ئاهی
وه‌ك ده‌ستووری ئه‌و سه‌رده‌مانه بۆ وه‌رگرتنی زانستی هه‌ندێ گوند و ئاوایی كوردستان گه‌ڕاوه ئه‌وانه‌ی مه‌ده‌رسه‌ی عیلمی ئایینی و مه‌لای گه‌وره‌یان لێ بووه. دوا قۆناغی خوێندنی له كۆیه بووه و ماوه‌یێكی زۆر به‌مه‌لایه‌تی له‌وێ ژیاوه.
له ئه‌نجامدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌ڵبه‌ندی خۆی له سلێمانی، له ساڵی 1906 كۆچی دواییكردووه و له گۆڕستانی گردی سه‌یوان نێژراوه.
ئاهی شاعیرێكی خۆڕسك بووه توانیویه‌تی به‌خه‌یاڵی ناسكی به‌سه‌ر زانست و زانیاری‌دا زاڵ بێ و هه‌ناسه‌یێكی دانایانه و سۆفیزمیانه بداته شیعره‌كانی شاعیر له دۆخی شیعری كلاسیكی نه‌چۆته ده‌ره‌وه، له‌سایییێكی هوشیارانه‌ی ئه‌و شیعره كۆنانه‌ی كردووه و به‌رهه‌مێکی نوێی پێشكێش‌كردوووه.
ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌نموونه‌ی شیعره دانایه‌كانیه‌تی:
خودا هه‌ڵناگرێ چاوم ئه‌مه‌نده شێت و شه‌یدا بم
له مابه‌ینی خه‌لایقدا وه‌ها مه‌هتووك و ڕیسوا بم
گه‌لێ ده‌فعه‌ی ده‌ڵێم بێم دڵ بگۆڕم خۆم له‌وێ لاده‌م
له دوو ڕێدا خه‌ریك ماوم به‌ڵام وا چاكه یه‌ك ڕا بم
چ ئینسافێكه ئه‌ی نه‌ی قامه‌ت و غونچه ده‌هان و شۆخ
وه‌كو بولبول هه‌میشه هه‌ر به‌هاوار و به‌غه‌و‌غا بم
هه‌تا كه‌ی سازه‌قوومی میحنه‌تی دووریت بچێژم من
به‌شێتی وێڵ و سه‌رگه‌ردانی ده‌شت و كێ‌و و سه‌حرا بم
ده‌بێ (ئاهی) له جه‌ژنی وه‌سڵی دلبه‌ردا به‌قوربانی
فه‌دی باریك و لێوی ئاڵ و چاوی مه‌ست و شه‌هلا بم