ڕازی تەنیایی -ژیاننامە و شێعری ( مامۆستا ئەحمەد هەردی )

ژیاننامه
شریتی سەرگورشتەی من خەوێکی نەوبەھارێ بوو
ھەموو پێچانەوەی ژینم بریتی بوو لە چیرۆکی
لە کورتی و زوو بەسەرچوونا بزەی سەرلێوی یارێ بوو
١- ساڵی 1922 لەسلێمانی لەدایك بووە.
٢- ساڵی 1941 بووە بە مامۆستا لەقوتابخانە سەرەتاییەكاندا.
٣- لەكۆتایی چلەكاندا لەسەر هەڵوێستی سیاسی لەوەزیفە دەركراوەء چەند جارێك تووشی زیندانء دوورخستنەوە بووە.
٤- ساڵی 1957 كۆمەڵێك شیعری بەناوی (رازی تەنیایی)یەوە بەچاپ گەیاندووە.
٥- ساڵی 1959 لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی تردا "كۆمەڵەی ئازادای ژیانەوەی یەكێتیی كورد- كاژیك"یان دامەزراندووەء هەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەكەمی.
٦- سەردەمێك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەكێتیی نووسەرانی كورد بووەء سەردەمێكیش سەرۆكی لقی سلێمانی بووە.
٧- ساڵی 1963 پەیوەندیی كردووە بەشۆڕشی كوردستانەوە.
٨- ساڵی 1966 لەسەردەشت لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (ساواك)ەوە دەستگیر كراوەء لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ كوردستانی عێراق.
٩- پاش رێكەوتننامەی 11ی ئازاری 1970، ساڵی 1973-1974 لەكۆلیجی ئادابی زانكۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە.
١٠- لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی 1974 دیسانەوە پەیوەندیی كردووە بەشۆڕشەوە.
١١- پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لەئێران ئاوارە بووە تا ساڵی 1979.
١٢- ساڵی 1979 شەڕی نێوخۆی حیزبەكان نائومێدی دەكاتء بڕیار دەدات بۆ پاراستنی هەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
١٣- لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی بەعسدا، جارێكی تر لەساڵی 1988دا پەیوەندی كردۆتەوە بە شۆڕشی كوردستانەوەء بۆ ماوەیەك بووە بە سكرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی كورد (پاسۆك).
١٤- ساڵی 1989 وازی لە پاسۆك هێناوەء وەكو كەسایەتییەكی سەربەخۆ لەڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینی 1991.
١٥- ساڵی 1992 لەلەندەن نیشتەجی بووەء هەر لەوێش لێكۆڵینەوەكەی لەسەر (كێشی عەرووز لەشیعری كوردیدا)، تەواو كردووە.
١٦- پاش رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ كوردستانء ساڵی 2004 لێكۆڵینەوە عەرووزییەكەی بەچاپ گەیاندووە.
١٧- بەهۆی ژیانی پڕ لەئاوارەییء دەربەدەرییەوە، گەلێك لێكۆڵینەوەء دەقی ئەدەبی و هونەریی فەوتاون و رووناكییان نەدیوە.
١٨- رۆژی 29/10/2006 لەماڵەكەی خۆیدا لەسلێمانی كۆچی دوایی كردووە.
شێعرەکانی مامۆستا ئەحمەدی هەردی
ڕازی ته‌نیایی ده‌روونی پڕ له ناكامی **** له ته‌نیایی شه‌وی ژینا، ئه‌نێم هه‌نگاوی كوێرانه ! شه‌وی پڕ ترس و سامناكی ! **** نی یه ته‌نیا په‌ریزادێ، كه پاڵم پێوه‌نێ ، نازی له هیچ شوێنێ، له هیچ لایێ سلێمانی 1951 چه‌پكه گوڵێك بۆ ست فاتمه بووكی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم ، گیانه‌كه‌م ست فاتمه ! گه‌رچی دڵداری له خاكی ئێمه‌دا ئه‌فسانه‌یه هه‌ر به ته‌نیا خۆشه‌ویستی شك ئه‌به‌م، ست فاتمه ! خۆشه‌ویستی وا كه نامه‌ی خوایه بۆ پێغه‌مبه‌ران خه‌ڵقی تر پاره‌په‌رستی با بكه‌ن ، ست فاتمه ! زۆر كه‌ڕه‌ت هانم ئه‌دا داخی ده‌روونی پڕ گڕم سلێمانی 1950
ژیان و ئه‌ركی ناخۆشی په‌پووله‌ی ئاره‌زووی كوشتم
شه‌رابی جامی دڵداری له تافی لاوییا ، ڕشتم !
