كه‌ریم خانی زه‌ند
سه‌رکرده كه‌ریم خانی زه‌ند بناسه
كه‌ریم خان هه‌ڵكه‌وتووترین ناوداری زه‌ندی-یه‌كانه كه هۆزێكی گه‌وره‌ی عه‌شره‌تی (له‌ك)ه و له‌گوندێكی ناوچه‌ی مه‌لایه‌ر له‌دایكبووه.

ئه‌و كاته‌ی نادر شای ئه‌فشار خاكی لوڕ‌و به‌ختیاری خسته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، كه‌ریم خان چووه ناو ریزی سوپاكه‌یه‌وه‌و دواتر گه‌یشته پله‌ی سه‌ركرده‌ی سوپا.
پاش له‌ناوچوونی نادرشا، پشێوی‌و پاشاگه‌ردانی ئێرانی گرته‌وه، كه‌ریم خان توانی له‌و باره دژواره‌دا ده‌سه‌ڵاتی زه‌ندییه‌كان دامه‌زرێنێ‌و حوكمی ئێران بكات.
ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه هه‌میشه خۆی به‌خزمه‌تكاری گه‌ل زانیوه‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه نه‌یهێشت پێیبڵێن پاشا.
له‌ماوه‌ی 33 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا دادوه‌ریی‌و ئاسایش سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرته‌وه.
هه‌رچه‌نده كه‌ریم خان نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌تدا لێهاتوو بووه، له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیا نه‌رم و نیان و لێبوردوو بووه.
ئه‌م سه‌ركرده ناوداره‌ی كورد ساڵی 1779 كۆچیدوایی كرد‌و پاش مردنی جارێكی تر ئاشووب و شه‌ڕ و كوشتار له ئێران‌دا سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه.