مامۆستا مەلاو ڕەحمانی یەکسانی (مەلا ڕەحمانی ئاواره)-سەقزی
ساڵی ۱۳۲۰هه‌تاوی له گوندی (ده‌گاگا)ی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له دایک بوه له ته‌مه‌نی حه‌وساڵیدا له‌لای مه‌لای ئاوایی “سێفه تاله” ده‌ستی داوه‌ته به‌ر خوێندنی کتێبه سه‌ره‌تایی یه‌کانی ئه‌وکات که‌باوی سه‌رده‌م بوون،پاشان بۆ زانیاری زۆرتر چوه‌ته حوجره‌ی مزگه‌وتی گونده‌کان که ئه‌وکات له هه‌مووکوردستان ته‌نیا شوێنێک بوو هه‌میشه‌ودایم ده‌رکه‌ی ئاوه‌ڵا بوو بۆ زانیاری هه‌ژاران که مه‌لاره‌حمان له ئاوایی “باینجان” ه‌وه گه‌ڕانی گوند به‌گوندوحوجره‌به‌حوجره‌ی ده‌سپێکردوئاوایییه‌کانی “قه‌به‌غڵووجه”وسماقڵوو”جه‌وشه‌ن” مزگه‌وته‌کانی”پێنجوێن”وهه‌ڵه‌بجه”و”شاره‌زوور”و”سلێمانی” شاهیدی ئه‌و هه‌وڵ وکۆششه‌ی “ئاواره”ی تامه‌زرۆی زانین وهۆگروئه‌وینداری ئه‌ده‌ب وهونه‌ر بون وههن…
مه‌لاره‌حمانی ئاواره بێ هووده نه‌بوه نازناوی “ئاواره”ی بۆ خؤی هه‌ڵبژاردوه هه‌ست به بی به‌شی ونه‌بوونی وهه‌ژاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و گڕوکڵپه‌ی به‌تین وتاوی بیری نه‌ته‌وایه‌تی تووشی چهرمهسهرێی زۆری کردوه به جۆره‌یه‌ک که زیندان وشاخ وداخ و دووری وده‌ربه‌ده‌ری و کوێره‌وه‌ری زۆری دیوه…..
به بیستن ودیتنی ناوی “مه‌لا ره‌حمان خه‌یات “وه‌ک که‌سایه‌تی “و’ جه‌فایی وئاواره” یش وه‌ک ناز ناوی ئه‌ده‌ب وهونه‌رئه‌توانین ژیانی مامۆستا دابه‌ش بکه‌ینه سه‌ر دووکه‌سایه‌تی( نه‌ته‌وه‌یی وئه‌ده‌بی) که ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یی دابنێین بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه له بواری ئه‌ده‌ب وهونه‌ردا ده‌کرێ به‌شێک له به‌رهه‌می هه‌وڵ وته‌قالای ئاماژه‌پێ بکه‌ین که‌وا سه‌ره‌ڕای چه‌رمه‌سه‌ری زۆری رۆژگار توانیویه‌تی دیوانه شێعرێکی به‌که‌ڵک وپڕبایه‌خ بهۆنێته‌وه که له لای بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌شاری سه‌قزپارێزراوه‌وبه داخه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌هاتوه‌ته نێوکۆڕی کتێبخانه‌ی کوردی یه‌وه.
له‌و به‌شه له کتێبه که دا که‌ئاماده‌ی چاپکردنه زۆرێکی زۆر شێعر هه‌ن که مامۆستا به‌نازناوی (جه‌فایی)یه‌وه‌نووسیویه‌تی له‌و شێعرانه‌دا به‌راستی هونه‌ری مامۆستا خۆی نواندوه‌وسه‌رجه‌م سه‌نعه‌ته شێعری یه‌کان به ئیماژو خه‌یاڵ ووێنه‌ی جوانه‌وه که ئیلهامی له خاڵ وخه‌ت وخه‌فه‌ت وخوێن وخه‌بات و خه‌ڵات و خه‌ڵک وخاکی پاکی کورده‌واری پێوه‌دیاره هاتوته ئاراوه که نموونه‌ی ئه‌و هونه‌ره به‌رزه‌ی مامۆستا له‌و شێعره‌ی خواره‌وه ئه‌توانین به‌دی بکه‌ین .
