سۆزی ئەوین
شیوه‌نی چاویلكه و هه‌نسكی وشه!!(ئه‌حمه‌د یاسینی (پشکۆ)
كولوو كولوو وه‌ریوه دڵ! له چاوی كورد ده‌هه‌سته‌وه!
به سواری ئه‌سپی شێی قه‌ڵه‌م به‌ناخی پڕ له هه‌سته‌وه
به مه‌رگی تۆیه نیشتمان هه‌ڵه‌بجه‌یه و له خوێن گلاو
شه‌قام و شار و ماڵپه‌ڕان به شێعر و دێڕ و ڕه‌سته‌وه
هه‌ڵۆی سپی سكاندیناوی هه‌ڵفڕه به‌ره‌و وڵات
هه‌نسك هه‌نسك دڵن له‌ڕێت! به كۆڕ و پۆل و ده‌سته‌وه
له حه‌ژمه‌تت دڵی مرۆڤ ته‌می شێعری فرووغه گشت!
نه‌ما چه‌مێ كه ته‌ڕ نه‌بن به چاوی پڕ مه‌به‌سته‌وه!
له په‌نجه‌ره‌ی به‌یانی تیشك! گوڵ و وشه‌ی ئه‌وین فڕین
له داره ئه‌رخه‌وانه‌كه‌ی شه‌هیدی هه‌ست و نه‌سته‌وه!
دڵۆپ دڵۆپ چه‌می جیهان گوڵی ئه‌شق ده‌نووسنه‌وه!
نمه‌نمه‌ش ده‌كه‌ن شیوه‌ن وشه له ئه‌وكی به‌سته‌وه!
به مه‌رگی تۆ جیهان هه‌ژا، هه‌ڵه‌بجه كۆستی كه‌وته‌وه!
له دووت چی كورده «بێ‌كه‌سه» ده‌ڕابه زوو به هه‌سته‌وه!
ئه‌حمه‌د یاسینی (پشکۆ)
6 جولای 2013
15ی گه‌لاوێژی 1392ی هه‌تاوی
مامە گیان(ئەحمەد ئەڵماسی .کرماشان)
هه‌زار که‌پوو
هه‌زار په‌پوو سڵێمانی
هه‌زار که‌مووته‌ر
له ده‌ر ماڵ چه‌وه‌یلم لێز گردنه
چه‌و بڕینه‌سه ناو چه‌وه‌یلم و
مینه‌ێ ئه‌سر که‌ن
تا له هه‌ناێگ دابتکیه‌ن
خه‌وه‌رێ ئه‌ڕا تو بارن....
وه‌ڵام مامه
مامه گیان
دۊشه‌و له تیه‌ریکی گیانمه‌و
ئه‌سره‌گانم
بردمه لێو سیروان‌و
دامێانه ئاوه و....
ئه‌وسا !
هه‌زار هه‌زار جار
خوه‌م له‌ناو گڵووم گڵووم ته‌نیاییم
گوم کردم....
ئیسه له‌ی گوڵه سووه
چوپیه‌گم ڕنگاورنگه‌و
ناوقه‌ێ به‌سامه‌و
کڵاشه‌گانم بێ‌تاقه‌تن....
توام دڵ بێه‌مه ''ده‌ربه‌ندی په‌پووله ''
توام هه‌ڵپه‌ڕمو هه‌ڵپه‌ڕمو هه‌ڵپه‌ڕم
تا بزه‌یل شیریند هه‌م بۊنمه‌و....