ته‌می ڕۆژانی پڕ مه‌ینه‌ت وه‌ها تاریك و چڵكن بوو
نیگاری خۆشه‌ویستی دڵ ، په‌ری ئاسا، تێیا ون بوو !
شه‌وی ته‌نیایی، ڕووناكی چرای ئاواتی ، خنكاندم
ده‌سی ناكامی ، ئاوازه‌ی ده‌روونی كه‌یلی تاساندم
ئه‌وا ئێستا له‌گه‌ڵ زامی ،
ئه‌پێوم چۆڵی سه‌رسامی
نی یه ده‌ستێ ده‌رم بێنێ له ناو ئه‌م گۆڕه وێرانه
نی یه جوانێ، سه‌ری كاسم بنێمه سه‌ر دڵی نه‌رمی !
كه هیلاكی له‌شم ده‌ركا خه‌وی سه‌ر باوه‌شی گه‌رمی
ئه‌گێڕم چاوی بێ تینم به تاریكی شه‌وا، سه‌رسام
نی یه پڕشنگی دوو چاوی ، كه ڕووناكی بكا، ڕێگام !
به غه‌یه‌ری باڵی خه‌مناكی،
نییه یه‌ك تۆزه ڕووناكی !
كه به‌هره‌ی سیس و ژاكاوم ببوژێنێته‌وه، ڕازی
تریقه‌ی ئه‌و، ته‌می ئه‌م ئه‌یسه ڕاماڵێ له‌سه‌ر چاوم
وه‌كو لای لایه ژیری كا، دڵی منداڵی گریاوم
به‌ڵێ گوێ هه‌ڵئه‌خه‌م بێجگه له خورپه‌ی سست و لێدانی !
دڵی په‌ستم ، كه نووزه‌ی دێ به ئاسته‌م ڕازی په‌نهانی
نییه، هه‌ر ده‌نگی هیچ نایێ
شه‌قه‌ی باڵی شنه‌ی بایێ !
فاتمه ! دوو چاوی مه‌ستت، پڕ ته‌لیسمی جوانی یه
پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی و ئاره‌قی یه‌زدانی یه،
به‌ژن و باڵاكه‌ت نموونه‌ی هه‌یكه‌لی یۆنانی یه،
لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه، به‌سته‌یه، گۆرانی یه
تاقه پڕشنگێكی چاوت ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه..
هه‌ر به ته‌نیا بۆ كوڕی خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه
گیانه‌كه‌م ! ئه‌مما دڵی من له‌و دڵه شێتانه‌یه
بێ ئه‌وه‌ی هیچ شك به‌رێ، كوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه
سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه ..
به‌رز و ناسك، وه‌ك هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی دولبه‌ران
نه‌ك وه‌كو حه‌زكردنی دینار و گه‌وهه‌ر په‌روه‌ران
ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ قڕانێ، چه‌نده دڵیان هه‌ڵوه‌ران !
من به ته‌نیا ، تۆ په‌رستی ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه..
بۆتی هه‌ڵڕێژم سكاڵای ناسكی گه‌رم و گوڕم
داخه‌كه‌م كاتێ كه دێمه به‌رده‌مت، واقی وڕم
وام ئه‌شێوێنێ به جۆرێ نایه‌ڵێ هیچ ده‌ربڕم!
بووكی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم ، گیانه‌كه‌م ست فاتمه !
گوێیه بۆ ئه‌م ڕازه شل كه‌ی، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه.
