عومه‌ر فاڕووقی
عومه‌ر فاڕووقی ساڵی ١٣٢٥ی هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بووه. پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دیپلۆم له دائیره‌کانی دوخانیات بۆ ماوه‌یه‌ک بووه‌ته فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر و دواتر به‌رێوبه‌ری خانووی "فه‌رهه‌نگ وهونه‌ر"ی ئه‌وکات له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و پاشان وه‌ك به‌رپرسی به‌شی شوێنه‌واره دێرینه‌کان و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی شاری سه‌قز دیاری ده‌كرێت.

دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی له کاروباری ئیداریدا نه‌ما و له دووکانه‌كه‌ی خۆیدا وه‌ک زمان حاڵی خه‌ڵک و به مه‌به‌ستی ره‌وانه كردن بۆ دادگا، نامه و سكاڵای بۆ خه‌ڵک ئه‌نووسی و له بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیشدا به دوو زمانی کوردی وفارسی به‌رهه‌می بڵاو کردوه‌ته‌وه که کتێب وبه‌رهه‌مه فارسی یه‌کانی بریتین له:
١ـ کومه‌ڵه شێعری (فصل سنگین غربت) ده‌زگای چاپی روزبهان تاران ١٣٥٧
٢ـ آوازهای جنبش ـ تاران ساڵی ١٣٥٨ ـ مێژوویی
٣ـ یاداشتهایی از کردستان ـ مێژوویی
٤ـ نگاهی به تاریخ و فرهنگ کردستان ـ مێژوویی
٥ـ نظری به تاریخ و فرهنگ سقز ـ (له ٢ به‌رگدا) ـ مێژوویی
٦ـ پنجاه سال مبارزه در کردستان ـ بیره‌وه‌رییه‌كانی نوری شاوه‌یس ـ مێژوویی
٧ـ سردار دانا، بیوگرافی مرحوم ملا مصطفی بارزانی ـ مێژوویی
٨ـ کردستان در مسیر تاریخ به روایت اسناد ـ مێژوویی
٩ـ تذکره سادات و صالحان منطقه سقز ـ مێژوویی ئایینی
١٠ـ مروری بر اسناد تاریخی و فرهنگی سقز کردستان ـ مێژوویی
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یش که وه‌ک کتێب و نامیلکه به زمانی کوردی چاپ و بڵاوی کردونه‌ته‌وه بریتین له:
١ـ بانگه‌واز ـ هه‌ڵبژێراوی هه‌ڵبه‌سته‌کان ـ ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی
٢ـ رێگه‌ی ژیان ـ نه‌زمی کوردی
٣ـ ئه‌وێستانامه‌ی مینه‌وی زه‌رده‌شت ـ چاپی هه‌ولێر
٤ـ وه‌رزنامه‌ی ئاژوان ٥ ژماره ـ سه‌قز
٥ـ خولیای یار ـ شێعر ـ ئاماده‌ی چاپ
٦ـ گه‌نجینه‌ی کورده‌واری ـ زنجیره‌ی وتاره چاپ کراوه‌کان
٧ـ کارنامه‌ی ئه‌رده‌شێری بابه‌کان ـ مێژوویی
٨ـ چاپی ٦٢ وتار له گۆڤاری سروه‌دا
٩ـ چاپی ١٠ وتار له‌گۆڤاری گوڵان دا
١٠ـ چاپی ٣٥ وتار له گوڤاری ئاویه‌ردا
١١ـ چاپی ٢٩ وتار له هه‌فته‌نامه‌ی سیروان دا
١٢ـ چاپی ١٦ وتار له گۆڤاری ئاوێنه‌دا
١٣ـ چاپی ٥ وتار له‌گۆڤاری مه‌هاباد دا
١٤ـ چاپی ٤ وتار له‌گۆڤاری گه‌لاوێژدا
١٥ـ هاوکاری بۆ چاپی كتێبی سمکۆی شکاک له گه‌ڵ مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌سووڵ هاوار ـ سوید
١٦ـ وه‌رگێڕانی نووسینه‌کانی شێخ محه‌ممه‌د ره‌ئوف زیایی سه‌قزی
١٧ـ کوردستان و بیره‌وه‌ریه‌کانی من ـ مه‌رحومی میرزا که‌ریم بارام به‌گی ـ مێژوویی
١٨ـ بۆ ماوه‌ی خولێكی دوو ساڵه به‌رپرسێ ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد بووه له شاری سه‌قز
مامۆستا عومه‌ر فاڕووقی هه‌نووكه خانه‌نشین بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌وه‌دایه نه‌وتراوه‌کان بڵێته‌وه و نه‌نووسراوه‌کان بنووسێته‌وه.