ژیان نامه ی سەلاح نیساری
به ناوی به‌رزه ناو

ناوم سه‌لاح و نازناوم نیساریه به مانای نسار یان جێگه‌ی تاو نه‌گرتوو، شوێنێک که هه‌ر له خۆرهه‌ڵاته‌وه تاکوو خۆر نشین،که‌متر تاو ده‌یگرێ و له تیشکی خۆر بێبه‌شه.ساڵی 1344ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر به ساڵی 1965 ی زایینی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاوایی قالوێی ره‌سووڵ ئاغا له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ره‌شایی هه‌ر وه‌کوو زۆربه‌ی منداڵانی کورده‌واری چاوم به ژیانی پڕ له کۆسپ و کوێره‌وه‌ری هه‌ڵێناوه و خوێندنم به نیوه‌چڵی به جێ هێشتووه و له ده‌ورانی مێر منداڵی‌ڕا له شاری لانکه‌ی ئه‌ده‌ب و هۆنه‌ر، شاری قزڵجی و حه‌قیقی و ئیمامی و حه‌سه‌ن زیره‌ک و قاڵه‌مه‌ڕه واته بۆکان به بنه‌ماڵه‌وه گیرساوینه‌ته‌وه و بێبه‌ش له هه‌موو خۆشییه‌کانی منداڵی، ته‌مه‌ن به بێ راوه‌ستان له سه‌ر گڕوگاڵ و داره‌داره و چێژوه‌رگرتن له خه‌ونی زارۆکان باڵای کرد و هه‌موو خه‌ونه‌کانم له گه‌ڵ عومره‌که‌م پیر بوون!
هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌شانه‌وه‌ی ژیله‌مۆی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاوی دووکان و بازاڕ پڕ بوون له کتێب و نامیلکه و نووسراوه به زمانی دایکی و منیش خۆم له گوڵجاڕی نووسراوه به زمانه‌که‌مدا دیته‌وه و بوومه موریدی رێگه‌ی ئه‌و موراده و رووگه‌ی خۆم دۆزییه‌وه و دنیایه‌کی تازه‌تر به روومدا کرایه‌وه؛له پاش ساڵیانێک خوێندنه‌وه و ئه‌زموون وه‌رگرتن له ئه‌و هاوڕی و ئازیز و خۆشه‌ویسته به ناوی کتیب ، کێشرام بۆ لای شێعر و نووسینی ورده چیرۆکان. هه‌ر وه‌ک له به‌راییدا باسم کرد،وه‌ک چۆن خۆم له ته‌نیایی و دابڕان له قوتابخانه‌دا دیته‌وه، حه‌زم کرد به قه‌ولی ئه‌دیبان،ئه‌گه‌ر شاعیر و چیرۆک نووس بم چ له‌وه باشتر ببمه مۆمێک بۆ ئه‌و شه‌وانه‌ی منداڵان گوێ بیستی حه‌قایه‌ت و شێعره‌کانم ده‌بن و وه‌ک له بووکه شووشه‌یه‌ک دام له به‌ر ده‌ستیاندا و خۆیانم پێ ژیر بکه‌ن و په‌پووله‌ی بزه بخه‌مه سه‌ر چرۆی لێویان، تا ئێستاش خۆشبه‌ختانه توانیومه ئه‌م کارانه بۆ منداڵ و مێر منداڵان بکه‌م:
چاپ‌کراوەکانی نووسەر:
1ـ ترووسکەیەک لە تاریکیدا، چیرۆک، نووسین2002
2ـ مادمازێل کەتی، میترا ئیلیاتی، چیرۆک، دەزگای موکریانی، 2008، وەرگێڕان
