ئەنارکیزم-آنارشیسم
ئەم چەن کتێبە لە لایەن پەرتووكخانەی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان بۆ ئیمەیلی کتێبخانەی کوردی ئەوین ناردراوە
ئێمەش لە گەڵ ڕێز و سپاسمان بۆ ئەو خۆشەویستانە کتێبەکان لە گەڵ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ئەنارکیستان دادەنێین
۱-ئانارکیزم و ئەنارکۆسەندیکالیزم- نووسینی:ڕۆدۆڵف ڕۆکەر-وەرگێڕ لە فارسیەوە:هەژین
۲- ئەرنارکیزم،پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی-نووسینی:هەژین
۳-بەرەو ئەنارکیزم-نووسینی: ئێریکۆ مالاتێستا-وەرگێڕ لە فارسیەوە:هەژین
۴-گفتگۆی خەیاڵکردی نێوان کارڵ مارکس و میخایل باکۆنین-نووسینی: مۆریس کرانستۆن-وەرگێڕ لە فارسیەوە:هەژین
۵-مارکسیزم و ئەنارکیزم-نووسینی: دانیال گوێرین-وەرگێڕ لە فارسیەوە:هەژین
۶-خەباتی ڕاستەوخۆ-نووسینی: ئیمیلی پاگێت-وەرگێڕ لە فارسیەوە:هەژین
سەبارەت بە ئانارکیزم
ئەنارکیزم یان ئانارکیزم تیۆرییەکی ڕامیارییە بە ئامانجی پێکھێنانی کۆمەڵگەیەکی ئانارکی «بێ خاوەن و بێ سەروەر».[١] بە واتایەکی تر، ئانارکیزم تیئۆریایەکی ڕامیارییە، کە ئامانجی پێکھێنانی کۆمەڵگەیەکە کە تێیدا کەسەکان بە شێوەیەکی ئازادانە و یەکسان ھاوکاری یەکتر دەکەن. بەپێی ئەمە ئانارکیزم دژ بە ھەموو جۆرە سیستەمێکی قوچکەیی کۆنترۆڵە، چ لەلایەن دەوڵەتەوە بێت، چ لە لایەن سەرمایەدارەکانەوە. وەک شتێکی زیانبەخش بۆ کەسەکان و تاکایەتییان، ھەروەھا ناپێویستیشە. سووزان بڕاون (بە ئینگلیزی: L. Susan Brown) کە کەسێکی ئانارکیستە، دەڵێ:
لە کاتێکدا دەرکی خەڵکی لە ئانارکیزم توندوتیژییە (بزاڤی دژەدەوڵەت) ئانارکیزم ڕێبازێکە، نە یارییەکی سادە لەگەڵ دەوڵەت. ئانارکیستەکان دژی ئەو شێوازە بیرکردنەوەن، کە دەسەڵات و سەروەری بۆ کۆمەڵگە بە پێویستییەکی ناچاری دەزانن و لە بەرامبەر ئەمەدا پشتیوانی لە گەلکاری و ھەرەوەزی، شێوە ناپایەبەندی قوچکەیی کۆمەڵگە و ڕێکخراوەی ڕامیاریی و ئابووریی دەکەن. [٢]
ھەرچەندە ھەمیشە لە نێوان گشت تێئۆریا ڕامیارییەکاندا، «ئانارکیزم» و «ئانارکی» خراپتر لە ھەمووان وێنا کراون. بەگشتی، ئەم وشانە وەک «ئاژاوە» یا«بێسەرەوبەرەیی» بەکار دەبرێن و سەرەنجام ئەم شێوازی بیرکردنەوەیە بەو وێناندنانەوە دەکەنە بەڵگەی ئاژاوەخوازی ئانارکیستەکان، و حەزی ئەوان بە «گەرانەوە بۆ یاساکانی جەنگەڵ».