مامۆستا مه‌لاره‌حمانی ئاواره ئه‌وه‌نده شه‌یدای هونه‌روئه‌ده‌بیات بوه له‌گه‌ڵ هاورێ یه‌کی به‌نازناوی (شه‌یدا) خۆی گه‌یاندوه‌ته سلێمانی وته‌نانه‌ت وێنه‌یه‌کیشیان له‌گه‌ڵ مامۆستا (قانع) وهاورێکه‌ی (شه‌یدا) له شاری سلێمانی پێکه‌وه کێشاوه له‌بیره‌وه‌ری ئه‌و وێنه‌دا مامۆستا ده‌ڵێت: له‌حوجره‌ومزگه‌وتی ئه‌وکات چه‌ن مانگێک له‌خزمه‌ت مامۆستا قانع دابووین رۆژێک وتمان مامۆستا فه‌رموو با بچین وێنه‌یه‌ک وه‌ک بیره‌وه‌ری پێکه‌وه ره‌سم بکه‌ین فه‌رمووی: پێموابێ پێتان وایه من که‌پیرم به‌م زوانه ده‌مرم و ده‌ڵێن ده‌با هه‌تا نه‌مردوه وێنه‌یه‌کی لێ هه‌ڵبگرین چاک بزان ئێمه‌ومانان بۆ خه‌ڵک ئه‌نووسین وله گه‌ڵ خه‌ڵکداین و هه‌رکه‌سێک له دڵی میلله‌ت دا بژی مه‌رگی نیه‌و وێنه‌یشی نه‌بێت هه‌تا هه‌تایه هه‌ر ئه‌مێنێت!..
که به‌داخه‌وه مامۆستا ئاواره یش وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاعیران ونووسه‌رانی کوردستان مه‌رگ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ نه‌دا هه‌تا به‌رهه‌مه‌کانی له‌دووتۆی کتێب دا بدا له‌سه‌ر سینگ وبه‌رۆکی کتێبخانه‌ی کورده‌واری و سه‌ره‌نجام له خۆرنشینی رۆژی ۲۶مانگی گه‌لاوێژی ۱۳۷۴هه‌تاوی دا به هۆی نه‌خۆشی کوت وپڕبۆهه‌میشه ماڵئاوای کرد له خه‌ڵک به‌گشتی وهونه‌روئه‌ده‌بیات به‌تایبه‌ت.. که جێی ئاماژه پێ کردنه له‌ماوه‌ی سێ رۆژ رێ وره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی دا کۆڕێکی شێعر‌و وتار خوێندنه‌وه هه‌رله مزگه‌وتی (ر‌سوڵ اکڕم) له‌گه‌ڕه‌کی به‌ردبڕان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ڕێوه‌چوو ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هه‌ستیاران به شێعر‌و په‌خشان به‌شداری ئه‌وخه‌مه‌گه‌وره‌بوون له‌وانه: خوالێخۆش بوو”شێخ نافێع مه‌زهه‌ر”به‌ڕێزان: عومورفاڕووقی’ده‌روێش فه‌هیمی”ره‌حیم لوقمانی”حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی”"ره‌ئوف گوڵ به‌ده‌ن” حه‌سه‌ن ئه‌مینی”مه‌لا سابیر”هادی هه‌رمێدۆڵ”… شێعر‌و وتاریان خوێنده‌وه هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیرشاد کاک عوسمان که‌ریمی و به‌رێز کاک عه‌لی په‌رته‌وی نوێنه‌ری شاره‌کانی سهقزو بانه له‌مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئه‌وده‌وره‌دایش دا به‌شدار بوون . رۆحی به به‌هه‌شتی به‌رین شادبێت.
