له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕێزگرتن له ناودارانی کورد؛ ڕێز گیرا له "کابه‌رات"
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕێزگرتن له ناودارانی کورد؛ ڕێز گیرا له "کابه‌رات" هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری به‌ناوبانگی کورد
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕێزگرتن له ناوداران و هونه‌رمه‌ندانی کورده‌وه، ڕێز گیرا له 60 ساڵ خزمه‌تی هونه‌ریی مامۆستای ژه‌نیاری به‌ناوبانگی کورد، به‌رات عه‌لی نوورانی، ناسراو به "کابه‌رات".
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕێزگرتن له ناوداران و هونه‌رمه‌ندانی کورده‌وه، ڕێز گیرا له 60 ساڵ خزمه‌تی هونه‌ریی مامۆستای ژه‌نیاری به‌ناوبانگی کورد، به‌رات عه‌لی نوورانی، ناسراو به "کابه‌رات".
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: ڕۆژی پێنجشه‌ممه 12ی سێپتێمبێر/ 21ی خه‌رمانان، ئه‌نجومه‌نی ڕێزگرتن له ناوداران و هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی کورد، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تی ناسراوی شاری سنه، به سه‌ردانی ماڵی به‌رات عه‌لی نوورانی، ناسراو به "کابه‌رات" دۆڵ ژه‌ن و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی کورد، ڕێزیان گرت له 60 ساڵ خزمه‌ت و تێکۆشان و ماندوو بوونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشه‌نگه، له ڕێگای خزمه‌ت و پاراستنی هونه‌ر و مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی.
له‌م ڕێوڕسه‌مه ڕێزگرتنه به به‌خشینی له‌وحی ڕێزگرتن و خه‌ڵات سپاسی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی هونه‌ری کابه‌رات کرا.
هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تییه‌کانی ئاماده‌بووی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، ئاماژه‌یان دا به لێهاتوویی کابه‌رات له ژه‌ندن و پاراستنی گۆڕانییه کۆنه‌کانی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی و جه‌ختیان کرده‌وه پێوه‌ڕاگه‌یشتن به شێوازی ژیان و گوزه‌رانی هونه‌رمه‌ندانی له‌م چه‌شنه له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاته و پێویسته ئاوڕێکی جیددی بدرێته‌وه لێیان.
مامۆستای دۆڵ ژه‌ن کابه‌رات زیاتر له 60 ساڵی ته‌مه‌نی ته‌رخان داوه بۆ ژه‌ندنی ئامێری مۆسیقای دۆڵ و به یه‌کێک له ته‌نیا که‌سانێک داده‌نرێت که توانای ژه‌نینی سه‌رجه‌م گۆرانییه فۆلکلۆره‌کانی کوردی هه‌یه و دوو جار دکتۆرای فه‌خری هونه‌ری له ئه‌ورووپا پێبه‌خشراوه.
مامۆستای پێشه‌نگی هونه‌ری کورده‌واری، له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریی خۆیدا به‌شداری چالاکانه‌ی بووه له زۆربه‌ی ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌یی و کوردییه‌کان و میهره‌جانه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئێران و جیهان و زۆر خه‌ڵاتی گرینگی بۆ مۆسیقای کوردی به دیاری هێناوه و ده‌ورێکی گرینگی بینیوه له پاراستنی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی و ناساندنی به ئێران و جیهان.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ فیلمی دێکیۆمێنتاری ژیان و به‌سه‌رهاتی کابه‌رات له‌لایه‌ن بورهان ئه‌حمه‌دی، ده‌رهێنه‌ری گه‌نجی کورد و به هاوکاری که‌ناڵی ڕووداو له به‌رهه‌م هێناندایه.
به داخه‌وه هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری کورد ماوه‌ی 2 ساڵه به‌هۆی نه‌خۆشی و دۆخی ناله‌باری ته‌ندروستی، له ماڵ که‌وتووه و ده‌وڵه‌که‌ی ده‌ستی بێده‌نگه
+ نوشته شده در یکشنبه بیست و چهارم شهریور ۱۳۹۲ ساعت 0:38 توسط ئه وین
|