میر‌حاج ئه‌حمه‌د
بیست و پەنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی 1988.11.19 ئه‌فسه‌ری نیشتیمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێڕی به‌جه‌رگی كورد میر‌حاج ئه‌حمه‌د تاهیر ئاكره‌یی كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م تێكۆشه‌ره له‌ساڵی 1911دا له شاری ئاكرێ له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاكرێ و ناوه‌ندیی له مووسڵ و به‌غدا ته‌واوكردووه و له ساڵی 1931دا له خانه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی له به‌غدا وه‌رگیراوه و له ساڵی 1934دا خوێندنی ته‌واوكردووه و له 1934.10.01ه‌وه تاكو 1935.09.15دا له كۆلیژی سه‌ربازی له به‌غدا وه‌رگیراوه و دوای ساڵێك و مانگێك ده‌رچووه و پله‌ی مولازمی دووه‌می پێدراوه وبۆ ساڵی 1939 كراوه به مولازمی یه‌كه‌م كاتێك كه پارتی هیوا له‌سه‌رهه‌یكه‌لی "كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر" له 1939.05.27دا به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا ڕه‌فیق دامه‌زرا، میر‌حاج بووه ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد و په‌یوه‌ندیی به گه‌لێك كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و ئه‌فسه‌ری كورده‌وه كردووه هێناوینی بۆ ناوڕیزه‌كانی "پارتی هیوا"وه.

له ساڵی 1942دا مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتووه تاكو به‌نهێنی بچێ بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و تاكو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پارتی هیوا په‌یوه‌ندی به دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی "ژ.ك" واتا "ژیانه‌وه‌ی كورد" بكات و وابوو پێش 1942.09.16 گه‌یشته مه‌هاباد له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵه ڕامیارییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی "ژ.ك"یان دامه‌زراند.
كاتێك كه شۆڕشی (1943-1945)ی بارزانیی به‌سه‌ركردایه‌تی بارزانی هه‌ڵیگرسا و میری ئێراق كه زانی شه‌ڕ ئه‌و شۆڕشه‌ی پێ ناكوژێته‌وه له‌مانگی كانوونی دووه‌می 1944دا ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند و له‌گه‌ڵ بارزانی كه‌وته گفتوگۆ و سه‌ركرده‌ی شۆڕش پێشنیازی كرده ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره كورده دڵسۆزه‌كان ببنه ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیی له‌نێوانی سوپای ئێراق و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و نه‌قیب مرحاج كرابه ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیی له ئاكرێ و نه‌قیب مسته‌فا خۆشناو له بارزان و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز له (بلێ) تاكو له نزیكه‌وه چاودێری ئاگربه‌سته‌كه بكه‌ن.
كه شه‌ڕ له نێوان به‌غدا و شۆڕشگێرانی ده‌ستی پێكرده‌وه له كۆتایی ساڵی 1944دا میر‌حاج چووه پاڵ شۆڕشگێڕان.
كاتێكیش كه بارزانی نه‌مر له 1945.01.15دا بۆ ڕزگاركردنی بارزانی مسته‌فا به‌سه‌رۆك و میر‌حاج ئه‌حمه‌د و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز و مسته‌فا خۆشناو و خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی و ئه‌مین ڕه‌واندزی و سه‌یدعه‌زیز شه‌مزینی و هی دیكه به ئه‌ندام هه‌ڵبژێردران.
ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیاره ڕۆڵێكی باشی بینی له ناساندنی شۆڕشی كورد به هه‌موو لایه‌كی ئێراق و ده‌ره‌وه‌یدا و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا میری ئێراق له‌سه‌رچوونه پاڵ شۆڕشی بارزان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی پاشمله‌ی میر‌حاج و ئه‌فسه‌ره هاوڕێكانی دا.
كاتێك كه میری به‌غدا به‌هێزێكی زۆری سیسته‌می و ناسیسته‌می هێرشی برده سه‌ر شۆڕشی كورد، بارزانی سه‌ركرده، كه بینی ناهاوكوفیه‌كی زۆر له هێزی شه‌ڕكه‌ر و چه‌ك له‌نێوان شۆڕشگێڕانی كورد و میری به‌غدا هه‌یه، بڕیاریدا له ڕۆژی 1945.10.11دا خۆی و چه‌كداره پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێڕه‌كان به‌خاووخێزانه‌وه ئاودیوی كوردستانی ئێران ببن و بچنه پاڵ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و میر‌حاج یه‌كێك بوو له‌و ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌یشتنه مه‌هاباد و به‌شدارییان له‌دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراتی كوردستان كرد، كه پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له‌ڕۆژی 1946.01.22دا له گۆڕپانی چوارچرا له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا ڕایگه‌یاند.
كاتێكیش كه بارزانی نه‌مر ویستی پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی ئێراق له‌سه‌رشێوه‌ی پارتی دیموكرایه‌تی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دابمه‌زرێنی، له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كان: میر‌حاج ئه‌حمه‌د و مسته‌فا خۆشناو و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز و خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر هه‌مزه عه‌بدوڵڵا كۆبووه‌وه بڕیاریان دا ئه‌و پارته دابمه‌زرێنن و هه‌مزه عه‌بدوڵڵا یان نارده‌وه كوردستانی ئێراق بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كانی "شۆڕش" و "ڕزگاری" تاكو خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و له‌جێی ئه‌وان پارتی دیموكراتی كوردستان دابمه‌زرێ و وابوو له 1946.08.16دا ئه‌م پارته نه‌ته‌وه‌ییه دیموكراتیه دامه‌زراو بارزانی به‌سه‌رۆك و میر‌حاج به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژدران.
كاتێك كه كۆماری دیموكراتی كوردستان له 1946.12.17 ڕووخێنرا میر‌حاج چاره‌نووسی خۆی به بارزانیی نه‌مره‌وه به‌سته‌وه و له‌گه‌ڵیدا چوو بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له 1947.07.18ه‌وه تاكو 1958.10.06 له‌و وڵاته‌دا مانه‌وه و له ڕۆژی 1948.01.19دا كورده‌كانی كوردستانی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی له شاری "باكۆ"ی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست تاكو ته‌كانێك به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد بده‌ن و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی مسته‌فا به‌سه‌رۆكی سه‌ركردایه‌تی ڕامیاری بزوتنه‌وه‌ی كورد و میر‌حاج ئه‌حمه‌دیش به ئه‌ندام ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه هه‌ڵبژێردران.
له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958ی ئێراق. له ڕۆژی 1958.08.21 دا بارزانی به‌یاوه‌ریی میر‌حاج و ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی چوونه ڕۆمانیا له‌و وڵاته‌وه برووسكه‌ی پیرۆزباییان بۆ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی 14ی ته‌ممووز لێداو ڕێگه‌دران بێنه‌وه ئێراق و له هاتنه‌وه‌ی بارزانی بۆ كۆماری ئێراق دیسان میر‌حاج و ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی یاوه‌ری بوون له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان لایاندا لای جه‌مال عه‌بدولناسری سه‌رۆكی میسر و ڕێزێكی زۆریان لێنراو بۆ ڕۆژی 1958.10.06 یاسای لێبوردن "میر‌حاج"ی گرته‌وه و سزای له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ر لاچوو و له ڕۆژی 1959.03.24دا به پله‌ی "موقه‌ده‌م" گه‌ڕێنرایه‌وه سوپا به‌ڵام له‌پاش كووده‌تا شوومه‌كه‌ی 8ی شوباتی 1963 گیراو خانه‌نشین كرا‌و له‌به‌ر باری ته‌ندروستی ناهه‌مواری پێی نه‌كرا بچێته پاڵ شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ڵام تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی هه‌ر دڵسۆزی ڕێبازی پارتی و بارزانی بوو تاكو له ڕۆژی 1988.11.09دا له به‌غدا كۆچی دواییكرد و بۆ ڕۆژی 1988.11.13دا ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ شاری ئاكرێ و له‌وێش به‌خاك سپێرا