ دا
نه‌ما له‌و جێـگه ڕێگه‌ی كه‌س له‌به‌ر مه‌ست
بنازم به‌و پیــــاڵه‌ی چـــاوی مـه‌سته
بــه یه‌ك پرشنگی عاله‌م سه‌ربه‌سه‌ر مه‌ست
له‌به‌ر حوكمی نیـــگایـــا قـاتـه هوشیار
هه‌تـا چـــاوی بـكا بڕ، ،مه‌سته، هه‌ر مــه‌ست
وتـی: ســــه‌یـری ده‌ر و ده‌شتم نـه‌مـاوه
له چـاوم مه‌وج ئـــه‌دا، پڕ ده‌شت و ده‌ر مـه‌ست
به جوز مه‌ی ناوی ئه‌م نـاوه به چـی بــــه‌م
به نه‌شئه‌ی ئه‌و به‌شه‌ر هه‌م''بو البشر''مه‌ست
ده‌ناسێ بـاده‌كــه‌ی، .مه‌قصودی حــه‌شره
ده‌ڵێ: ((مه‌حوی)) بنوو تۆ تا سه‌حـــه‌ر مه‌ست
به پیر ئه‌و ماهه‌وه چووم و به‌سه‌ر چووم
به پیر ئه‌و ماهه‌وه چووم و به‌سه‌ر چووم
په‌ری بوو، ئه‌و نه‌بوو، شه‌و بوو، به‌سه‌رچووم
ته‌ڵێ نێرگسم و باغی حیره‌تم پـێ
به فه‌ڕ هات و وه‌کو گوڵ زوو به‌سه‌ر چووم
گله‌ی پێشم له‌سه‌ر سه‌ر هه‌م بوو‌ه بار
که دی من دولبه‌رم هات و به سه‌ر چووم
ده‌زانم بادیه‌ی عیشقه خه‌طه‌رناك
که‌چی هه‌ر چووم، ئه‌گه‌ر مام و ئه‌گه‌ر چووم
له حینی نه‌زعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق
وتی: ئۆخه‌ی له میحنه‌ت خانه ده‌رچووم
به ئۆغـر کـردنی من بـوومه قـه‌قـنـه‌س
که ئـه‌و چوو بۆ سه‌فه‌ر، من بۆ سه‌قه‌ر چووم
وتـی: قـه‌ت وا مه‌یـه، من واوه هه‌ر دێم
نـه‌هات ئه‌و وا قـه‌ت و من واوه هه‌ر چووم
شوکر موورم بوو‌ه پاماڵی میرێ
به بێ نامی ژیام و نامه‌وه‌ر چووم
غه‌می قاتیلمه ((مه‌حوی))! مونفه‌عیل ما
له حه‌شرا کفنی خوێناوی بـه‌به‌ر چووم
كه دڵ ده‌توێته‌وه بۆ تۆ، ده‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه تۆ بڕوا
كه دڵ ده‌توێته‌وه بۆ تۆ، ده‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه تۆ بڕوا
كه خۆ ده‌رخه‌ی وه‌كو خۆر، دڵ وه‌كو شه‌ونم له خۆ بڕوا
كه ڕۆحم تێگه‌یی تۆ حه‌ز به ده‌رچوونی ده‌كه‌ی، ده‌رچوو
ده‌بێ عاشق كه دی بێزاره یاری، بێ بڕۆ بڕوا
وتم: با له‌م ده‌ر و له‌م كۆیه‌دا ئانێ سكونه‌ت كه‌م
وتی: عاشق ده‌بێ هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بێ، كۆ به كۆ بڕوا
ڕه‌قیبت ده‌ركه، ئه‌م به‌رده‌ركه پاكه پیس ئه‌كا، فه‌رمووی:
كه به‌م به‌رقاپییه لازم سه‌گێكی وایه، بۆ بڕوا!
وتی: (مه‌حوی) من و تۆ ئافتاب و سایه تیمثالین
جه‌نابی من كه ده‌ركه‌وتم، ده‌بێ ته‌شریفی تۆ بڕوا.
