هەشتی مارس پیرۆز بێت
8ی مارس بۆیەكەمجار لە دووەمین كۆنگرەی جیهانی ژنانی سۆسیالیستی ساڵی (1910) لەلایەن رابەری سۆسیالیستی ژنان (كلارا زتكین) وەك رۆژی جیهانی ژنان پێشنیاز كرا و هەر لەهەمان ساڵدا لەچەند وڵاتێكدا ژنان رژانە سەر شەقامەكان و نەقدی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە نایەكسانیان. لەوكاتەوە لە زۆربەی وڵاتان ساڵ لەدوای ساڵ ژنان بەشێوەی جۆراو جۆر یادی ئەمڕۆژەیان كردۆتەوە. تا لەساڵی (1975) ئەو رۆژە وەك رۆژی ژنان لە نەتەوە یەكگرتوەكان بەڕەسمی ناسرا

ئهی جیهان
ئهی گهل و هۆز
که ههشتی مارس دێت
قەت پێم مهڵێن رۆژت پیرۆز
وا مهزانن دێنه سۆ
زامی ژن بوون
له سهر جهستهی رۆح و ژینم
نا
ئهوهى خاک وئاڵام
له دهس داڵاش دیله
بووهته گهوره برینم
مهڵێن پیرۆز
هیچم لا پیرۆز نیه
تا ئهو کاته ی
خهونی ئازادی دهبینم...
سپاس و ڕێز بۆ خاتوو کەژاڵ حەسەن زادە بۆ ناردنی ئەم پارچە شێعرە بۆ کتێبخانەی کوردی ئەوین
هەشتی مارس پیرۆز بێت