3ـ بنەماڵەی پاسکۆئال دووئارتە، کامیلۆ خۆزێ سێلا، ڕۆمان، دەزگای موکریانی، 2008، وەرگێڕان
4ـ بۆقەشین، چیرۆکی منداڵان، وەزارەتی ڕۆشنبیری، 2011
5ـ سمۆرە کلکی زەردە، چیرۆکی منداڵان، وەزارەتی ڕۆشنبیری، 2010
6ـ باب مردن، نووسەرانی فارس، چیرۆک، ئاراس، 2007، وەرگێڕان
7ـ کۆی چیرۆکەکانی سەمەد بێهرەنگی (3 بەرگ)، وەرگێڕان، موکریانی، 2011
8ـ بەڕێوەبەری قوتابخانە، جەلال ئالی ئەحمەد، وەرگێڕان، موکریانی، 2011
ئامادەی چاپ:
1ـ پیرەکیسەڵ، چیرۆک، وەرگێڕان
2ـ بزەی پەپوولە، چیرۆکی منداڵان
3ـ بزەی هەنار، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان
4ـ ئاژەڵ و مرۆڤ، سادقی هیدایەت، وەرگێڕان
5ـ خەونی منداڵان، شێعری منداڵان
6ـ بەرگی کوردی، شێعری منداڵان
7ـ لە چەشنی ژیان، چیرۆک
به ده‌یان شێعر و چێرۆک و لێکۆڵینه‌وه‌ی چاپ کراو له گۆڤار و حه‌وته‌نامه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان وه‌ک هه‌نگ،په‌پووله، جگه‌رگۆشه‌کان،سیروان ،سروه و مه‌هاباد و ... هه‌ر وه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی یه‌که‌مین ودووهه‌مین فستیڤاڵ بۆ منداڵان له شاری بۆکان که هه تاکوو ئه‌م وڵامانه ده‌ده‌مه‌وه کاری ئاوا گه‌وره بۆ منداڵان له بۆکان نه‌کراوه!
2ــ هه‌ر وه‌ک له ناوه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێ (ئه‌ده‌ب) وه‌کوو کۆڵه‌که‌یه‌ک وایه له رۆحی مرۆڤدا، ئه‌گه‌ر بڕیار وابێ میچ و بانێک راوه‌ستاو بێ ،ئه‌شێ ئه‌ستوون وکۆڵه‌که‌ی قایمی له ژێر دا بێ، که وا بێ کۆڵه‌که‌ی ئه‌ده‌بیش جه‌وهه‌ر و که‌ڕامه‌ت و رۆحی ئه‌و ناوه پیرۆزه‌یه، تۆ لێره‌دا سه‌رنج بده کاتێک باسی چه‌ند لایه‌ن و چه‌مکێک ده‌کرێ، بۆ وێنه ده‌ڵێن:(ئه‌ده‌ب + هۆنه‌ر،ئه‌ده‌بی + گه‌لان،ئه‌ده‌بیاتی +شه‌ڕ،به + ئه‌ده‌ب، بێ + ئه‌ده‌ب و ...)) جا ئێمه لێره‌دا باس له دنیای ئه‌ده‌بیات ده‌که‌ین وه‌کوو شێعر‌و چیرۆک، ژێرخان و ناوه‌وه‌ی چوار چێوه‌ی شێعر و چیرۆک و رۆمان و...، به گشتی،وه‌ختێ ئێمه باس له شێعر ده‌که‌ین ده‌بێ له پێشدا له ماکه و جه‌وهه‌ری ئه‌و شێعره بگه‌ڕێین که ئه‌ویش ئه‌ده‌به،به بڕوای من چ رۆمان،چ شێعر و چیرۆک به گشتی ئه‌گه‌ر خاڵی بن له هه‌وێنی ئه‌ده‌ب و تیشکی ئه‌ده‌بیات پێوه‌ی دیار نه‌بێ،ئیتر ئه‌وه هه‌ڵبه‌ستێکی بێ رۆح و ناوه‌رۆکه وقالۆرێکه به تاڵ و جه‌وهه‌ر و عه‌یاری هۆنه‌ر و نووسین به گشتی ئه‌ده‌به.