هه‌ر گفتوگۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم و تێ ناگه‌م
هه‌ر گفتوگۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم و تێ ناگه‌م
هه‌ر جوستوجۆمه، که‌چی هه‌ر ده‌ڕۆم و پێ ناگه‌م
چاوم ڕوا و گۆشه‌یی ئه‌و ئه‌بروه‌م نه‌دی
دڵ بوو به به‌حری عولوم و له ئه‌لف و بێ ناگه‌م.
چییه ئه‌م هه‌مو طه‌نطه‌نه‌و من – منت
چییه ئه‌م هه‌مو طه‌نطه‌نه‌و من – منت
ئه‌مه‌نده چییه فه‌خر و به‌خ کردنت
به ڕۆچوونی ئاوێ ده‌که‌ی زینده‌گی
به ده‌رچوونی بایه‌ک ده‌بێ مردنت.
به ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
به ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
ده‌روونم که‌یلی زووخی ده‌رد و غه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی بوو، کوشتمت، سه‌یریکه چۆنی بۆم
دوعا بۆ ده‌ست و تێغت من ده‌که‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
به غه‌دداریی نه‌وه‌ک ناوت به‌رن، بمئه‌نجنی، قه‌ت من
شکاتی جه‌وری تۆ به‌ر که‌س ده‌به‌م؟ بڕوانه چۆنم بۆت!
هه‌ناسه‌ی ئاگرینم برده‌وه‌به‌ر، تا ده‌روونم سووت
به ناڵه تا دڵت سه‌خڵه‌ت نه‌ده‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
بیانوو بگره، شێوه‌ی خۆت بشێوێنه به من کوشتن
وه‌ها چاوی به‌دت لێ لاده‌ده‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
به ئاوی گریه هه‌رده‌م ناوی چاوم ششتوه، نه‌ک جێت
به خوێن ئاغوشته بێ، تۆ، چاوه‌که‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
غه‌می خۆشی نییه ((مه‌حوی)) له دڵیا، هه‌ر غه‌می تۆیه
له‌عیشقتدا ده‌که‌م غه‌م بۆ به‌غه‌م، بڕوانه چۆنم بۆت!
بیبیێ، یان نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم
بیبیێ، یان نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم
گوێ بداتێ، یا نەداتێ، ئاه و فەریادێ دەکەم
حەققی ئیخلاصە بەجێهێنانی ئادابی خولووص
پێ بزانێ. یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم
بێستوونی عیشقی شیرینێک ئەوا هاتۆتە پێش
گەر لە حەق بێم و نەیەم، تەقلیدی فەرهادێ دەکەم
ئاوی تێغی وەقفی هەر توشنە لەبێکە، من نەبێ
کارگەر بێ، یا نەبێ، لەم مەظڵەمە دادێ دەکەم
دەرسی عیشقم هەر لەکن پەروانە یا بولبول بووە
بیگەمێ، یا نەیگەمێ، هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم
کوشتنی ئیسفەندیاری نەفسە بەستەی ڕایی پیر
گەر مەدەد کا، یا نەکا، لەو شاهە ئیمدادێ دەکەم
بەم نزیکانە لەبەرمە ''مەحویا''! ڕێگێکی دوور
بێتە دەستم، یا نەیێ، هەر کۆششی زادێ دەکەم.
بە بێ بەزمی حوضووری تۆ حەرامم کردوە بادە
بە بێ بەزمی حوضووری تۆ حەرامم کردوە بادە
نەوەک بشکێ بە نەشئەی مەی خوماری دەردی بێ تۆیی
لە میحنەتخانەکەی مندا، بە بێ تۆ هەر براڕۆیە
کە جارێ ئێوە ناپرسن لە من بۆ‌چی برا ڕۆیی!.
ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق
ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق
لە دەوری نەعشیا سبحەی دەبینێ وەلوەلەی مەخلووق
بە پەل پەل کردنی سبحەی ئەگەر ببوایە باوەڕیان
دەبوو قەت بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیا پەلەی مەخلووق
دەخاتە فکری ئەهلی مەعریفەت شێوەی جەجاڵ (الحق)
دەبینی بەعضە ئەشخاصێ بەدویا خەر گەلەی مەخلووق
وەها پڕ فیتنە بوو عالەم کە ئیبلیسێکی وەک ئیبلیس
نەماوە مەئمەنێ غەیری کڵێشە و کەڵکەڵەی مەخلووق
لە پەردەی جیلوەیەکتا ڕوونمایە شۆری صەد مەحشەر
نیقابێ لادە لەو چیهرە، ببینە زەلزەلەی مەخلووق
بە ئاوی تێگەیشتن ئێمە دنیا، هەر سەرابێ بوو
هەموو دەشچن بە خنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق
لە سووقی دەهردا دوکانی هەر کەس موددەتی عومرە
گوهەر-دانە بە پشکڵ دانە ''مەحوی''! مامەڵەی مەخلووق.
گه‌ردی ڕێی هه‌ستاوه جێ داوا ده‌کا
گه‌ردی ڕێی هه‌ستاوه جێ داوا ده‌کا
به‌خته! ماڵی چاوی کێ ئاوا ده‌کا!
وه‌رده‌گێڕێ ڕوو که سوجده‌ی به‌ر ده‌به‌م
هه‌ی ده‌ڵێ: که‌ی نوێژی ڕۆژاوا ده‌کا
چاوه، جێی ئه‌و شۆخه بێ، وتم و، وتی
ئه‌م مه‌لا شێخه قسه‌ی بێ‌جا ده‌کا
کوشته‌ی ئه‌و چاوه‌م له جه‌معی کوشته‌گان
خه‌نجه‌ری موژگانی من (منها) ده‌کا
دا به یه‌کباره به با دا عومری خه‌ڵق
دێ به با کاکۆڵه‌که‌ی تا تا ده‌کا
چاوه‌که‌ی به‌یده‌ستی مه‌ستیشه، که‌چی
هه‌ر به له‌حظێ فیتنه‌یێ به‌رپا ده‌کا
ئه‌و که دڵ دوو قه‌د ده‌کا شیری برۆی
ئیکه خه‌نجه‌ر بۆ به‌قه‌د خۆ‌یا ده‌کا!
زامی دڵ وێران و ماڵ ئاوا طه‌بیب
ماڵی وێرانم که ماڵ ئاوا ده‌کا
تورکی چاوی مه‌ستی، ''مه‌حوی''! مژده بێ
وا که‌بابی جه‌رگ و دڵ داوا ده‌کا.
تیپی ((ئه‌لف))
۱
له‌م به‌حری فیتنه به‌ڵکی نه‌جاتت بدا خودا
داوێنی باخودا بگره، به‌رده ناخودا
بێ که‌س منم. که‌سێ له زوبانم بگا نیه
هه‌مده‌م خودا نه‌ناسن و ده‌م پڕ له یا خودا
عه‌هد و وه‌فایه سوخره‌یی به‌دعه‌هدی‌یو جه‌فا
هه‌ر ما به دادی ئه‌هلی وه‌فادا بگا خودا
هه‌ر ئه‌و که‌سه که خه‌یری دوعای خێری دیوه لێم
دائیم دوعامه شه‌ڕڕی له من لابدا خودا
لوطفێ به حاڵی من که، وتم، ئه‌و وتی به‌قار:
تۆ شێخی باخودا و ئه‌من شۆخی ناخودا
غه‌یری ئه‌مه که سوێندی درۆی پێ بخۆن و به‌س
قوربانی ناوی، ناوی له ناوا نه‌ما خودا
تا ظوڵمه‌تی وجوده ته‌ریکی له‌نوری عیشق
سێبه‌ر نه‌ما، هه‌تاوه، که((مه‌حوی)) نه‌ما، خودا
۲
بۆ گوم‌بوانی چۆڵی مه‌حه‌ببه‌تیه‌تی، خودا
ته‌بشیری (والسلام علی تابع الهدی)
موسته‌غنییه له مه‌ننی سه‌فینه و سه‌فینه‌وان
هه‌ر که‌س که ئیشی هه‌ر به خودا بێ، نه ناخودا
دڵ بۆیه خۆشی دێ له نه‌خۆشی به پڕ به دڵ
بیماره چاوی یار و خۆشی دێ له ده‌رد و دا
به خودا قه‌سه‌م له‌گه‌ڵ دڵی خاڵی له سۆزی عیشق