دووچه‌شن دڵداری
ئه‌م دڵه‌ی وه‌ك بت په‌رستێ ڕوو ئه‌كاته چاوه‌كه‌ت
نوێژ ئه‌كا بۆ تیشكی چاو و زوڵفه تێك ئاڵاوه‌كه‌ت
گه‌رچی ئه‌یشێلی به زه‌بری قۆنده‌ره و پێڵاوه‌كه‌ت
قه‌ت به دڵڕه‌ق باست ناكه‌م، نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت
چونكه ئه‌یزانم ته‌لاری یاره خواپێداوه‌كه‌ت
مه‌ستی كردووی، بۆیه نابینێ له ئاستم، چاوكه‌ت
باخه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوڵ ئه‌لاوێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی بكا و بۆ پاره بیگۆڕێته‌وه
بیفرۆشێ به‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵقی ئه‌ڕوتێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی مێزی شه‌رابی پێ بڕازێنێته‌وه
كچ له‌لای ئێمه گوڵێكه، بۆیه په‌روه‌رده‌ی ئه‌كه‌ن
تا بڕازێنێته‌وه مێزی شه‌رابی ده‌وڵه‌مه‌ن !
ڕه‌نگه لات وابێ كه گوایا یاره‌كه‌ت ماره‌ت ئه‌كا
یا به كه‌یبانووی ته‌لاری به‌رزی ئه‌م شاره‌ت ئه‌كا
ئه‌م خه‌یاڵه‌ت خاوه، تووشی، داوی ئه‌و ماره‌ت ئه‌كا
چونكه وه‌ك گورگێكه، مه‌یلی ئه‌و له‌ش و لاره‌ت ئه‌كا
ئه‌و به ته‌نیا بۆ گوڵی سه‌ر مێزی باده‌ی تۆی ئه‌وێ
هه‌ر كه جارێ بۆنی كردی، جا گوڵێكی نوێی ئه‌وه‌ێ !
ئه‌و، گوڵی بۆ مێزی باده و پۆكه‌ر و یاری ئه‌وێ
واته تۆی بۆ تێپه‌ڕینی كاتی بێزاری ئه‌وێ
من، گوڵم بۆ تۆوی باخی ژین و دڵداری ئه‌وێ
یانی من، تۆم بۆ ئه‌وینی عومری یه‌كجاری ئه‌وێ
تۆم ئه‌وێ وه‌ك گوڵ له باخی ماڵی مندا هه‌ڵبده‌ی
نه‌ك گه‌ڵی سه‌رمێزی ئیمڕۆ بیت و پێخوستی سبه‌ی!
من. ئه‌وینم هینی عومره و، هی خه‌وی شه‌وگار نی یه
وه‌ك خه‌وی خاوه‌ن ته‌لار و خاوه‌نی دینار نی یه
هه‌ر بووه و هه‌رگیز ئه‌مێنێ، هینی جار و بار نی یه
ئاوی لێڵی كوێره شیوێ، چه‌شنی هی ڕوبار نی یه
جا ئیتر من قسه‌ی خۆم پێ گه‌یاندی ، بێ درۆ
حه‌ز ئه‌كه‌ی هه‌ر وه‌ك په‌پووله ڕوو له ئاگر كه و بڕۆ !
ئه‌م هه‌ڵبه‌سته له‌ساڵی 1950دا نووسروه و له ساڵی 1983 دا ته‌واو كراوه
چاوه‌ڕوانی بێهووده
هه‌موو ڕۆژێ له به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژن و باڵایه
له سه‌ر ڕێیدا ئه‌وه‌ستم، هه‌تا كوو ئاوی پێم دایه !
به دوو چاوێ كه شه‌وقی چاوه‌ڕوانی ئه‌ی ترۆكێنێ
به دوو چاوێ كه سیڕڕی قووڵی لاوێتی ئه‌دركێنێ
سه‌رنجی ڕێ ئه‌ده‌م ، ڕێگا، هه‌موو شێوه‌ی ئه‌وی تیایه
وه‌كوو دنیا له ناو جوانی ئه‌وا توابێته‌وه... وایه
شنه‌ی با، باسی جوانی ئه‌و به گوێی مندا ئه‌چرپێنێ
هه‌موو ده‌ركه‌وتنی شۆخێ، دڵی من دا ئه‌خورپێنێ
به‌ڵام خورپه‌ی ته‌واوی دڵ له گه‌ڵ هه‌نگاوی ئه‌و دایه
كه سه‌رتاپا له ئاوازی به‌هه‌شتی خواوه ... په‌یدایه
به‌ڵێ ! كاتێ كه ئه‌و ده‌ركه‌وت، ئیتر من بێ سه‌ر و شوێنم
به تیشكی خۆری جوانی ئه‌و، به جارێ قوڵپ ئه‌دا خوێنم
وه‌كو چۆن نه‌ونه‌مامێ، گه‌رده‌لوول ئه‌یبات و ئه‌ی هێنێ
له‌شم موچڕكی دڵداری، وه‌ها ناخی ئه‌بزوێنێ !