3 ــ باش وایه ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نه‌ختێک دواتر،وه‌ختێ زمان دێته گۆ که‌م یان زۆر بیسه‌ر له ده‌وری خۆی کۆ ده‌کاته‌وه،با هه‌ر باسی رۆژانی ده‌ورانی منداڵی بکه‌ین کاتێک دایک و نه‌نکه پیره‌کانمان شه‌وانه هه‌تاکوو خه‌و به لای داده‌بردین و ده چووینه ئامێزی پێخه‌فه‌وه، شێعر و نه‌قڵ و نه‌زیله وحه‌قایه‌تیان بۆ ده‌گێڕاینه‌وه ،ئه‌وانه پڕ بوون له جوانکاری و ئه‌ده‌ب به گشتی، له‌و زه‌مان و سه‌رده‌مانیشدا سات و سه‌ودا وبگره و به‌رده هه‌ر بووه، ئه‌وانه کێ پێکی هێناون؟ مه‌گه‌ر هه‌ر به‌شه‌ر نه‌بووه؟ تۆ نه‌شته‌رێک بێنه به‌ر چاوی خۆت که ده‌ستکردی مرۆیه، بیده به‌ده‌ست که‌سێکه‌وه که خاوه‌نی ئه‌ده‌ب و هزری ئینسانی بێ،با بڵێین دوکتۆر و پزیشک بێ کاری نه‌شته‌ر گه‌ری پێده‌کا، بیده به‌ده‌ست جه‌للادێکه‌وه سه‌ری ئینسانی پێده‌په‌ڕێنێ.ئه‌وه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه،ئه‌وه‌ی دووهه‌میان به تاڵه له ئه‌ده‌ب، خۆ ئه‌ده‌ب هه‌ر ئه‌وه نییه مرۆ خاوه‌ن به‌رهه‌می هۆنه‌ری بێ وه‌ک شانۆکارێک، شاعیر و نووسه‌رێک، ته‌کنۆلۆژیا کارێکیش ده‌توانێ خاوه‌ن ئه‌ده‌ب بێت،ئه‌وه نییه جه‌نابت به هۆی ته‌کنۆلۆژیاوه ده‌توانی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بگه‌یه‌نی به گوێی بیسه‌رانی به‌شی کۆلکه‌زێڕینه و راماندا،ئه‌ده‌ب وه‌کوو سیمورخێک وایه هه‌میشه ده‌توانێ شته باشه‌کان به کۆڵه‌وه بگرێ و بفڕێ بۆ قولله‌ی قاف،ئه‌و ترۆپکه‌ی گه‌رچی ئه‌وسانه و خه‌یاڵییه، به‌ڵام له راسته‌قینه‌دا گه‌ش ده‌بێته‌وه، وه‌کوو کاره‌کانی برایانی ویل بێل رایت وئولیوێڕرایت، ئه‌دیسۆن،گراهام بێل و ...،سه‌د ساڵ ته‌نیایی ماکێزخۆهێن سه‌رده‌می ئێستایه، کاره‌کانی به‌همه‌ن قوبادی ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه شان به شانی دنیای ئه‌نته‌رنێت و عه‌وله‌مه‌یه ده‌چێته پێشێ.ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب کاریگه‌ری خۆی له ده‌ست بدات ،ئه‌شێ ئه‌مڕۆ شێعره‌که‌ی سه‌عدی له سه‌ر ده‌رانه‌ی بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان(بنی ا‌دم اعضای یک دیگرند) بسڕنه‌وه.
