هونه‌رمه‌ند ئه‌یاز زاخۆلی
ئه‌یاز یوسف ئه‌حمه‌د له شارۆچكه‌ی زاخۆ له ساڵی 1961 چاوی به‌ژیان هه‌ڵێناوه، هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردی بووه و زۆربه‌ی كاتی له دیوه‌خانان به‌سه‌ر بردووه كه گۆرانی بێژه‌كانی تیادا ده‌نیشتن و گۆرانیان ده‌وته‌وه.
ئه‌یاز پشتی ته‌واوكردنی خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندنی ڕوو له ئاماده‌یی كشتوكاڵ ده‌كات و له‌ئاهه‌نگ و ڤیستڤاڵ و جه‌ژن و بۆنه تایبه‌تیه‌كاندا ده‌ست ده‌كات به‌چڕینی گۆرانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئاهه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردووه.

ئه‌یاز خاوه‌ن گه‌نجینه‌یه‌كی مه‌زنی فۆلكلۆری و ڕه‌سه‌نی كوردی بوو، چه‌ندین ستران و چیرۆك و په‌ندی پێشنیان و داستانی له‌به‌ر بوو هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی زیاتری گه‌نجینه‌ی ده‌داو به دوای كه‌له‌پوور ده‌گه‌ڕا تا زیاتر ڕه‌سه‌نایه‌تیان لێ ههڵبهێنجێنت و هونه‌ره‌كه‌ی خۆی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.
ئه‌یاز، خولیای گۆرانی كوردی بووه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار به‌هاوكاری چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌ردانی ئێزگه‌ی كورد كرد له به‌غدا و له‌وێ شاره‌زایان گوێیان له ده‌نگی گرت هه‌رزوو پاشه ڕۆژێكی هونه‌ری گه‌شیان بۆ خواست، ئه‌م گۆرانیانه‌ی ئه‌یازی له ئێزگه‌ی كوردی تۆماری كردوون ئه‌مانه‌ن: "من دیت جارا عه‌ولی"، "لاندك"، "به‌س خۆ گرانكه"، "ئه‌ڤین دایێ"، "دێ بهه‌ژینه"، "كه‌ڤۆك"، "چوخك"، "سرودانه ڤرۆز"، "سرودا شه‌هید"، "چیبكه‌م ئه‌ز"، "هیڤی" و "گۆڤه‌نده".
هه‌روه‌سا له‌گه‌ڵ چه‌ندین شاعیركاری هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه بۆ سازكردنی گۆڕانیه‌كان له‌وانه‌ش "عه‌بدولعه‌زیز سلێمان"، "به‌شار محه‌مه‌د"، "سه‌گڤان عه‌بدول حه‌كیم"، "به‌درخان سندی"، "عه‌بدوڵڵا حوسێن" و ... هتد، جگه له‌م گۆرانیانه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی دهۆك تۆماری كردوون سێ كاسێتی دیكه‌شی له تۆمارگه‌ی "تۆمار" تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانیه‌كی به دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "ئه‌رده‌وان زاخۆلی" گوتووه، له ساڵی 1982دا، له زاخۆ كاسێتێكی تۆماركرد كه چه‌ند گۆرانیه‌ك بوو له‌وانه: "ئه‌گه‌ر دنیا هه‌می گۆلبن، های بهردهبهردهك، چ ته‌ڤنه، مه‌قامی مێره‌مێ، به‌سته‌ی پازنیل...."
به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه بیست ساڵ به‌ر له‌ئێستا مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌داو ئه‌یاز زاخۆلی له ڕوژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 1986.01.20دا، له‌شاری مووسڵ هه‌واڵی كۆچی دوایی ڕاگه‌یه‌ندرا و بۆ هه‌میشه چاوه‌گه‌شه‌كانی لێكناو ماڵئاوایی له سه‌وزایی خاك كرد.