كه ژاڵ ئاده می- ( سەقزی )ژیان نامە و شێعرەکانی
به ر به یانی ئازادی--بوکی شیعر--ئاشقێکی نامۆ--کوچه تنهایی(فارسی)--خواب رنگین(فارسی)
كه ژاڵ ئاده می ساڵی 1983 له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بوو. هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه هه‌ستی بۆ شێعر‌و مۆسیقا بو. له ته‌مه‌نی 8 ساڵاندا ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی شێعری كوردی كرد‌و خوێندن‌و نوسینی كوردی له شێعره‌كانی مامۆستا قانع فێر بو. زۆر جار شێعره‌كانی ماموستا قانعی ئه‌كرد به گۆرانی و هه‌ستی پاك‌و ناسكی مناڵانه‌ی خۆی پێ ده‌رئه‌بڕی.
ساڵی 1998 ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران بوو له وڵاتی سوید نیشته‌جێ بو. له ته‌مه‌نی 15 ساڵاندا ده‌ستی به ژه‌ندنی ئامێری كه‌مان (ویۆلۆن) كرد‌و له مه‌كته‌بی مۆسیقای "سه‌با" ده‌ستی به خوێندنی تێئۆری موزیك كرد.
كه‌ژاڵ له پاڵ مۆسیقادا خه‌ریكی شێعر نوسینیشه. كه‌ژاڵ بۆ خۆی ده‌ڵێ شێعر نزیكترین رفێقمه كه هه‌مو سكاڵا‌و ده‌رده‌دڵێكی لا ئه‌كه‌م. شێعره‌كانی كه‌ژاڵ له زبانی خۆیه‌وه وه‌ك ئافره‌تێك نوسراوه. گوێگر به بیستنی گۆرانیه‌كانی كه‌ژاڵ به باشی تێ ئه‌گا كه ئه‌و شێعرانه نۆسراوه‌ی ئافراتێكن و ئه‌وینو ئازار‌و هاوارو ئاواتی ژنێك تێیاندا خۆ ئه‌نوێنێ.
كاتێ مامۆستا عه‌لی شه‌كوری كه هه‌ر له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری كه‌ژاڵه‌وه مامۆستا‌و هانده‌رو یارمه‌تی ده‌ری بوه، تێ گه‌ی كه‌ژاڵ ده‌نگێكی به‌سۆزی هه‌یه پێشنیاری پێدا شێعره‌كانی خۆی ئاوێته‌ی مۆسیقا بكات و بیكات به به‌رهه‌مێک.
به‌رهه‌می جوانترین وشه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می كه‌ژاڵه. ساڵی 2006 ده‌رچوه و له 6 گۆرانی پێك هاتوه. مامۆستا عه‌لی شه‌كوری دانه‌ری ئاوازه‌كانه و گۆرانیه‌كان هۆنراوه‌ی كه‌ژاڵن
كه‌ژاڵ هه‌ستی خۆی بۆ شێعر‌و مۆسیقا به‌م وشانه ده‌رئه‌بڕێ :
" مۆسیقا هاژه‌ی دڵی پڕ هه‌سته و شێعر زایه‌ڵه‌ی هه‌ستێكی به‌سۆز. كاتێ كه پشكۆی شێعر‌و مۆسیقا پێكه‌وه ئه‌كه‌ونه گڕ گرتن، ئه‌و كاته‌یه كه جوانترین وشه‌كان له باوشی به‌تینی گۆرانیێكدا خۆیان ئه‌نوێنن. به‌رهه‌مه‌كانم پێشكه‌شی هه‌مو ئه‌و دڵانه‌ی ئه‌كه‌م كه بۆ ئازادی، بۆ عه‌شق و بۆ ئینسانیه‌ت لێ ئه‌ده‌ن. جوانترین وشه‌م پێشكه‌ش ئه‌که‌م به‌و هونه‌رمه‌ندانه و مامۆستایانه‌ی وا هونه‌رو مۆسیقا لایان به ڕێزه و بۆ په‌ره پێدانی تێ ئه‌كۆشن."........