های ! کوڕه خاسه‌گان
دۊه‌ته قژکاڵه‌گان
بانه‌ڕێه‌و
مامه شێرکۆ خوه‌ێ پێقام داس هه‌ڵپه‌ڕیمن
'' هه‌مه پچکۆڵه‌ێ بۆیاخ چییش'' بانگ بکه‌ن
وه پێ بۊشن :
مامه شێرکۆ وه‌تێه
دی چه‌کمه‌ێ هۊچ ئه‌فسه‌رێگ
جاسوسو جه‌لادێگ
هۊچ کوڕ هه‌رچی په‌رچیێگ
بویاخ نه‌که‌ێ
مامه خوه‌ێ چیه‌سه لاێ خودا
نامه‌ێ ئه نفال بۊه‌گان
له شیمیایی خنکیاێه‌گان
نامه‌ێ هه‌رچێ شه‌هیده
ده‌سته ده‌سته
وڵات وه وڵات
ناسه ناو کووڵه پشتیه‌گه‌ێو
بردێه تاخوه‌ێ به‌ێدێانه ده‌س خودا
-گشتێشێ وه‌کوردی نۊساس-
ئاخر! چه‌وه‌یل نازارێ
دی له هۊچ خه‌تێگ ئاو نیه‌خوه‌ێ
ئه‌سڵه‌ن خودا خوه‌ێ کل کردێه‌سه شوونێ
وه‌تێه به‌وتا بزانم قسه‌د چه‌س؟....
ده‌ردد چه‌س؟...
ژاند چه‌س؟....
-له ڕاسیه‌و ! یه فرسه‌ته
له شوون هه‌زار هه‌زار ساڵ
تووان گووش بێه‌نه قسه‌مان-.....
ئاخ !
مامه گیان....
ئه‌سبه‌یل وه‌ره‌نیسکم
دی خه‌ریکن له‌قاو بڕن
تووان وه‌ره‌و بوونه ده‌شت هه‌ساره‌گان
تا هه‌رچێ تۊه‌نن
شین بکه‌ن
هاوار بکه‌ن
بچریکنن
ئه‌وسا بکه‌فنه شوون قسه‌یل رووشن تو
کووڵه کووڵه رووشنایی
بارنه زه‌مین
تا شه‌وه‌کی په‌پوو سڵمانیه‌گان
له ده‌ر هه‌رکورده ماڵێگ
دانه گوڵێگ
له سه‌وه‌ته‌یل شێعرد
په‌خشان که‌ن په‌خشان...
ئای مامه...
مامه....
مامه گیان....
نیه‌زانم داخ بێ‌که‌سیم
تا کوو دریژه؟
تاکوو؟
تاکوو؟.....
احمد الماسی . کرماشان .
پیش ک‌ش به روح جاویدان ماموستا "شیرکو بی که س"17/5/1392
"بۆهاوڕێم شێركۆ"(عومەر محەممەدی)
لەهەوارەوەرزی كۆچەكەتدا،
قەڵەمەكەت بووبەهەوری دەم بەتریشقە
خەست بارانێكی وشە هەڵگەڕاوی
دواماڵئاواییبەگوڕ ڕاژاندە سەر لووتكەی شێعر
ئاخ،چ نۆچدانێكی پیرۆز‌و
كڕنۆشی بێدەنگی قەڵەم لەم وەرزە ناوەختەدا
ئاخر هاوڕێم نەتدەزانی كە هیشتا زووبوو
خاكی ئەم نیشتیمانە
بە رگەی كۆچت ناگرێ؟
سڵاو شێرکۆ...( ئەحمەد یاسینی((پشکۆ)) )
بە قەد قەندیل و ئاربابا ، ئاڕاڕات،ئاگری و شاهۆ
سڵاو لە تۆ... ، سڵاو لە تۆ...
لە گوڕڕەی دەنگی شێرانەت ، وڕەی بەرزی ویژدانی تۆ..
سڵاو لە تۆ... ، سڵاو لە تۆ...
وەک ژیلەمۆ و گڕ و "پشکۆ"
تۆ چیا هێزی نامری
لە ویژدانیش ، بەرزتری!
تۆی گریلای شێعری کوردی!
ئاخر چۆن باوەڕ بکەم چۆن!
زمانم لاڵ! زمانم لاڵ!