4 ــ به بڕوای من نووسین له خویندن رایه!ئێمه‌ی کورد بن ده‌ستین،ده‌خوێنین ،به‌ڵام نه‌ک به زمانی خۆمان، به زمانی یه‌کی تر که زمانی ئێمه نییه و ئه‌بێ هه‌ر خۆمان ئه‌و زمانه بۆ خۆمان ته‌رجه‌مه بکه‌ینه‌وه، که وابوو ئێمه دوورین له که‌لتوور و تۆره‌مه‌ی خۆمان، که‌سێک که به خوێندن و نووسین پێده‌گا، جیاوازتره له‌وه‌ی که نه‌یخوێندووه و ته‌نیا گوێ بیستی زمانه‌که‌ی خۆی بووه، ئێمه لێره ئه‌وه‌ی له‌کۆنه‌وه سینه به سینه پێمان گه‌یوه، ته‌نیا ده‌نگ بووه ،له رێگه‌ی بیستنه‌وه لێی تێگه‌یوین، نه‌مان خوێندۆته‌وه،له قوتابخانه به ده‌رس و وانه نه‌مان خوێندووه،به نووسراوه نه‌مان نووسیوه، ئه‌گه‌ر چکێک ئه‌و باسانه‌ی خوێندووشمانن تۆزێ له شتێک بووه،مێژوو ده‌خوێنین،خۆمان بۆ خۆمان نه‌نووسیوه،جۆگڕافیا هه‌ر وا ، نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر وا،که‌وابێ نووسین له ناو ئێمه‌دا حه‌زه،هیوایه،به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێ له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له گه‌ڵی رووبه‌روو ببین، که چی هه‌ر که‌منداڵی ئێمه پێ ده‌نێته فێرگه ،چه‌واشه ده‌بێ،وه‌ک ئه‌وه وایه له به‌ر دایکی هه‌ڵی بگری و دنیایه‌ک دووری بخه‌یته‌وه،جا تۆ بیهێنه به‌ر چاوی خۆت، منداڵێک که له دایکی دوور خرایه‌وه ده‌بێ چ روانگه‌یه‌کت به‌رامبه‌ری هه‌بێ؟ به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه نه هونه‌رمه‌ند راوه‌ستاوه و ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌ستی داناوه،نه شاعیر‌و نه نووسه‌ر، به خوێندنه‌وه و حه‌ولدان توانیویانه ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی له ده‌روون دایه بیده‌نه‌وه به کۆمه‌ڵگاکه‌ی تا کوو کوردیش وه‌کوو هه‌موو میلله‌تانی دنیا بتوانێ به باڵی خۆی بفڕێ و به‌رهه‌می خۆی له په‌ڕتووکخانه‌که‌یدا به‌ده‌سته‌وه بێ.
5 ــ له نێو نه‌ته‌وه‌ی کورد زماندا ئه‌ده‌بی منداڵ مێژوویه‌کی چه‌ندان ساڵه‌ی نییه! ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر به‌ست کردنی زمانه‌که‌ی،هه‌ر وه‌ک باسیشم کرد له کۆمه‌ڵگایه‌کدا رێگه نه‌درێ خه‌ڵکه‌که‌ی به زمانی زگماکی بخوێنێ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوان ده‌کرێ نووسراوه‌ی بۆ منداڵی هه‌بێ،ئه‌گه‌ر بیشی بێ به زمانی خۆی نییه،به‌ڵام مرۆڤی کورد هه‌ر له کۆنه‌وه توانیویه‌تی به ئه‌ده‌بی سه‌ر زاره‌کی زاخاوی مێشکی منداڵی خۆی بدا،هه‌ر له سه‌ر پشتی لانکه و بێشکه‌وه به لایه لایه خه‌واندوویه‌تی،دیاره هه‌موو گه‌لانی دنیاش له‌م