ته‌کراری حه‌رفه به‌س ده‌می پڕ یا خودا خودا
گونجایشی جه‌لالی خه‌یاڵی خه‌یاڵی ئه‌وم له دڵ
جێ‌بونه‌وه‌ی سه‌مایه له یه‌ک دانه کونجودا
له‌و ڕۆژه‌وه جودا بوه لێم ئه‌و په‌ری‌وه‌شه،
ڕۆژم ڕه‌شه، شوعور و دڵم لێ بوه جودا
به‌س کاری دڵ‌توێنه‌وه((مه‌حوی)) له‌پێشته
(لایحسب الاناسی ان یترکوا صدی)
۳
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا،
حەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە،
وتیی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا
هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور
وەکوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا
نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی
مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا
لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرضی حاڵم کەی لەکن یار
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا
وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا
موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحظە، سەیرە
ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا
کە شک بەم 'مەحویا' هەر شەربەتی مەرگ
لەسەر ئەرزا نییە ئاوی گەوارا
۴
((یار از وفا گذشت براین کشته‌ء جفا))
((شد مشهدم ز مقدم او روظه‌ء صفا))
((چون در قفاش دلشده گانش نمیفتند))
((کاکل کمند جان و دل افگنده بر قفا))
کوردی زوبانی ئه‌صڵمه گه‌ر ته‌رکی که‌م به کول
بۆ فارسی، به کوللی ئه‌من ده‌بمه بێ وه‌فا
دوری مه‌بینه تۆ له که‌ریمی به‌ها نه‌جۆ
هه‌رچی که کورده پاکی ببه‌خشێ به(بوالوفا)
عه‌فوم که (یا عفو) به حه‌ق جاهی ئه‌و شه‌هه
ئایه‌ی عولووی جاهی ئه‌وه ئایه‌تی (عفا)
مه‌حمودی (فی السما)یه، حه‌بیبی خودایه ئه‌و
مه‌قبولی باره‌گاه، ئه‌وه موختار و موصطه‌فا
((صلی علیه الاهنا ما یلیق به))
((مع صحبه و اله و الاهل ذی الصفا))
((تشویش حال من تو ز تخلیط من بفهم))
((ز اهل زمانه بس که رسد بر دلم جفا))
((گفتا بتم: وفا طلب از من تو "محویا"))
((در عمر خود شنیده‌ای از عمر اگر وفا))
۵
ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چبکا؟!
که جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چبکا؟!
که هه‌ڵگیرسا له نوری باده شه‌معی حوسنی جانانه
نه‌چێته سه‌ر طه‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ، چبکا؟!
به ئاهم گه‌ر ڕه‌قیبانت بسوتێن ئه‌ی گوڵی ڕه‌عنا
مه‌ڕه‌نجه، تو خودا شوعله له ئاقاری چقڵ چبکا؟!
هه‌تا ماوه ده‌بێ ئه‌شکی نه‌دامه‌ت داوه‌رینێ چاو
عه‌ره‌ق ڕێتن نه‌بێ، شه‌خصی له کاری خۆ خه‌جڵ چبکا؟!
سه‌فه‌ر جائیز نیه، با بۆ حه‌ره‌م بێ، له‌و به‌روبومه
فه‌قه‌ط مه‌جذوبی زنجیری نه‌صیبی ئاو و گڵ چبکا؟!