کە مردن دەستگیری کردی!!؟
۱۳/۵/۹۲کاتژمێر ۵
بۆ كۆچی دوایی و ناواده ی شێركۆ بێكه س ( عابد حسینی )
له مێشكم دا هێدی هێدی وڵاتێكت ده سته مۆكرد.
وشه وهه ڵبه ست به یاخێ بوو، ئاسمانت پێ تاپۆ كرد.
ئه مێستاكه له مابه ینی ،چوار به ستۆ كی ته م گرتوودا
رۆحت سپارد به بێكه سی و ماڵاوایت له چرۆ كرد.
بۆ مامۆستاشێرکۆ بێکەەس:( ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده (سه‌ریاس))
بۆ کۆچی دڵته‌زێنت دڵ هه‌وری هاته گریان
وه‌رزی گڵاڕزێنت وشکم ده‌کا به‌زریان
ئاسۆ نه‌ی ماوه‌ڕوونی پۆشی جلی نه‌بوونی
ڕووی کرده تاڵ وتوونی ژیان ببوبه‌شه‌وژان
یادی تۆ پڕله‌هه‌سته بیده‌نگی به‌سته هه‌سته
چین چین وده‌سته ده‌سته هه‌ست په‌لکه‌کانی قرتان
گڵکۆ...(مامۆستا سەعید نەجاڕی ( ئاسۆ ) )
دورگەکانی سکاندیناوی زۆر بەرتەنگن
جێگەی گڵکۆی پیرۆزی تۆی قەت لێنابێتەوە
ئەی لە کوردستان گەورەتر
ئاخر تۆ مەجبوورنیت گۆڕ غەریب بیت
وەرەوە نێو خاکی وڵات
ئەی شاعیری هەرگیز نەمر
بۆ كۆچی دوایی شێركۆ بێكه‌س ( سۆران حسەینی )
به‌ژنی شێعرت دووكه‌ڵی بێشه‌ی خه‌مه
چه‌ن شه‌كاوه‌ت پێ‌بوو تۆ ئه‌و په‌رچه‌مه
بـانگی ئــازارو پــه‌ژاره‌ی ئێمه بــووی
زایه‌ڵه‌ی ده‌ربه‌نده ڕۆڕۆ و هه‌م هه‌مه
شاده‌ماری هــه‌ستی ئــه‌شكه‌وت و شه‌قام
چه‌ن گه‌رم ئاژۆ بوو نه‌بزی زه‌مـزه‌مـه
تا خـودای پێوا بوو شــۆڕابــه‌ی بـرین
بێ نموو بوو دیجله هه‌مبه‌ر ئه‌و چه‌مه
سه‌نگه‌ری شێعرت به پێنووس گرتبوو
فت به تیرێژی وشه‌ت بوو شــه‌مشه‌مـه
سان و سوڵتانی قه‌سیده و ڕازه بووی
لێت ئــه‌كاڵاوه مــلـ‌ـه‌ی ئه‌م ســـه‌رده‌مــه
بژ نــه‌كه‌ی پــرچی بــه‌جێ ماوی شێعر
هه‌ر بـه په‌نجه‌ی تۆوه وا خاترجـه‌مـه
نابێ ئه‌ڵماسه‌ی له سـه‌ر هــه‌ڵنیشتبێ
شه‌خته لێیدابێ له ڕووی وا پڕ ته‌مـه
كــۆچی تۆ یانی كـه كـه‌روێشكـه‌ی شێعر
شــل بـبێ لاچـێ شـه‌پــۆلـی، ئـه‌ستـه‌مـه
یانی بێن پیت و وشـه‌و ڕسته‌و بـه‌پــۆل
خۆ له شین بگرن له‌سـه‌ر ئـه‌م ماتـه‌مـه
كۆستی كه‌وتووی ده‌فته‌رو پێنووس و هه‌ست
شێركۆ من بێ جێ په‌ژاره‌ی لـووتكه‌مــه