شێوه‌یه تۆره‌ی خۆیان هه‌یه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نووسراوه گه‌ره‌کمان بێ،باسی مێژووی ئه‌ده‌بی منداڵان بکه‌ین ناتوانین بێژین پێشینه‌یه‌کی دوور و درێژی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی ئه‌ده‌بی سه‌ر زاره‌کی بکه‌ین ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی مرۆڤ،دایک و باب،ئه‌و شت گه‌له‌ی که بیستوویانه و یان ئه‌وه‌ی هاوکات بووه له گه‌ڵ ته‌مه‌نی خۆیان وه‌کوو سه‌ربوورده و نه‌قڵ و نه‌زیره بۆ کوڕ و کاڵ و نه‌وه‌کانی خۆیان گێڕاوه‌ته‌وه ،که ئێستاش چیرۆک و حه‌قایه‌تی گورگ و مه‌ڕ، بزنۆکێ و مه‌ڕنۆکێ، دایه مه‌مده به گورگه،کوڕه که‌چه‌ڵ و سه‌دانی تر که هه‌ر بۆ منداڵ کوتراوه و سینه به سینه هاتووه.دیاره له سه‌ر هه‌ڵدانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که دنیای رۆژنامه‌گه‌ری به رووی کوردیش‌دا کرایه‌وه، هه‌ر وه‌ک یه‌ڵماز گۆنای،فایق بێکه‌س، زیوه‌ر، کاکه‌ی فه‌للاح،هه‌ژار، هه‌تا ده‌گاته ئه‌م سی ساڵه‌ی رابردوو که له عه‌بدوڕڕه‌حمانی فه‌هیمییه‌وه ده‌ست پێده‌کات و ئه‌م کاروانه‌ش قه‌ڵه‌می تازه‌ی ره‌گه‌ڵ ده‌که‌وێ.
6 ــ با ئێمه لێره‌دا به گشتی باس له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی منداڵان بکه‌ین،وه‌ک خۆتان ئاماژه‌تان پێ‌کرد، له‌م ده‌سپێکی سه‌ده‌ی تازه‌دا،دنیای ئه‌ده‌ب پانتایه‌کی به‌رین و به‌ر فراوانی به خۆیه‌وه گرتووه، ئه‌ده‌بی منداڵیش که‌وتۆته قۆناغێکی تازه‌وه.دیاره منداڵانی به زمان کورد له ئێران‌دا، ئه‌وه‌ی له یه‌که‌م رۆژی چوونه قوتابخانه‌دا که به‌ر گوێیان ده‌که‌وێ، زمانێکه جوودا له ئه‌و زمانه‌ی که دایکیان دواندوونی، که وابوو ئه‌و منداڵه هه‌ر له رۆژانی سه‌ره‌تاییدا گوێ بیستی که‌لتوور و ئه‌ده‌بی که‌سێکی دیکه ده‌بێ که فڕی به‌سه‌ر زمان و تۆره‌ی ئه‌وه‌وه نییه،شته‌کان به گشتی بۆ ئه‌و نامۆن و دوور له ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌و منداڵه‌ن.ئه‌ده‌بیاتی فارس باس له زۆر شت ده‌کا که منداڵی کوردی هه‌ر نازانێ ئه‌و شتانه‌ی که مامۆستاکه‌ی پێی ده‌ڵێ:چییه! بۆ وێنه له‌م چاخ و سه‌رده‌مه‌شدا هێڵی ئاسن و شه‌مه‌نده‌فه‌ر نه‌گه‌یوه‌ته کوردستان،کارخانه گه‌لی پیشه سازی مۆدێڕن و پێشکه‌وتوو هه‌ر خه‌ونه، تێله‌کابین و فڕۆکه هێشتا له گه‌ڵ مێشکی منداڵانه‌ی ئه‌و نه‌گونجاوه، ئێستاش که فڕۆکه‌یه‌ک به سه‌ر شار و لادێکانماندا تێده‌په‌ڕێ،منداڵ بۆی هه‌ڵ ده‌به‌زێ و به‌لایه‌وه زۆر سه‌یره، که وابوو کورد له فه‌رهه‌نگی خۆی بێگانه ده‌بێ و هه‌ڵده‌دێردرێ.