ئه‌گه‌رچی وه‌ك خه‌یاڵی من عه‌با ده‌وری له‌شی داوه
له ئه‌ندام و له‌ش و لاری بڵند و ڕێكی ... ئاڵاوه
به‌ڵام كاتێ كه با چمكی عه‌باكه‌ی لا ئه‌دا، تاوێ
ئه‌ڕێژێ پووزی نایابی ، له سیحری خوایی، لافاوێ
سلێمانی 1951
په‌یامی یار
له یاره‌وه:
له شۆخ و شه‌نگی پاره‌وه،
له ڕازی ... پڕ نیانی یا،
له ته‌ك شنه‌ی به‌یانی یا،
په‌یام له یاری جوانه‌وه،
گه‌یشته لام..
******
به‌رامه‌كه‌ی،
گوڵاوی باخی نامه‌كه‌ی،
كه ئاوی زینده‌گانی یه..
شه‌رابی كامه‌رانی یه،
گوڵی هیوای ژیانه‌وه،
گوڵی هیوام..
******
چ نامه‌یێ ؟
چ په‌نجه‌یێ ، چ خامه‌یێ ؟
ئه‌وه‌نده دڵ ئه‌كاته‌وه !
خه‌فه‌ت له بیر ئه‌باته‌وه،
ئه‌خاته ناخی گیانه‌وه:
ته‌زووی به‌تام.
سلێمانی1958
دڵێكی تێكشكاو
به سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بڵندی گه‌نجی وه‌ستاوم !
شریتی عومری ڕابوردووم وه‌كو خه‌و دێته بارچاوم
شریتی چی ؟ سه‌راپا سه‌رگوریشته‌ی ناهومێدیمه
فلیمی پڕ له ناسۆری هه‌ره‌س هێنانی لاویمه
تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م، سه‌رنجم چه‌نده لێ داوه.
له تاپۆی نامرادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه.. !
ئه‌وی ئه‌وساكه ڕوناكی ئه‌دا به‌م ژینه شێواوه
دڵێكی پڕ له ئاهه‌نگ بوو، كه ئێستا پاكی ڕووخاوه .. !
******
به‌ڵێ ئه‌وسا دڵێكم بوو، كه سه‌رچاوه‌ی ژیانم بوو
دڵێ: مه‌ڵبه‌ندی ئاوات و ته‌وژم و تینی گیانم بوو
دڵێ: گوڵزاری دڵداری و به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی بوو
وه‌كو بتخانه مه‌یدانی بتی جوانی په‌رستی بوو
له گه‌ڵ گریان و هاواری هه‌ژارانا له شینا بوو
له گه‌ڵ ناڵه‌ی كه‌سانا له خورپه و ڕاچه‌نینا بوو
له ژێر سایه‌ی ئه‌وینێكا ، هه‌موو سیحرێكی پۆشی بوو
له كونجێكی خه‌راباتا ، خه‌ریكی باده‌نۆشی بوو
دڵێ بوو: دار و دیواری هه‌موو مه‌ستی نیگارێ بوو
هه‌موو سوچێكی ده‌سكردی ، به‌ڵێنی تاقه یارێ بوو
دڵێ، خونچه‌ی ته‌مای وابوو، له خۆشی ئه‌و ده‌می واكا
كه تیشكی ئه‌و له لێوی دا، گوڵاوپڕژێنی دنیا كا.. !
دڵێ، ئاماده بوو، تاری، هه‌زار ئاوازی لێ هه‌ستێ
به مه‌رجێ: گوڵبه‌ده‌م جارێ به مه‌ستی لێی بدا، ده‌ستێ!