ڕەوتی ئەم خراپ وێناندنە، بێ پێشینەی مێژوویی نییە. بۆ نموونە لە وڵاتانێکدا کە کۆمەڵگا لەژێر دەسەڵاتی تاکەکەس دایە، وشەی وەک «کۆمار» و «دیموکراسی» ڕێک بە واتای «ئانارکی»، بۆ دەربڕینی بێنەزمی و تێکدان بەکار دەبرێن. ھەر بۆیە ئەوانەی کە لە بوونی بارودۆخی ھەنووکەیی سوودمەندن، ھەوڵ دەدەن تاوەکو ئەو بیرکردنەوەیە دەرببڕن، کە لە سایەیدا نەیاری لەتەک سیستمی ھەنووکەیی بێکەڵک بێت و کۆمەڵی تازە دەکێشرێتە پای بێسەرەوبەرەیی. یان ئاوا کە ئێریکۆ مالاتێستا (بە ئینگلیزی: Errico Malatesta) دەری دەبڕێت:
لەوەتەی وا بیر دەکرێتەوە، کە دەسەڵات پێویستە و بەبێ دەسەڵاتداری بۆی ھەیە شێوان و پەرێشانی بەرپا ببێت، ئیتر زۆر سروشتی و لۆژیکییە کە ئانارکی (کە بە واتای نەبوونی دەسەڵاتدارییە)، بە واتای نەمانی نەزم و ھێمنی، لێک بدرێتەوە.[٣]
ئانارکسیتەکان دەیانەوێت ئەم «دەرکە ناڕۆشنە گشتگیرە» بۆ ئانارکی بگۆڕن، تاوەکو خەڵکی زیان و نەھامەتییەکانی دەسەڵات و ھەر جۆرە پەیوەندییەکی پایەبەندیی قوچکەییانەیان بۆ دەر بکەوێت:
گۆڕینی بۆچوونەکان و خەڵکی ھێنانە سەر ئەو بڕوایەی کە بوونی دەسەڵاتدار نەک تەنیا پێویست نییە، بەڵکو زۆر زیانبەخشیشە. ئەو کات وشەی ئانارکی کە بە واتای نەمانی دەسەڵاتدارییە بۆ ھەمووان یەک تێگەیشتنی دەبێت: «نەزم و ڕێکخستنی سروشتی، یەکبوونی پێداویستییە مرۆڤییەکان و بەرژەوەندییە گشتییەکان و ئازادی بێسنوور لە چوارچێوەی ھاوپشتی بێسنووردا.[٤]
ئەمە بەشێکە لە پرۆسەی گۆڕینی ئەو بیرکردنەوە زاڵە لەمەڕ ئانارکیزم و واتای ئانارکی. بەڵام ئەمە گشت نییە. ھەروەھا لە پاڵ خەبات دژی شێواندنی بەرھەمھاتوو لەلایەن ئەو «دەرکی ناڕۆشنی گشتی»یەوە بەرامبەر «ئانارکی»، دەبێت لە دژی شێواندنی درێژماوەی دەستکردی دوژمنانی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی لەمەڕ ئانارکیزم و ئانارکیستەکان ھەوڵ بدرێت. بەو جۆرەی کە بارتۆلۆمیۆ ڤانزەتی (بە ئینگلیزی: Bartolomeo Vanzetti) لەبارەی ئانارکیستەکانەوە دەڵێت:
ڕادیکاڵترینی رادیکاڵەکان (پشیلە کێوییەکان) ترسێنەر و حەپەسێنەری ڕیاکاران و دەمارگیران، بەھرەکێشان، دەستبڕان، خۆدەرخەران و ستەمکارانن… ھتد، ئێمە زیاتر لە ھەموو کەسێک کەوتووینەتە بەر ستەمکاری، خراپ نیشان دراوین و خەڵکمان خراپ لێ تێگەیێندراوە.[٥]
ڤانزەتی دەیزانی لەمەڕ چی دەدوێت. ئەو و ھاوەڵە خۆشەویستەکەی نیکۆلا ساکۆ (بە ئینگلیزی: Nicola Sacco) لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە لەسەر تاوانێک کە ئەوان دەستیان تێدا نەبوو، زیندانی کران و لە ھەمان ساڵدا لەبەر ئەوەی کە ئانارکی و خەڵکی ئەوێندەرێ نەبوون، ساڵی ١٩٢٧ بە ئەلەکتریک لە سێدارە درا.
بۆ زانیاری زیاتر لێرەدا کرتە فەرموون
1.↑ P-J Proudhon, What is Property , p. 264
2.↑ The Politics of Individualism, p. 106
3.↑ Anarchy, p. 16
4.↑ Op. Cit., pp. 16
5.↑ Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274
سەرچاوە: ویکیپیدیای کوردی و فارسی