باسی گۆڤار و نامیلکه‌ت کرد، به‌ڵێ چه‌ند ساڵێکه تاکوو ته‌را کار بۆ منداڵان کراوه وه‌کوو په‌ڕاو، ئاڵه‌کۆک بۆ ماوه‌یه‌ک له مه‌هاباد ده‌رده‌چوو، به‌ڵام ئێستا له بری ئه‌و کانی چاپ ده‌بێ، حه‌وته‌نامه‌ی سیروان چه‌ند ساڵێکه لاپه‌ڕه‌یه‌کی بۆ زارۆکان ته‌رخان کردووه به ناوی ره‌وره‌وه، زۆر که‌سی دیکه‌ش هه‌ن کاریان بۆ منداڵ کردووه وه‌کوو کتێب.
7 ــ ئه‌مه پرسیارێکی جوان و به پێزه، به لای منه‌وه، ئه‌وه‌ی کار بۆ منداڵان ده‌کا ئه‌شێ خۆی رۆحێکی په‌پووله ئاسای هه‌بێ، ده‌بێ منداڵێکی به ته‌مه‌ن بێ، ئه‌زموونی باشی هه‌بێ، له ناخه‌وه له هه‌ست و سۆزی منداڵ ئاگادار بێ، بۆ چی ده‌ڵێن منداڵ؟ ئه‌وه‌ی پاشه رۆژ جێی ئێمه مانان ده‌گرێته‌وه کێیه؟ به‌ر له هه‌ر شت نابێ درۆ بدرێ به گوێی منداڵدا، نابێ خه‌ونه‌کانی، خۆشییه‌کانی منداڵ زه‌وت بکرێن،ئه‌و داستان و شێعره‌ی بۆ منداڵ ده‌نووسرێ جێی متمانه و دڵنیا بوونی ئه‌وان بێت،وه‌ختێ له چیرۆکێک‌دا باس له هه‌ژدیها ده‌کرێ که‌خه‌ریکی قوتدانی مرۆڤێک یان گیان له‌به‌رێکی دیکه‌یه، ئه‌مه هه‌تا مردن به‌سه‌ر مێشکی منداڵه‌وه نه‌خش ده‌به‌ستێ، ناکرێ تۆ بێنی به شێوه‌یه‌کی زه‌ق و به‌ر جه‌سته باسی کاره سات و ناخۆشییه کان بۆ منداڵ بگێڕییه‌وه، له باتی ئه‌وه‌ی منداڵ ترسی وه‌به‌ر بنێی، ده‌بێ بیبزوێنی، گوڵبزه‌ی بخه‌یه سه‌ر لێو، فێری بکه‌ی هه‌موو شت جوانه، له جوانییه‌کانه‌وه پێدا بێی، له دڵۆڤانییه‌کانی رووبار، مانگه شه‌و و په‌پووله و مۆم، به‌رامه‌ی گوڵ و جوانی و به‌خشنده‌یی سروشت.
8 ــ به لای منه‌وه ده‌بێ بڵێم به‌شێکی ئه‌م پرسیاره‌م له‌سه‌ره‌وه وڵام داوه‌ته‌وه، جه‌نابت باسی لاوازی ژانر یان شێوازی ئه‌ده‌بی ده‌که‌ی ئه‌ویش بۆ منداڵ و له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌م خاڵه بکه‌م ده‌توانم بڵێم پڕاوپڕ وڵامی به‌ڕێزتانم داوه‌ته‌وه.به بروای من وه‌کوو که‌سێک که بۆ منداڵان ده‌نووسم، ده‌توانم پێ له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه داگرم، وه‌ختێ که‌سێک زمان و فه‌رهه‌نگی جیاوازی هه‌یه، جیاواز له‌و زمانه‌ی که رۆژانه پێی ده‌خوێنێ، ده‌بێ ئه‌و خه‌یاڵه‌ی به مێشکی دادێ ، ئه‌و بیرۆکه‌ی بۆی مه‌به‌سته ئه‌و هه‌ست و ئێحساسه‌ی له ده‌روونی دایه، ئه‌شێ ته‌ر‌جوومه‌ی بکا، وه‌ریبگێڕێته سه‌ر ئه‌و زمانه‌ی که ده‌یخوێنێ، به کوردی بیر بکه‌وه و به فارسی بنووسه! که‌وابوو ئه‌وه لاوازی ده‌هێنێ و له فۆڕم ده‌ر‌ده‌چێ، ئه‌مه لایه‌نێک، لایه‌نێکی تری هۆکاری لاوازی له ئه‌ده‌بی منداڵاندا، هه‌ر وه‌ک پێشتر باسم کرد: نووسه‌رێکی ئیسفه‌هانی بۆ له ده‌ردی منی کورد تێده‌گا، ده‌رده‌کانی ئه‌و له گه‌ڵ ده‌ردی منی کورد عه‌رز و ئاسمانیان نێوانه، منداڵی ئه‌وێنده‌رێ گوڕ و له پیتزا‌و دانیشتن له سه‌ر کاناپه ده‌گرێ،منداڵانی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئێمه ئێستاش به دار و چێو بووکۆکه و له‌یستووک ساز ده‌که‌ن و کوڕان لاسکه قالۆری گوڵه به‌ڕۆژه ده‌که‌نه ئه‌سپی ژێر پێیان.
