سوره‌یا به‌درخان
سوره‌یا یه‌که‌مین کوڕی "ئه‌مین عه‌لی به‌درخان"ه و له ژنه چه‌رکه‌زییه‌که‌تی. سوره‌یا له ئه‌سته‌نبوول خوێندنی کۆلێژی کشتوکاڵی ته‌واو کردووه. ناوبراو له‌نێوان ساڵه‌کانی 1906 بۆ 1908 وه‌کو ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزانه‌که‌ی له ئه‌سته‌نبوول به‌هۆی گومانی تێوه‌گلان له کوشتنی "ڕه‌زوان پادشا" دوورده‌خرێنه‌وه. کامه‌ران له‌هه‌ریه‌ك له شاره‌کانی "Isparta" و "Akkon" ژیان به‌سه‌رده‌بات.
پاش شۆڕشی گه‌نجه تورکه‌کان و لابردنی سوڵتان عه‌بدولحه‌مه‌یدی دوو و ده‌ستکردن به‌کاری ده‌ستووری "ايکنجى مشروطيت" له‌ساڵی 1908دا ڕێگا به ئه‌مین عه‌لی و خێزانه‌که‌ی ده‌درێت، دووباره بۆ ئه‌سته‌نبوول بگه‌ڕێنه‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سوره‌یا بۆ ئه‌سته‌نبوول ده‌ست به ده‌رچوواندنی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" ده‌کات. له‌نێوان ساڵه‌کانی 1898 بۆ 1902دا مامی، که "مقداد میهدات به‌درخان" ناسرابوو، ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌هه‌مان ناو بڵاوده‌کرده‌وه. ساڵی 1909 ڕێگا له ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" گیرا و سوره‌یا خرایه گرتووخانه‌وه. به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ناڕه‌وا دژی "Jön Türkler" سزای کوشتنی بۆ ده‌رکرا.
له‌ساڵی 1910دا به دوورخستنه‌وه‌ی له وڵات فه‌رمانی لێخۆشبوونی بۆ ده‌رچوو. له ساڵی 1912دا دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوول و کۆمیته‌یه‌کی کوردی نهێنی دامه‌زراند. دووباره گیرایه و سزای کوشتنی بۆ ده‌رکرا. ساڵی 1913 له گرتووخانه هه‌ڵهات و بۆ هه‌میشه ئیمپڕاتۆرێتی عوسمانی به‌جێهێشت.
به‌هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له‌ژێر ناوی "عه‌زیزی ئه‌حمه‌د" ڕۆژنامه‌ی "کوردستان"ی له قاهیره ده‌رچوواند. هه‌ر له قاهیره "کۆمیته بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان" دامه‌زراند.
له‌ساڵی 1919دا بڕیاربوو له کۆنفراسی ئاشتی پاریس به‌شدار بکات، که تێیدا ویستی کۆشش بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ بکات. به‌ڵام پێشتر له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌کانه‌وه له‌کاتی جه‌نگدا گیرا.
له تشرینی یه‌که‌می 1927دا له به‌یرووت چووه ڕیزی ڕێکخراوی "Xoybûn". ساڵی 1929 گه‌رایه‌وه سوریا و به‌رده‌وامی به کاری ڕامیاریدا.
کاتێك له‌ساڵی 1930دا که‌مالییه‌کان "Serhildana Agiriyê"یان سه‌رکوتکرد و له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێکخراوی "Xoybûn" له پشت ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه بوو، ئه‌و کات سوریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسییه‌کاندا بوو، هه‌ربۆیه فه‌ڕه‌نسییه‌کان گرتیان و به‌ره‌وو پاریس ڕه‌وانه‌یان کرد.
سوره‌یا به‌درخان له‌ساڵی 1938دا کۆچی دوایکردوو و له‌پاش خۆی کوڕ و کچێكی به‌ناوی "قودرەت" و "حەقی" جێهێشتووه.
به‌پێی "Basil Nikitin"، سوره‌یا به‌درخان یه‌که‌مین ڕامیاریناسی کوردی بووه، که توانیوێتی ڕامیاری کوردی له پڕۆگرامی پارت و شێوازی مۆدێرندا به نووسین و ئاخافتن دابڕێژێت.