ئەم عالمە گەورەیە لە سالی 1210 هەتاوی لە کۆیە هاتووەتە دنیاوە بە مەلارەحمانی کۆی ناسراوە بەلام خزمەتێکی زۆری بە سەقز و دەورووبەری بەتایبەت گلتپە کردووە و هەر لە گلتپەش کۆچی دوای کردووە.
ئەو کاتەی مەلا رەحمانی کۆی لە سەقز بوە لە مزگەوتی دێمەکارانی سەقز دەرسی داوە دوای ئەوەش ئا‌‌‌‌غای سلێمانکەنی بردویانەتە ناوچەی سەرا وە لەوێش هەر دەرسی داوە لەدوای سەرا هاتووەتو گلتپە وەو لە سالی1270دا لە تەمەنی 60سالی دا گیانی لەدەس داوە.
خوا لێ خۆش بو لە قەزاوەتو ئەحکامی شەرعیدا زۆر یاریدەی خەلکی ئەم ناوچەی داوە.
هەروەها شێعرو پەخشانی زۆر جوانیشی لێ بەجێ ماوە کە ئەگەر دەستمان کەوت دایئەنێین.
بنەمالەی مەلا رەحمان ئێستا لە گلتپە دا عێلێکی گەورەن.

ناردراو لە لایەن کامیل لە گۆندی گلتپەی سەقزەوە
ئەگەر ویستت سەردانی ئەم وێبلاگەش کە
www.nsaragawra.blogfa.com
 
سپاس و ڕێزی تایبەت بۆ کاک کامل مورادی بۆ ناردنی ئەم چەن پارچە شێعرە  بۆ
ئیمەیلی كتێبخانەی كوردی ئه وين