ئێستاش ئه‌گه‌ر نووسه‌ری کورد خۆی به به‌ر پرس بزانێ له مه‌ڕ په‌روه‌رده و رێگه چاره‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان به‌ر له هه‌موو شت ده‌بێ روو راست بێ، به سه‌داقه‌ته‌وه بنووسێ و ره‌وره‌وه‌یان بۆ ساز بکا،ته‌نیا به توێکوڵ چاویان نه‌به‌ستێ.ده‌ستیان بگرێ و فێری داره‌داره‌یان بکات.
9ــ حه‌ز ده‌که‌م لێره‌دا نوکته‌یه‌ک له نووسه‌ری جوانه‌مه‌رگ (سه‌مه‌دی بێهڕه‌نگی) باس بکه‌م، ئه‌و مامۆستا خامه ره‌نگینه ده‌ڵێ: رۆژێک که تازه کلاسه‌که‌مان کرابۆوه، وانه‌م به قوتابییه‌کان ده‌گوت، وێنه‌کانم به ده‌رس پێده‌گوتن، قامکم له سه‌ر تابڵۆی ئاو دانابوو که له ژێریدا نووسرابوو (ئاب) گوتم ئه‌وه ئابه، یه‌کێ له منداڵه‌کان هه‌ستا و گوتی : مامۆستا بۆچی درۆ ده‌که‌ی؟ ئه‌وه (سو‌و)وه؛ یان مامۆستایه‌کی کورد کورد زمانی فارسی بێژ بۆی گێڕامه‌وه که جارێک له پۆله‌که‌مدا، وێنه‌ی خوێدانم به منداڵان نیشان دا و کوتم،(نمکدان)منداڵێکی زیت هه‌ستا و گوتی: ئاغا بۆ ئه‌وه‌نده که‌ری! ئه‌وه خوێدانه! که وابێ منداڵ له سه‌ر دوو رێیانێک ماتڵ ماوه و نازانێ به کامیاندا بڕوات، له ماڵێ به زمانی کوردی قسه ده‌کا، له مه‌دره‌سه به فارسی ده‌خوێنێ، وه‌ک ئه‌وه وایه منداڵ چه‌کمه‌ی ده‌پێدا بێ و چه‌کمه‌کانی پڕ بێ له خیز و خۆڵ!
