حه‌سیب قه‌ره‌داخی
له ناوه‌ڕاستی مانگی مایسی ساڵی 1929دا، له یه‌کێ له‌گونده ئارام و جوانه‌کانی ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ، له شاری سلێمانی و له ناو خێزانێکی خوێنده‌واری بنه‌ماڵه‌ی شێخانی مه‌ردۆخه‌ییدا، هاتۆته ژیانه‌وه.
![]()
له ساڵی 1948دا له‌کاتێ خوێندکاری "خانه‌ی مامۆستانانی دێهاتی" بووه له شاری حیلله‌ی عێراقی، زۆر چالاکانه به‌شدارییکردووه له ڕاپه‌ڕینه سه‌رتاسه‌رییه‌که‌ی ئه‌وساڵه‌دا و بۆ یه‌که‌مجار تێکه‌ڵ به کاروانی تێکۆشانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بووه.
تا ساڵی 1954 چه‌ندین جارکه‌وتۆته ژێر فیشاری ڕوه‌دوونان و ناچاربووه خۆبشارێته‌وه، دوا جار له‌و ساڵه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوشار و له 1955دا، ژنی هێناوه و یه‌که‌م لانه‌ی هاوسه‌رێتیی له سلێمانی پێکه‌وه‌ناوه.
تا شۆڕشی ته‌ممووزی 1958، چه‌ند جارێك بۆ ماوه‌ی کورت کورت زیندانی کراوه. له‌گه‌ڵ بڵێسه‌ی شۆڕشدا شاعیر ده‌بێته یه‌كێ له ناسراوترین و تارخوێنه‌کان و یه‌كێ له ناودارترین شاعیره داهێنه‌ره‌کانی ناو که‌سانی کوردستان، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ کوده‌تای به‌عه‌سیه‌کاندا له ساڵی 1963دا، ده‌ستبه‌جێ ده‌گیرێ و نزیکه‌ی 3 ساڵ له‌گه‌ڵ سه‌دان لاوی شۆڕشگێڕ و ده‌یان ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسه‌ر و ڕامیاری گه‌وره‌ی کورد و عه‌ره‌بدا، له زیندانی "نوگره‌سه‌لمان" ده‌مێنێته‌وه.
له کۆتایی ساڵی 1965 تا 1969، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و هه‌رسێ کوڕه و هه‌رسێ کچه‌که‌یدا، به دوورخراوه‌یی له شاری به‌غداد به کوله‌مه‌رگی و کوێره‌وه‌ری؛ به‌ڵام به سه‌ربه‌رزی ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1969دا، پاش 7 ساڵ زیندانی و دورخستنه‌وه، ڕێیپێ ده‌درێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان. له 17ی حوزه‌یرانی 1983دا، که‌ژاڵی کچی به‌ڕووداوێکی ئۆتۆمبیل و له‌کۆتایی 1984دا، به‌هاری تازه‌نه‌مامی کچی به نه‌خۆشییه‌کی کتوپڕی شێرپه‌نجه، گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و زام و خه‌مێکی قوڵ و فره سه‌ختیان له قوڵایی هه‌ست و بیر و سۆزی شاعیردا جێهێشت، که تا دوا ڕۆژی ته‌مه‌نی، شوێن په‌نجه‌یان هه‌م به‌سیمای خودی خۆی و هه‌م به‌سه‌ر جیهانی هۆنراوه‌یه و ئه‌ده‌بیاتییه‌وه دیار و ئاشکرابوو.
له ئێواره‌یه‌کی ته‌ڕوتووشی زستانی سلێمانیدا 1997.01.09دا بۆ دواجار دڵی پڕ له ژانی شێخی شاعیران، "حه‌سیب قه‌ره‌داخی"، له لێدان که‌وت و بۆ ڕۆژی دواتر له گردی سه‌یوان له سلێمانی بووه هاوڕێی تا هه‌تایی هه‌ردوو جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی "که‌ژاڵ" و "به‌هار"!
حه‌سیب قه‌ره‌داخی، به شاعیری: "هه‌ڵه‌بشیما" و "من هیچ ناڵێم" و "هه‌وه‌ڵ مه‌زات" و "شه‌و و گریان و مه‌رگ" و "کۆچێکی ڕه‌شپۆش" و "که‌ژاڵی جوان" و "دووسه‌د ساڵه‌ی سلێمانی" و ده‌یان و سه‌دان چامه‌ی به‌رزوباڵا، ناسراوه!
شاعیری نه‌مر، سێ کوڕ "خه‌بات"، "به‌هات" و "ئازا"، کچێك "نیگا"، هاوسه‌ره‌که‌ی ناوی "عائیشه" و دیوانێکی "900" لاپه‌ڕه‌یی له دووبه‌رگدا، له دوا به‌جێماوه.
سڵاو له‌یادت ... له شیعر و خه‌مت ... له خه‌بات و کۆڵنه‌دانت ...... له‌و هیوا و ئاواتانه‌ت که هه‌موو به‌ره‌به‌بانێك له که‌لی گۆیژه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین تینی خۆردا، ده‌ڕژێته‌وه ناو کۆڵان و سه‌ر شه‌قامی شاره‌که‌ت، سلێمانی، که پێت ده‌گوت:
ئه‌ی شاره‌که‌م ....
ئه‌ی شاره ... (که‌م به‌هار)ــکه‌م !!
له‌و ڕۆژه‌وه، منیش شه‌یدای چاوه‌کانتم
گۆرانیم تۆی، هه‌ڵه‌به‌ستم تۆی
کۆڵانێکی سابونکه‌ران
کووچه‌یه‌کی کانێسکانت،
سوڵتانم نایده‌م به یه‌ڵدزت!
کیسرا نایده‌م به هه‌یوانت!!
.........................................
.........................................
ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی دووسه‌د ده‌ره‌ی زامت بڕی!
ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی دڵی مێژووت له ئه‌یلوول و حوزه‌یراندا
به چنگ دڕی!
ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی که ده‌روونت ئه‌کرێته‌وه، میهره‌بانی!
بوکێکی زۆر خان ومانی ....
که ناوچاوت دێنیته‌یه‌ک .....
بوومه‌له‌رزه‌یت و بورکانی !!
.........................................
.........................................
ئه‌ی شاره‌که‌م ! تۆ، بێ .. ته‌ختی
من ... بێ به‌ختم!
ئیمام نوێژی ناڕه‌وایه
که‌چی من بانگی ناوه‌ختم!
ئه‌ی شاره‌که‌م!
تۆ هه‌ر شار نیت، سه‌ری شاری!!
دووسه‌د ساڵه له‌گه‌ڵ لووره‌ی ڕه‌شه‌بادا
ده‌جه‌نگێت و هه‌ر تۆ سورای!
خۆت کاروان و خۆت هه‌واری!
ئه‌ی شاره‌که‌م
تۆ هه‌ر شار نیت، شاری شارانی!
ئاسمانیشت لێ زیز بێت
خۆت فریشته‌ی و خۆت بارانی
ئه‌ی شاره‌که‌م ............... سلێمانی!!