ته‌لاری دڵ، كه دیواری وه‌ها مه‌ستی ئه‌وینی بوو :
له باوه‌ش گرتنی باڵای، هه‌موو ئاواتی ژینی بوو..!
.............................................................
وه‌نه‌وشه و نێرگز و شه‌وبۆ ، هه‌موو سه‌رخۆشی تاسه‌ی بوون
له ته‌ك سروه‌ی به‌یانیدا: ته‌ماداری هه‌ناسه‌ی بوون. !
......................................................................
هه‌موو پێكێكی مه‌ینۆشی، به‌یادی ئه‌و، كه پڕ(مه‌ی)بوو
له مه‌یخانه‌ی دڵا كه‌یلی بزه‌ی ئه‌و جووته لێوه‌ی بوو !
هه‌موو پاڕانه‌وه‌ی وابوو، به شێوان و سبه‌ینانێ :
كه ڕۆژێ لێوی پڕ تاسه‌ی له سه‌ر دوو لێوی ئه‌و دانێ !
******
كه‌چی ئه‌و كۆشكی چه‌ند ساڵه‌ی، دڵم بنچینه‌كه‌ی دانا
به ته‌نیا گه‌رده‌لولێكی(نه‌هاتی)، چوو به ئاسمانا .. !
هه‌موو ئه‌و نیاز و ئاواته‌ی له ناو ناخی ده‌روونا بوو
له داخی بێ به‌ڵێنی ئه‌و به جارێ ته‌فر و توونا بوو .. !
به‌ڵێ، كاتێ به‌خۆم زانی، به‌هاری پڕ ئه‌وین ڕۆیی
خه‌و و ئاواتی چه‌ند ساڵه و به‌ڵێنی پێ گه‌یین ڕۆیی.. !
گه‌لێكم پشكنی دنیا له دووی ئه‌و جووته لێوه‌ی ئه‌و
هه‌زار ئه‌فسووس ! نه ئه‌و ڕۆژه‌م به‌دی كرد و نه شێوه‌ی ئه‌و
نه پڕشنگی له خونچه‌ی دا، نه په‌نجه‌ی دا له تاری دڵ..
نه به‌ژنی شۆخ و شه‌نگی بوو به میوانی ته‌لاری دڵ
نه چاوانی گوڵی ڕشت و نه كلچێوكێكی پیا هێنا
نه پرچی نێرگزی مه‌ست و، وه‌نه‌وشه‌ی شینی داهێنا
نه پێكی نایه سه‌ر لێو و نه بیستم ڕازی شیرینی
نه ماڵ ئاوایی لێكردم نه ئیتر شێوه‌ییم بینی
..............................................................
به‌ڵێ ، ئێستا ئه‌وه‌ی جێ ماوه بۆ من ، یادگارێكه
به‌سه‌رهاتی دڵی ورد و به‌سه‌رچوونی به‌هارێكه..!
تانگۆی كوردی
تاقانه خونچه‌كه‌ی باخی ژیانم..
زیندوو كه‌ره‌وه‌ی ئاواتی بێ گیانم !
ڕۆشنكه‌ری ڕێگای ژین و مانم..
با له ده‌ستی ژینی په‌ستی شار و دێ، شار و دێ
ڕاكه‌ین و ڕوو بكه‌ینه چۆڵ و هه‌ردێ، ناو هه‌ردێ .
ته‌نیا، وه‌ك ئاسكۆڵه‌ی كۆسار،
ڕوو بكه‌ینه قه‌د شاخ و ناو گوڵزار.
******
له قه‌د پاڵی شاخی هه‌زار به هه‌زار..
له سای سێبه‌ری دره‌ختی ناو گوڵزار.
كونجێ بكه‌ین به هێللانه و هه‌وار..
ده‌ست له گه‌ردن، تاكوو مردن، شۆخ و شاد، شۆخ و شاد
خه‌می دنیا به ماچ بده‌ین به باد، هه‌ر به باد
گۆنات هه‌ڵمژم پڕ به ده‌م
سوور هه‌ڵگه‌ڕێی هێنده ماچت كه‌م..!