فه‌له‌ک هه‌ر گا که‌سێکی هه‌ڵبڕی، وه‌قتی هیلاکه‌تیه
که سه‌ر بۆ گه‌ینه په‌ت بێ، پێ له کورسی و ئه‌سکه‌مل چبکا؟!
له عوششاق و ڕه‌قیب ئه‌و شۆخه چاوی لوطفی وه‌رگێڕا
که ئاسک ئاده‌می یا سه‌گ ببینێ، غه‌یری سڵ چبکا؟!
چ حاجه‌ت نه‌رگسی مه‌ستت بکه‌م وه‌صفی به مه‌خموری
که چاوی سورمه‌کێشراوی خودایی بێ، له کل چبکا؟!
له هه‌ر جێیه‌ک هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ‌ڕوخان ((مه‌حوی))
ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چبکا؟!
لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم
لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنە تا لەبەر قاپیی کەسێ دەمرم
بە ضایع چوو لە (ما لا یعنی)یا وەقتم هەموو، یەعنی
دەبێ وەقتێ لە (بوالوقت)ێ بخوازم دا تیا بمرم
ئەجەل دەورم دەدا: حاضر بە، وادەی دەور و تەسلیمە
منی غەفڵتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم
خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە
قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم
لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکو منداڵ
لەبەر پیریی سەرم خۆی ناگرێت و، تازە پێ دەگرم
چییە سووچ و گوناهی؟ بۆ‌چی دەیکاتە جەزاخانە؟
لە قەبرهەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعواچییە قەبرم
سبەینێ (یحشر المر‌ء)ە، براگەل، فرسەتە ئەمڕۆ
تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم
لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخوو چیی دەوێ ''مەحوی''
کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدطەورم
مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەصفی سەتتاریی
وەگەرنا، زەحمەتە پابوونەوەم، نامومکینە سەترم.
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا،
حەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە،
وتیی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا
هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور
وەکوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا
نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی
مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا
لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرضی حاڵم کەی لەکن یار
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا
وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا
موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحظە، سەیرە
ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا
کە شک بەم 'مەحویا' هەر شەربەتی مەرگ
لەسەر ئەرزا نییە ئاوی گەوارا.
بە نووری بادە کەشفی ظوڵمەتی تەقوا نەکەم، چبکەم!
بە نووری بادە کەشفی ظوڵمەتی تەقوا نەکەم، چبکەم!
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چبکەم!
لە خەزنەی دڵمدا هەرچیی هەیە، هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چبکەم!
لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکو (شێخ) ئیختیاری مەذهەبی (تەرسا) نەکەم، چبکەم!
لەڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بەسەر خۆما نەکەم، چبکەم!
دەمێکە شاری پڕ شۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چبکەم!
لە چا‌وا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چبکەم!
لەسەر تۆم دوشمنە دنیا، قەضییەم (مانع الجمع)ە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چبکەم!
بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم، ئەجەل ! زوو بە
بە مردن لەم قوصووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چبکەم!
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا ((مەحویی))
هەتا قامی قیامەت، ئاه و واوەیلا نەکەم، چبکەم!
سەرچاوەکان سایتی زانیاری
ژیانی مەحوی: یانەی كوردسایت
دیوانی مەحوی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی؛ مەلا عەبولکەریمی مودەریس و موحەممەدی مەلا کەریم
چەند سەرنجێک لەسەر شیعرەکانی مەحوی، لێکۆڵینەوەی؛ کاکە فەلاح
مێژووی ئەدەبی کوردی، عەلائەدین سوجادی
خۆلاسەی تاریخی کورد و کوردستان، موحەممەد ئەمین زەکی بەگ
شێعرەکان:نووسینەوەی ماڵێک لە ئاسمان، دیوانی مەحوی، چاپی دووەم ١٩٨٤