بە مەرگی خۆت قەسەم، زاهید، هەموو عومرت عوبوورێکە
بە مەرگی خۆت قەسەم، زاهید، هەموو عومرت عوبوورێکە
مەقام و مەنزڵت، ئاخر، لەکن جەمعی قوبوورێکە
دڵم بەردە ئەگەر شاخە، بە چاوی سووکی مەنواڕێ
بە خۆڕایی نەسووتاوە، ئەمیشە کێوی توورێکە
شوعاعی ڕووت لە گەردندا دیارە دڵ دەسووتێنێ
بنازم بەم تەجەللایە، چ خورشید و بلوورێکە!
لە خەڵوەت هاتە دەر سۆفی، گڵ و بەردی بەسەرما دا
مەکەن مەنعی لەبەر خەڵوە، ئەویش تازە غوروورێکە
غەمی چاوت لە چاومدا، هەمی قەددت لە سینەمدا
لەبەر سستیی و زەعیفیی ئەو خەوێکە، ئەم خوتوورێکە!
بە زاهیر شادمانیمە لەبەر کەتمی هەموو دەردان
کە 'نالی' گەر بناڵێنێ ئەمیش نەشئە و سوروورێکە
+ نوشته شده در جمعه سیزدهم دی ۱۳۹۲ ساعت 13:59 توسط ئه وین
|