سلێمانی 1939
فەلسەفەی دڵــــــــداری کەجۆگــــا یێــــکەڵی چــەم بێ وچەمیش ێـــــــکەڵ بە دریابێ بــە قـــانونی خـــودا ئەشـــیا ئەبـــێ تێــــــکەڵ بــــــــە یکتربن کەچێوەکـــەش بکەن مـــاچی هــەمووئـــــاسمانی بەرزوشین ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکــــــــات و لێی دووربی ئــەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گــەر تۆش نەکــەی مــــــاچم
ئەی دیدە پەری یەو گــــــەردەنە بێگەردە کــــــــە وەك تەختی بلورە ئەمرۆ دڵــــــی بێچارە ئەبـــــەی ئەیخەیتە نــــــاوداو ئــەم چـــەند قسەیەم و توە بـــــەتۆ ئێسە بەچاکی سالی١٩٣٩ نووسراوە
خــــــــــــــــــــــــــــه‌رمانه که‌چاوت چه‌شنی ئاوێنه وه‌ها بێ په‌رده درکانی؟ ئه‌زانم دڵ هه‌یه، وه‌ک مس، که‌ژه‌نك دێنێ به‌ئاسانی دڵی تؤ زێڕی تێزابه له‌کوێوه ژه‌نگی هه‌ڵهانی؟ ئه‌مانه گه‌رچی تێ ناگه‌مک، به‌ڵام پێوسته بیزانی هه‌تا ماوم له‌دنیادا، فریيشته‌ی باخی ئاواتم به‌دڵ هه‌رچه‌شنی خه‌رمانه، له‌ده‌وری مانكی گؤناتم
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی گاگه‌ش
شەماڵیش پـــــر لــــە هەستی بێ نیە شت تــــــاکو تەنیابێ
ئیتـــــــــر بــــۆچی مـــن و تـــۆ تێــــکەلی یەکـــتر ببین نــــابێ
شەپۆلیش هەر وەکو دڵـــدار لــەمل یـــەك دەستی ئـــالابــــێ
کەتیشکی رۆز زەمینی هـــەر وەکــــــــو دوولبــەر لــەکۆشابی
هــەمــــووی بــێ کەڵکە ئەم ماچـــانە بـــێ تۆ فایدەی نـــابێ
ئــەی دیدە پــــەری بەو دەمـــــە بەو کوڵمە گوڵینە
بـــــۆکەس نیە تاسەر،ئەوەرێ، ئەم گوڵــــــی ژینە
تـــــاسەرنیە ئــــەم نـــــازە ، وەهـــا دووری مەبینە
ئەو چــاوە گــەلاوێــــژە خـــــەڵاتــــــی کـــــــە برینە
ئەو زووڵفە کە ئێساکە دووتوێـــــی عەمبەری چینە
رۆژێــــــکی کە دێ، تێکەڵی توێی خـــاکی زەمینە
ئــــــەو لێوە کـــــە وەك خونچە تەر و ناسك و سورە
ئێستاکە بەبـــــێ رەحمی سزای جــــــەور و فتورە
لای وایـــــە کە ژین فـــــانی نیەو رێـــــــــگای دوورە
نــــــــایزانێ کە هەر پەنجێ لـــــەم خاکی زەنمینە
کوڵمی دەهەزار(لەیل) و دەمی سەد(مەم و زین)ە
نــــایزانــــی سبەینێ ئەکـــــەوی سەرکز و دامــــاو
ئەو جوانیە ئەروات و لـــەچــــاو گومەبێ وەك ئــــــاو
ئــــــەورۆژە ئەبــــــێ دائیمە هـــــەر بێنیە بەرچــــاو
تا رەحمێ بــــکەی ئێستا کـــــە بـــــەم زام و برینە
سەرکز نەبـــــی لەو جێگە بــــــێ سامانی زەمینە
گەرچـــی ئەشیزانم دڵــــی بـــــــەردت نییە بــاکی
مەروانـەرە ئەمرۆ کـــە بــــەروومـەت گوڵــــــی تاکی
بروانــــە سبەینێ کــــــە لەنــــــاو دامەنــــی خاکی
سەد لـــــەیلی وەك تـــــۆ بووە لــەم رۆشنی ژینە
ئێستاکــــــە لەنـــاو جەرگەیـــــی تــــاریکی زەمینە
چ سڕێکت له‌ناودڵدا ، حه‌شارداوه به‌په‌نهانی؟