مه‌نفی
مه‌نفی نازناوی مه‌لا ڕه‌سووڵ كوڕی مه‌لا مه‌حموودی بێتووشییه، باوكی له بێتووشه‌وه هاتووه بۆ كۆیه و له‌وێ نیشته‌جێ بووه، ئینجا مه‌لا ڕه‌سووڵ له كۆیه له دایك بووه، باوكی له مزگه‌وتی مناره مه‌لا بووه، ڕه‌سووڵی كوڕی لای ئه‌و خوێندوویه‌تی، له دوای مردنی باوكی جێنشینی ئه‌و بووه و حوجره‌ی خوێندنی داناوه و زانستییه‌كانی ئایینی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی فێری قوتابیان كردووه.
مه‌نفی زمانی فارسی زانیوه، له‌به‌ر ئه‌وه له سه‌رده‌می داگیركردنی كۆیه له لایه‌ن ئینگلیزه‌وه بووه به‌وه‌رگێڕی داگیركه‌ره ئینگلیزه‌كان چونكه هه‌ندێ له‌و ئه‌فسه‌ره ئینگلیزانه ڕۆژهه‌ڵاتناس بوون زمانی فارسییان له كوردی باشتر زانیوه.
مه‌نفی له بنه‌ماڵه‌ی بێتووشییه، له‌و خێزانه‌دا زانا و شاعیری گه‌وره هه‌ڵكه‌وتوون، له‌وانه مه‌لا عه‌بدوڵڵای بێتووشی ناودار، شاعیری ئه‌م ناوه پێوه‌ندی به‌كاك مسته‌فای هیران "سافی" بووه، نێوانیان خۆش بووه، شیعری به‌سه‌ر سافیدا هه‌ڵداوه.
له ساڵی 1919 مه‌نفی كراوه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له كۆیه كه ناوی "ئوولا" واته "یه‌كه‌م" بووه.
مه‌نفی له ساڵی 1921 له كۆیه كۆچی دواییكردووه و هه‌ر له‌وێش نێژراوه.
شیعری مه‌نفی لهمهبهسه كلاسیكییه‌كانی شیعری كوردی له ڕووی ڕوخسار و ناوه‌ڕۆكه‌وه نه‌چۆته ده‌ره‌وه، زمانی شیعری ئاسان و ڕه‌وانه، كێشی عهرووزییه، یه‌کێتی قافیه‌ی به‌كارهێناوه، هه‌ندێ له مهبهسهكانی شیعری لاسایی ده‌ور ده‌كاته‌وه له باس و دڵداری و داشۆرین، له دیوانی شیعری كوردیدا جێ په‌نجه‌ی مه‌نفی دیاره و ئه‌و دیوانه‌ی ڕه‌نگین و ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
نموونه‌یه‌ك له شیعری مه‌نفی:
قهمهر خهددی سههی قه‌ددی كه‌مه‌ر موویی سه‌مه‌ن بوویی
به‌ده‌ن سیمی ده‌هه‌ن میمی جهفاكاری دڵ ئـــــــــــــــــــــازاری
فه‌له‌ك خوویی مه‌له‌ك ڕوویی سیا چه‌شمی موژه سههمــــــی
به‌ڵا جویی ته‌ڵخ گویی مه‌هی بێ میهر و غـــــــــــــــــــهدداری