نموونه‌ی شێعری مامۆستا ئاوارەی سەقزی
رۆژی هیجرانم وه‌کووزوڵفـــــــــــــــــت ره‌ش و توولانییه
له‌نجـــــــــــــــــــــــــــــــه‌که‌ت بووکانیه بۆکانیه بۆکانیه
قه‌تره‌قه‌تره‌ی ئه‌شکی خوێنم سه‌رزه‌مینی کرد به‌گوڵ
به‌ختی گوڵدانی گڵه گـــــــــــــــوڵدانی گوڵ گوڵ دانیه
بازی دڵ به‌ربوو له‌ده‌ستــــــــم زاغی په‌رچه‌م گرتیه‌وه
غه‌یری ئه‌و په‌نهانییه په‌نهانــــــــــــــــــــییه په‌نهانییه
مه‌رکه‌بم ئه‌شقه‌وبیابانــــــــــــــــــــــم جه‌فا زادم غه‌مه
حاڵه‌تم بۆتانه وه‌ک په‌روانـــــــــــــــــه بۆ په‌روانییــــــــه
چه‌رخی دووری که‌سری په‌نجه‌ی کردووم سه‌دحه‌سره‌تا
چونکه رێی ئه‌ولانییه ئه‌ملانییه ئیملانــــــــــــییــــــــــــه
جان فیدا لایه‌ق بهمن بوو تا له لات مه‌قبــــــــــووڵه بوو
قه‌دری زه‌ڕناسی نه‌ما ئه‌و جا نییـــــــه ئه‌مجا نیـــــــــیه
دڵبـــــــــــــه‌رم وه‌عده‌ی له‌دووکوڵمی به من داوه سبه‌ی:
تابـــــــــــــــــــــــــــــــــــــزانن مه‌که وافه‌ردانییه فه‌ردانییه
چوومه هێندووستــــــــانی په‌رچه‌م بۆ سوراخی دڵ به‌دڵ
دیده‌یـــــــــــــی شه‌هلا وتــــــــــــــــی: زیندانییه زیندانییه
مامه‌ڵه‌ی بازاڕی خاڵــــــــــــــی لێوی شه‌کـــــــکه‌رباری تۆ
لایه‌قی شاهانه ئه‌م سه‌ودایــــــــه بێ سه‌ودانیــــــــــــــیه
نیلووفه‌ڕ ئاشق به ڕۆژه بۆیه گـــــــــــه‌ردن کـــــــه‌ج ئه‌کا
سینــــــــه چاکه دیده‌کـــه‌م گه‌ر چانه‌بـــــێ پێت چانیــیه
مایه‌یی پشکـــــــــــــووتنـــــی گوڵـــــــــــزاره باران ونه‌سیم
باری من لاره له‌بــــــــــــــێ تۆ وانیـــــــــــیه قه‌ت وانیـــیه
کاشکی هه‌روه‌ک ره‌قـــــــــــــــیبت وه‌رگری ساغه‌ر ئه‌بووم
چاوه‌که‌ت بێمانــییه بۆ مانیـــــــــیه بۆمانییـــــــــــــــــــــه؟
زه‌وقـــــــــــــی ناسازم به سه‌وتــــی سازه‌که‌ی سازاوه ساز
بۆیه قه‌ولــــــــــم جانییه مه‌رجانــــــــییه مه‌رجانیــــــــــیه
وا له کۆسارا” جه‌فایـــــی” مه‌دحـــــــــــی له‌یل ئینشائه‌کا
تا بڵــــــــێن: دێوانه‌یـــــــه و دێوانه‌کــــــــه‌ی دێوانیــــــــیه
ئەم وەرگێڕانه ی مامۆستاش جوانه
جارێکیان ئاویک له کێو هاته خوار
له ڕێ به به ردێ گه وره بو دوچار
به نرمی وتی به و به رده سه خته
پیاوه تی ڕێگه ی پیاوی خۆشبه خته
ڕێگه م بۆ چوڵ که و ڕه قی مه نوێنه
توڵه ی نامه ردی په لار‌و جوێنه
به رد : به لافاوی زۆر قه د نه جوڵاوم
به ئاوی گه وره نه په شۆکاوم
تۆچی هه تاکوو له به ر تو لاچم
به قسه ی تۆ لێره تا ئه وێ ناچم
ئاو له وڵامی به رد نه بوو دڵ ته نگ
پونگی خوارده وه که وته سەر ڕووی سه نگ
هه ر به تێکوشان ئه گه ی به پایه
خۆشی و خۆشبەختی ئه که ی به مایه