ته‌رمی شێركۆ بێكه‌س به‌خاك سپێردرا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌مه‌راسیمێكدا ته‌رمی شێركۆ بێكه‌س شاعیری ناسراوی كورد له‌پاركی ئازادی له‌شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
ته‌رمه‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ گه‌یه‌نرایه شاری سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ته‌رمی ئه‌و شاعیره پاش گه‌یشتنی بۆ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حزبی و حكومی پێشوازی لێكراو له‌وانه‌ش فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حه‌سه‌ن محه‌مه‌دسوره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
پاش مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌سێ مانگ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ستۆكهۆڵی پایته‌ختی سوید پاشنیوه‌ڕۆی 4 ی ئه‌م مانگه شاعیری ناسراوی كورد شیركۆ بێكه‌س له‌ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
شێركۆ بێكه‌س كوڕی شاعیری ناوداری كورد فایه‌ق بیكه‌سه‌و له‌ساڵی 1940 له‌سلێمانی له‌دایك بووه، له‌ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ چه‌ندكه‌سێكی ترداڕه‌وتی ڕوانگه‌یان دامه‌زراند، كه‌ئه‌وكات ڕه‌وتێكی نوێ بوو له‌شیعری كوریدا.
شاعیری كۆچكردوو خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شیعریه و زۆرینه‌ی شیعره‌كانی وه‌رگێڕدراون بۆ زمانه‌كانی فارسی وتوركی وئینگلیزی وسویدی و ئه‌ڵمانی و چه‌ندین زمانی تر، هه‌روه‌هاچه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه، یه‌كێك له‌و خه‌ڵاتانه‌ش خه‌ڵاتی توخۆلسكیه له‌ساڵی 1988 كه خه‌ڵاتێكی نیوده‌وڵه‌تییه بۆ شاعیره نوێخوازه‌كان.
له‌پێش مردنیشی وه‌سیه‌تی كرد، له‌سه‌ر هیچ گرد و ته‌پۆله‌كه‌یه‌ك نه‌نێژرێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر شاره‌وانی، رێگه‌ی بده‌ن له‌پاركی ئازادی و به‌ته‌نیشت مۆنۆمێنته‌كه‌ی شه‌هیدانی (1963)ی سلێمانیه‌وه بینێژن، به‌ڵام شاره‌وانی سلێمانی داواكاریه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
هه‌روه‌ها له‌وه‌سیته‌كه‌یدا، داواشی كردبوو، له‌دوای خۆی ساڵانه خه‌ڵاتێك به‌ناوی بێكه‌س ته‌رخان بكرێ و بدرێت به جوانترین دیوانه شیعری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌وساڵه، خه‌رجی ئه‌وخه‌ڵاته‌یش له‌و میراته بدرێت كه به‌جێیده‌هێڵێت.