به‌درخان به‌گ
به‌درخان به‌گ له‌ساڵی 1802 یان 1808دا له‌شاری جه‌زیره‌ی پایته‌ختی بۆتان له‌دایکبووه. باوکی ناوی ئه‌بدولڵه به‌گ بووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌ی به‌درخانییه‌کان به‌یارمه‌تی عوسمانییه‌کان له‌نێوان ساڵه‌کانی 1836 بۆ 1847 بۆته میری جه‌زیره و بۆتان. ناوبراو هاوڕێی "Xan Mehmûdê Miksî" بووه. به‌درخان به‌گ سه‌ر به خانه‌واده‌یی "Azîzan/Azîzî" بووه. شه‌رفخانی به‌دلیسی له "شه‌رفنامه"دا نووسیوێتی، که "Azîzan/Azîzî" یه‌زیدی بوون.
![]()
له‌و کاته‌ی به‌درخان به‌گ میری بۆتان بووه، بۆتان له ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی‌دا ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بووه. به‌درخان به‌گ له‌ناوچه‌ی بۆتان باجی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی کۆده‌کرده و نازناوی "Mütesellim" هه‌بوو.
به‌درخان به‌گ تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ کاری ده‌کرد، به‌ڵام یه‌کجار له‌به‌ریگردنی له "Nizip" له 1839.06.24 بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی "ئیبراهیم پاشا"ی میسر چه‌کداری بۆ سوڵتان نارد. پاش شکستی له‌و جه‌نگه‌دا عوسمانییه‌کان پاشکشه‌یان کرد، به‌درخان بۆ بۆتان گه‌ڕایه‌وه. له بۆتان به‌ده‌ستێکی پۆڵاین ئاسایشی ناوچه‌که‌ی خسته‌وه ژێر چنگی خۆی.
له‌کاتی فه‌رمانڕه‌وایی به‌درخان به‌گدا، ناوچه‌ی بۆتان باری ئابووری به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گه‌شه‌یکرد و که‌سانێکی زۆر له‌ناوچه‌کانی دیکه‌وه بۆ بازرگانی ڕوویان تێکرد و مانه‌وه. کۆچکردنی بازرگانه‌کان له‌ناوچه‌کانی دیکه‌وه بۆ بۆتان هۆکاری سه‌ره‌کی تێکچوونی له‌گه‌ڵ والی موسڵدا بوو.
گاوره نێستورییه‌کان له خێڵه‌کیدا ده‌ژیان. هه‌ڵچوون و تێکچوون و هێرشکردنه سه‌ریه‌کتر ڕۆژانه ڕووی ده‌دا، هه‌روه‌ك چۆن هاوسێ کورده‌کانیان ده‌یانکرد. "مار شیمۆن"، پاتریاشی نێستۆرییه‌کان، له‌گه‌ڵ میری هه‌کاریدا که‌وته کێشه‌وه. میری هه‌کاریش دوای یارمه‌تی له به‌درخان به‌گ کرد. له‌ساڵی 1843دا دوو جه‌نگی خوێناوی ئه‌نجامدرا. له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر گاوره‌کان به‌درخان به‌گ له‌چاو ئه‌وروپییه‌کاندا بوویه کوژه‌ری گاوره‌کان.
بڕیار بوو، که بۆتان له‌نێوان پارێزگاری دیاربه‌کر و موسڵدا دابه‌شبکرێت. به‌درخان به‌گ به‌رانبه‌ر شێوازی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌کان نائاسووده بووه، هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی به‌درخان به‌گ چاوی به میری هه‌ریه‌ك له "Bitlis" و "Hakkari" و "Muş" و "Van" و "Kars" که‌وت و له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنێکی پیرۆز ڕێکه‌وتن. دواتر میری ئه‌رده‌لان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هاته ناو ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌وه.
له‌ساڵی 1842دا به‌درخان به‌گ سه‌ربه‌خۆیی بۆتانی ڕاگه‌یاند و پاره‌ی تایبه‌ت به بۆتان ده‌رکرد. عوسمانییه‌کان له‌لایه‌ك هه‌وڵیان ده‌دا، به‌درخان به قسه‌ی خۆش بۆ لای خۆیان ڕابکێشنه‌وه و بیخه‌نه ژێر چنگی خۆیانه‌وه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه هێزێکی سه‌ربازی گه‌وره‌یان ئاماده‌کرد، تا هێرش بکه‌نه سه‌ر جه‌زیره و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه. یه‌که‌مین هێرشی عوسمانییه‌کان له 1847.06.04 ڕوویدا. به‌هۆی هێرشی به‌درخان به‌گ بۆ سه‌ر گاوره نێستۆرییه‌کان له‌ساڵی 1843دا، ئه‌وروپییه‌کان به‌چاوێکی نه‌یارییه‌وه ته‌ماشای به‌درخانیان ده‌کرد، هه‌ربۆیه ده‌یانه‌ویست، عوسمانییه‌کان به‌سه‌ر به‌درخان به‌گدا سه‌ربکه‌ون و له ده‌سه‌ڵات لایبه‌رن.
به‌درخان به‌گ نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری هێرشی عوسمانییه‌کان ببێته‌وه، هه‌ربۆیه به‌ره‌و شاخی "Dihê" هه‌ڵهات. هۆکاری سه‌رکه‌وتنی عوسمانییه‌کان بۆ فڕیودانی "Yezdanşêr"، برازای به‌درخان به‌گ، ده‌گه‌ڕێته‌وه. "Yezdanşêr" سه‌رکرده‌ی له‌شکرێکی گه‌وره‌ی ده‌کرد. عوسمانییه‌کان به‌ڵێنیان به "Yezdanşêr"دا، که ئه‌وان دیکه‌ن به میری بۆتان، ئه‌گه‌ر به خۆی هێزه‌که‌یه‌وه بۆ مامی نه‌جه‌نگێت.
له 1847.07.27دا به‌درخان خۆی به ده‌سته‌وه‌دا و دواتر له‌لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه زنجیرکرایه پێیه‌کانی و به‌ناو بازاڕی جه‌زیره‌دا گێڕایان و ئه‌نجا به‌ره‌وو ئه‌سته‌نبوول بردیان، له‌وێشه‌وه بۆ دوورگه‌ی "Kreta".
له‌ساڵی 1858دا دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوول و نازناوی پادشایان پێدا. دواتر به‌ره‌وو دیمه‌شق به‌ڕێکه‌وت. له‌وێ له‌ساڵی 1868دا کۆچی دواییکرد.
به‌درخان به‌گ له‌پاش خۆی چوار ژن و 21 کوڕ و 21 کچ و 10 کچه‌زا و کوڕه‌زای به‌جێهێشت. بێجگه له چوار ژنی به فه‌ڕمیی ماره‌كراو، شه‌ش ژنی دیکه‌شی هه‌بووه.
زۆرێك له نه‌وه‌کانی پاش خۆی بوونه که‌سانی چالاك و ڕزگاریخوازی کورد، له‌وانه‌ش: "ئه‌مین عه‌لی به‌درخان"، "جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌ردخان"، "سوره‌یا به‌درخان" و "کامه‌ران به‌درخان".