سپاس و پێزانین
سڵاو و ڕێز بۆ هاورێیان و دۆستانی کتێبخانەی کوردی ئەوین
بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەی کەبیر و ڕا بە نرخەکانیان بوو بە هۆی دڵگەرمی و ڕێنوێنی ڕێگامان بۆ خزمەتی زیاتر بە فەرهەنگ و کولتووری نەتەوەکەمان
بە داخەوە دەبی ڕایگەیێنین لە ماوەی دوو مانگی ڕابردودا هێرشێکی گەورە لە لایەن کۆنەپەرەستان و دەسەڵات داران و سیخۆرەکانیانەوە کرایە سەر وێبلاگە کوردیە بە ناوبانگەکان وبو بە هۆی هەندێک گیر و گرفت و کێشە بۆ بەڕێوەبەرەکانیان و فیلتربوون و بەسرانی ناونیشان و لە هێڵ بە دەرکردنی زۆربەی ناونیشانەکانیان
بۆ نموونە دەبێ لە وێبلاگی هەنبانە بۆرینە و قورئان بە کوردی و ماڵپەڕی کچانی کوردستان و ئەخباری کوردستانات و زۆر وێبلاگە کوردیەکانی تر
ئێمەش بە داخەوە لەم خێرە بێ بەش نەبووین و زۆرتر لە ماوەی مانگێکە بە هیچ شێوەیەک نەماندەتوانی وێبلاگەکەمان بە ڕۆژ کەینەوە و سەردانی ئیمەیل و بیرۆکەکەمان کەین
ئێستاکەیش دوای هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانیمان سەر لە نوێ سەردانی ئیمەیل و وێبلاگەکەمان کەین و بەرەوڕوی دەیان ئیمەیل و بیر و ڕای پڕ لە هەست و خۆشەویستی هاوڕێیان و لایەنگران و تێکۆشەرانی فەرهەنگ و زووانی نەتەوایەتی ببینەوە
ئێمەی بەڕێوەبەری کتێىخانەی کوردی ئەوین ئەو پەڕی ڕێز و خۆشەویستی خۆمان بۆ ئەو دۆستان وئازیزانە دەنێرن و سپاس و ڕێزمان بۆیان هەیەو ڕایدەگەیێنین کە لە ڕێگای خزمەت بە فەرهەنگی گەلەکەمان دا سوورین و بەم زووانە سەر لە نوێ تێکۆشانەکانمان لە سەر دەگرینەوە