مه‌حه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی قازی
محه‌ممه‌د حوسێن سه‌یفی قازی ناسراو به حه‌مه‌حوسێن خان ساڵی 1911 له شاری مه‌هاباد له دایكبووه.
میرزا حوسێن سه‌یف و لقوزات، باوكی حه‌مه‌حوسێن خان، یه‌كێك له پیاوه زانا و ناسراوه‌كانی كوردستان بووه. له هۆنراوه و نوسیندا ده‌ستێكی زۆر باڵای هه‌بووه، هۆنراوه‌كانی به كوردی و فارسی له كاتی خۆیدا ده‌ستاوده‌ست ده‌گه‌ڕان و له ناو خه‌ڵكدا زۆر به نرخ بوون.
![]()
حه‌مه‌حوسێن خان له ژێر ده‌ستی باوكێكی زانا و نیشتمانپه‌روه‌ردا پێگه‌یشتبوو. ئامۆزای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكرات بوو.
له سه‌ر ده‌می كۆماری كوردستاندا، كرا به شالیاری به‌رگری و تا گیران و شه‌هید بوونی هه‌ر له سه‌ر ئه‌م كاره بوو.
حه‌مه‌حوسێن خان له دادگادا زۆر پیاوانه له بیر‌و باوه‌ڕی دیموكراتانه‌ی خۆی، له كۆماری كوردستان، له پێشه‌وای كورد قازی محه‌ممه‌د به‌رگری كرد و شانازی پێده‌كرد، كه ئه‌و له سه‌ر ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێت.
شه‌وی 30ی 3ی 1947 پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و سه‌دری قازی و حه‌مه‌حوسێن خان له چوارچرای شاری مه‌هاباد له سێداره ده‌درێن.