10 ــ پێموایه جارێکی تر وڵامی ئه‌م پرسه‌م دابێته‌وه، منداڵی کورد زمان، جگه له سه‌ر لێشێواوی، چه‌واشه‌یی و هه‌ڵدێران، به چ ئامانجێک ده‌گا، بێجگه له‌وه‌ی که به ده‌رس ده‌یخوێنێ، لێی تێناگا، ماندوو ده‌بێ، وه‌ڕه‌ز ده‌بێ، وه‌کوو ئه‌وه وایه به بێژنگ ئاوی پێ بێنی، ئیتر ئه‌وه ده‌بێته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ واز له ده‌رس و قوتابخانه بێنێ و بۆ هه‌میشه به‌رامبه‌ر به خوێندن بێزاری خۆی نیشان بدات. به‌ڵێ، ئه‌مه پرسیارێکی به جێیه، منداڵ که له سه‌ره‌تا دا ئه‌و زمانه‌ی له ماڵه‌وه پێی ده‌دوێ، به‌و زمانه ده‌رسی نه‌خوێند، ده‌رس و قوتابخانه‌شی به نیوه‌چڵی به جێ ده‌هێڵێ، که وابوو ناتوانێ خوێنه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی ئێمه بێ.
11ــ هۆیه‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، فره‌تر حه‌ول دراوه بۆ شێعر نووسین،نووسه‌ر یان شاعیر، ئه‌وه‌ی له ده‌روونی دابووه، زیاتر به شێعر ده‌ری بڕیوه، ده‌سه‌ڵاتی شێعر زاڵتر بووه، یان به شێوه‌یه‌کی دیکه، له رابردوودا شێعر زێده‌تر کاریگه‌ر بووه ،شێعر له به‌ر ده‌کرێ و باشتر ده‌توانێ له‌سه‌ر مێشک وه‌مێنێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌ک ده‌بینین چیرۆک هه‌ست بزوێن تره و چێژ به‌خشتر بووه، ئه‌وه تازه هاتۆته نێو ئه‌ده‌بیاتی منداڵانی ئێمه‌وه، ده‌ناگه‌لانی دیکه، له‌م بواره‌دا پێشینه‌یه‌کی دره‌وشاوه‌یان هه‌یه، فارس زۆری کار بۆ منداڵ کردووه، ئه‌ده‌بی منداڵان له نێو فارس‌دا زۆر له سه‌رێیه، ئه‌وان به نووسینی خۆیان نه‌وه‌ستاون، ئه‌ده‌بی گه‌لانی دنیایان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی خۆیان، به‌ڵام ئێمه چی، ئێمه له خوێندن به زمانی خۆمان بێبه‌شین، منداڵێک که نه‌توانێ چیرۆک و ئه‌وسانه و شێعر به زمانی زگماکی وه‌خوێنێ، ناتوانێ ئاگاداری له سه‌ر که‌لتوور و که‌له‌پووری خۆی هه‌بێ، زمانێک که پێی نه‌خوێندرێ، پێی نه‌نووسرێ به‌ره‌و هه‌ڵدێری نه‌مان گلۆر ده‌بێ.
12 ــ پێم خۆش بوو ئه‌م باسه‌ت هێنا گۆڕێ، ده‌بێ له دوو خاڵدا وڵامی پرسیاره‌که‌ت بده‌مه‌وه، له پێشدا با بێمه سه‌ر خاڵی یه‌که‌م، منداڵی کوردی، به‌ر له‌وه‌ی ته‌مه‌نی بگاته قوتابخانه، شه‌و و رۆژ بیسه‌ری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ویزیۆن و کارتۆن و به‌رنامه‌ی منداڵانه، به‌ڵام چ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ منداڵل، ئاخۆم به‌رنامه‌یه‌کی یه‌کسانی و هاوبیری بۆ زارۆکان دێته سه‌ر شاشه؟ ئه‌وه‌ی ده‌ی بیستێ و ده‌یبینێ، پێچه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگ و زمانی ئه‌وه، ئه‌و منداڵه‌ی له به‌رنامه‌ی میدیای فارسی‌دا گاز ده‌کاته دایکی و به مامان بانگی ده‌کا، به پووری ده‌ڵێ:خاڵه و عه‌ممه، ئه‌وانه هه‌ڵداشتنی منداڵه بۆ نێو بازنه

منبع:ویبلاگی سەلاح نیساری
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و پنجم آبان ۱۳۹۱ ساعت 3:15 توسط ئه وین
|